گیا لەسەر پنجى خۆى دەڕوێ

Sunday, 10/01/2010, 12:00

1528 بینراوە


پێشتر باسى شەهیدى فەرماندەى شۆرشى ئەیلول و (ى .ن.ك)م كردبوو ئەویش شەهید محەمەد رەسوڵ عەبدوڵڵا ناسراو بە محەمەدى حاجى رەسوڵ دۆڵەگۆمى بوو . شەهید محەمەد لە ساڵى 1943 لە گوندى دۆڵەگۆم لە دایك بووە و لە ساڵى 1961 بۆتە پێشمەرگەى شۆرشى ئەیولول و لە شكانى شۆرشى ئەیول لە ساڵى 1974دا ڕوودەكاتە شارى شیرازى ئێران و ساڵى 1976 گەڕایەوە باشورى كوردستان و بوو بە پێشمەرگە (ى .ن.ك) پێشمەرگایەتى فەرماندەیى یەك بوو لە شۆرشى ئەیلول دا ئەو خزمە نزیكانەى لە گەڵدا بوون :
1- ئیبراهیم و عەلى حەمە شوان دۆڵەگۆمى كە برا بوون.
2- محەمەد و بەكر هەڵۆنەییش هەربرابوون . محەمەد ساڵى 1972 لە بەغدا بە عسیان بێ سەرو شوێنیان كردو ئیبراهیم لە ساڵى 1975 لە نزیك قەڵادزێ كەوتە بۆسەى ئاغاواتانەوەو بێ سەرو شوێن كراو بەكر هەتا 1979 هەر لە شیراز مایەوەو عەلیش هەتا ساڵى 1985 لە شیراز مایەوە بەڵام لە ساڵى 1977 پەیوەندى بە كۆمەڵەى رەنجدەرانى كوردستانەوە كردەوە هەتا ئێستاش هەر یەكێتى یە و موچەكەى هێندە كەمە لە ڕووم نایە باسى بكەم . خدرى براشى ساڵى 1989 جاش كوشتیان كە كرێكارى شارەوانى بوو كۆمەڵەش بوو بە شەهیدیش نە نوسراوە .
لێرەوە دەمەوێ باسى كەسە نزیكەكانى شەهیدى فەرماندە محەمەد حاجى رەسوڵ بكەم و لە شەهیدەكانەوە دەست پێ بكەم :
1- رزگار محەمەد ئیبراهیم . 2- ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم . 3- خدر محەمەد ئیبراهیم .
4- حەسەن ئەمین قادر . 5- ئەحمەد محەمەد ئەمین . 6- عەلى محەمەد ئەمین . 7- ئەحمەد خدر ئەمین. 8- حەمە سور خدر ئەمین 9- ساڵح قادر ئەمین . 10- محەمەد قادر ئەمین . 11- حەسەن رەسوڵ ئیسماعیل . مەلا حەسەن 12- بەكر عەباس رەسوڵ 13- حەبیبە عەباس رەسوڵ . 14- سەعدون خدر رەسوڵ. 15- جەنگى خدر رەسوڵ. ئەوانە تەنیا شەهیدى گوندى دۆڵەگۆمن و ئەوانەش كە پێشمەرگایەتى شاخیان كردوە ئەوانەن : 1- محەمەد خدر ئەمین 2- عەلى محەمەد ئیبراهیم. 3- سەدیق قادر ئەمین. 4- حاجى رەسوڵ خدر. 5- عومەر سەلیم خدر. 6- مستەفا محەمەد رەسوڵ. 7- هەژار محەمەد رەسوڵ. 8- باپیر محەمەد ئەمین 9- تۆفیق قادر ئەمین .10- ئیسماعیل حوسێن ئەمین . زیندانیە سیاسیەكان : 1- عائیشە محەمەد ئیبراهیم 2- كامیلە محەمەد رەسوڵ . 3- ئامینە محەمەد عەلى 4- دەوڵەت خدر ئەمین. 5- ئامینە محەمەد ئەمین .
ئەوانە هەمویان تەنیا هى گوندى دۆڵەگۆمن لە گوندى سەرتەنگ ئەوانەن : 1- عەلى حەسەن عەبدوڵڵا- شەهید . 2- بێستون خدر حەسەن - شەهید 3- حەسەن عەبدوڵڵا حاجى پێشمەرگەى دێرین . 4- خدر حەسەن عەبدوڵڵا پێشمەرگەى دێرین . 5- عەبدوڵڵا حەسەن عەبدوڵڵا پێشمەرگەى دێرین . 6- فاتیمە رۆستەم زیندانى سیاسى
لە گوندى ناودەشت
1- حەسەن سەعید رۆستەم شەهید . 2- ئەحمەد سەعید رۆستەم پێشمەرگەى دێرین .
لە گوندى هەڵۆَنە .
1- محەمەد خدر ئەحمەد شەهید 2- عومەر خدر ئەحمەد شەهید . 3- بەكر خدر ئەحمەد پێشمەرگەى دێرین . ئەوانە هەمووى (ى .ن.ك)ن زۆر شەهیدو پێشمەرگەى دێرین و كەم ئەندام و زیندانى سیاسى ترى شەهید محەمەد هەیە كە من نایانناسم . شاعیرو نوسەرو كەسایەتى سیاسى و سەربازى فەرماندەى ئاساییشى قەڵادزێ بەشى جموجۆڵى مستەفا محەمەد رەسوڵ كوڕى شەهیدى فەرماندە محەمەد رەسوڵ پیاوێكى ڕوو خۆش و قسە خۆش و زۆر سادەى لە كارنەزان لەناو كارى (ى .ن.ك) دا مستەفا لە ڕواڵەت دا باڵى مام جەلال لە كرداریش دا باڵى مام جەلال و كاك كۆسرەت و كاك نەوشیروان لە دژنى هیچ كارێكى بۆ ناڕوات .
شەهید محەمەد دوو هاوسەنگەرو دوو هاوگوندو دوو هاوڕێى خۆى كە لە شۆرشى ئەیلول دا بەیەكەوە پێشمەرگە بوون بەناوەكانى قادر قادرو مەحمود مەلامینە دۆڵەگۆمى رەشەكوژیان كردو بوونە جاشى قالە فەرەج و تەحسین شاوێس . مەحمود لە ساڵى 1977 دا لەشارى قەڵادزێ كوژرا لەلایەن (ى .ن.ك) قادر قادر لە ساڵى 1991 لە شارۆچكەى چەمچەمال لەلایەن تازەلاوێكى كورە شەهیدى یەكێتى یەوە كوژا . كە قادر قادر باوكى كوشتبوو یەكێتى ئەو كوڕە شەهیدەى دایەوە دەستى پارتى و پارتیش كوشتیان ساڵى 1984 قادر قادر ئاگادارى كاك نەوشیروان مستەفاى كردبوو كە ئامادەیە قالە فەرەج و تەحسین شاوێس بكوژێت (200000)دیناریش لە خوێنى شەهید محەمەد بدات كاك نەوشیروان بەكرو عومەر هەڵۆنەیى و حەسەن و خدرى كوڕى و عەلیە سوورەى براى منى بانگ كردن جیا لە حەسەن كە دایك براى شەهید محەمەد بوو خدرو عەلى و عومەرو بەكر گوتیان : ئێمە كۆمەڵەیین و 200 فلسمان لێى ناوێ و با ئەو دوو سەرۆك جاشە بكوژرێن و بەخشراوە لێرەدا مستەفا و هەژارو پرسیان پێ نەكرا چونكە ناسرابوون ئەوانە ڕِۆشەنبیرى شۆرشگیڕن و كارى شۆرشگێڕى پەسند دەكەن و رەتى ناكەنەوە .
حەسەن رازى نەبوو لە هەر چواریان توڕە بووم و گوتم ئێوە چۆن كۆمەڵەیەكن چارە نووس و زانسى خۆتان داوەتە دەستى پیاوێكى نەخوێندەوارى لادێى كەهەر كەوهەڵگرتن و راوكردن باش دەزانێت . ساڵى 1980 خێلێ حەسەن و خێڵى قادر قادر پێكهاتبوونەوە . تەنیا قادر قادر نەبەخشرا بوو ساڵى 1988 لە شارى رانیە قادر قادر عەلى و حەسەن كوڕو خوارزاى حەسەنى بە محەمەد كوڕى مەحمود مەلا مینە كوشتن و براكانى عەلى و حەسەنیش خدرو عەلى ئامۆزاى قادر قادریان كوشتەوە كەهەر 4 كوژراوو محەمەدیش بێ گوناهو بێتاوان بوون و تێكدەرانى مێشك رەشى خێڵەكى تێكیان بەردابوون . ئەوكاتە كاك ئاكۆى عەباس ئاغا و سەرۆكى خێڵى ئاكۆ و شێخ مستەفاى رانیەى باوكى شێخ جەواد بەرپرسى ئێستاى مەڵبەند لەگەڵ قائد فیرقەى چوارقوڕنە فەرماندەى تیپى بەعسیان بەرپرسى هەزاران سەربازى بەعس كەسانى هەردوو خێڵیان بانگ كردن لە شارى رانیەدا . جیا لە من لە هەژارو مستەفاى كوڕانى شەهید محەمەدو لوقمانى خوارزاى شەهید محەمەد تووڕە بوون چونكە چەكمان هەڵنەگرتبوو بۆ بەعس و بۆ بێ تاوان كوشتن هەژار و مستەفا بانگ كران و بۆ ئاشتى و قادر قادر گوتبووى دەبێ براى ئەحمەد بچكۆلیش بێت واتا من خزمانى حەسەن گووتبوویان ئەوە بێ شەرەفە و قەت لە دژى خێڵى ئێوە نەبووەو نابێ بێت كۆمەڵەشە ناچار چووم سڵاوم كرد ، خزمانى قادر بەڕێزەوە لەبەرم هەستان لەبەر هەژارو مستەفاش هەر هەمان رێزیان نواندو كاك لوقمانیش نەهات لە ترسان ووشك بووم بە عەرەبى بە سەرتیپى بە عسیانم گووت : گووتم براى من دواى نەوشیروان مستەفا كەوتووە و زۆر فەرماندەى حكومەتى كوشتووە . بۆیە حكومەت كوشتوویەتى عەلى براشم لە 1976 دواى محەمەدى كوژراو بەدەستى قادر قادر كەوتو هەتا ئێستاش لە شاخەو ماڵەكەشى چۆتە سەردەشتى ئێران و لەبەر منیش لە حكومەت یاخى نەبووە هەتا ئێستاش 18جار ئەمن و ئیستیخبارات و جاش گرتوویانم و زۆریان ئەشكەنجە كردووم لەسەر ئەو دووبرایەم و لەسەرئەوەى گووتویانە كۆمەڵەیە ، هەر ئەوانەى پێم دەڵێن بێ شەرەفە چەند جارێك بە گرتن و بە ئەشكەنجە كردنیان داوم ، من بێكەسم و تیرەو هۆزو خێڵم نى یە تەنیا برایەك و خوشكێك و دایكێكى شێت و پیرم هەیە و لە 1976 خزمانى ئەوانە لێیان ستاندین و دووریان خستەوەو شێتیان كردو بە شێتیش نامدەنەوە لێرەش هەر هەژارو مستەفا و لوقمانى پورزایان نزیكترین كەسى منن و برادەرى منداڵیمن رۆژانە كرێكارى دەكەم و شەوانەش دەچمەوە لاى ئەوان چەكداریش نیم . دووساڵم ماوە بۆ خزمەتى سەربازى لە دایك بووى ساڵى 1970م بەڵام لە ناسنامەدا 1972 نووسراوە بە كوردیش ئەوەم بە كاك ئاكۆو شێخ مستەفا گووت شێخ جەواد شاعیر و نووسەر بوو كۆمەڵەیەكى شۆرشگیِریش بوو برادەرى مستەفا و هەژار بوو .
من هەر لە دوورەوە دەمناسى . ئەو جارەش ئاشت كرانەوەو قادر نەبەخشرا ، قادر بێ منەت بوو زانى تازە ئەوانەى لە دەرەوەشن لەگەڵ حەسەن دا پێیان ناكوژرێت بە یەكێتیشەوە . بە مستەفا و هەژارم گووت : من دەڕۆم دەبمە پێشمەرگە دڵنیام هەر ئەو خزمانە تان دەمان فرۆشن ئەوانە هەموویان جاشن ئیستیخباراتیش لێم دەگەڕێ بمگرێ ، سێ كەس چووینە چیاى قەندیل من لە تیپى 63ى جوتیاران بوومە پێشمەرگە و ئەوانیش چوونە لاى حەسەنى مامیان و سەردانى كاك نەوشیروان و كاك مولازم عومەریان كرد لە 1/9/1988 بووین بە پێشمەرگە لە مانگى 8ى 1988دا لە چیاى قەندیل بە سوكى بریندار بووم هاتمەوە دۆڵەكە بارەگاى كەرتى (5) كاك مستەفا سەید قادر رابەرى سیاسى تیپەكەمان بوو فەرمووى كاك نەوشیروان و كاك مولازم عومەر داوات دەكەن بڕۆ بۆ گوندى قاسمەڕەش كە یەكەم مۆڵگەى سەر سنوورى سوپاى ئێرانى تێدابوو فەرمووى چەك مەبە زۆر ترسام چونكە هیچم لە خۆم دا شك نەدەبرد چووم زۆر دڵتەنگ بوو فەرموویان خۆت و رێكخستنى شارت چۆنە گووتم (3)مانگە پێشمەرگەم و ئاگام لەشار نى یە . لەگەڵ مستەفا و هەژاردا بەیەكەوە هاتووین (3)كادیرى كۆمەڵەیین سەر بەكاك مستەفا سەید قادرو بەڕێزتانین بەڵام نازانم بۆچى كاك مستەفا سەید قادرتان ئاگادرا كردەوە كە من بێمە لاتان بەناو ئەو هەموو دۆڵ و چیا و چیا دوورە چۆڵەدا بەبێ چەكیش بێم هەتا ئەوكاتە نەیان دەزانى ناوم باپیرە گووتیان نەمازنیوە تۆى بڕیارمان دابوو چەكت بكەیین و دەرییشت بكەیین لەبەر خاترى مام حەسەن شكایەتى لەلامان كردووە كە تۆ پشتگیرى دوژمنەكانى خێڵى ئەوان بوویتوو لە دژیان نەبووى گووتم من بەكردەوە كوردو كوردستانى و كۆمەڵەم و تیرەو هۆزو خێڵ و ناوچەگەرى و دەستەگەریى و پارچەگەریش ئامانجى من نى یە .
ساڵى 1984 تان لە بیرچۆتەوە كە حەسەن رێزى بەڕێزتانى نەگرت ئێوەش عەلى و خدرو عومەرو بەكرن چارەنووس و زانستى خۆتان بدەنە دەستى حەسەن جاوەرە ماچت بكەن و (200)دیناریان پێمداو نووسراوە یەكیان بۆم كردو كردمە تمەن نەمدەزانى چۆنى هەڵگرم چوومەوە ماڵەوەمان لە گوندى سێوەتاڵى سەردەشت جیا لە عەلى بە ساردى (4)كەسەكەى تر بە خێر هاتنیان كردم لە ماڵى ئێمە میوان و بوون عەلى وەك پیشەى 1979 بۆ 1991 هەر چەورى پێ دەبەخشین وازى لەو كەرایەتیەى خۆى نەهێنا بوو گووتم : عەلى كاك نەوشیروان خەڵاتى كردوم یەك تێلیس پارەى پێمداوە هیچیش لەو تمەنە نازانم لەو كاتەوە من و هەژار و مستەفا و لوقمان لاى خزمانیان بووینە بێگانەى خوێن تاڵ كۆتایى 19910 ناسنامەو چەكم دایەوە یەكێتى و هەژارو مستەفا گووتیان چووینەتە خزمەت كاك نەوشیروان داوات دەكات گووتم : من كۆمەڵەم و كۆمەڵەشم نەماوە .
یەكێتیەكەشى تێم بەربووە چووم لاى هەر حیزبێك میوان بم لەوێش دەركرام وابێ پارەو بێ چەك و بێ جل و بەرگم چى تر لێم دەوێ با بانگى حەسەن و هاوشێوەكانیان بكات هاتمە گووندى سوونێ دواگووند بوو لە نزیك سنوور كە سوپاى بەعسى تێدابوو كراس و پانتۆڵێكى رەش لەبەر قژێكى درێژوو تەنكەبەریش و سمێلێكى هەبوو لام دایە بارەگایەكى حیزبى دیموكراتى كوردستانى دكتۆر رەحمان قاسملوى رێبەرى شەهید گووتم لە برسان مردم پارەشم پێ نى یە پاكەتێك سیغاریشم پێ بدەن گووتیان كاكە دەڕۆى یان لێرە دەبێ گووتم : بە خودا بشم كوژم نارۆم لە ئێران و ئێراق قاچاغم و لە هەموو حیزبانیش كادرانى هێزى گیا رەنگ و كۆمیتەى شارستانى سەردەشتم لێ پەیدابوون ئاى ئاى مامۆستا رەنجدەر بمان بەخشن ئەوە لێرەى نەمان زانیوە گووتم یەكێتى خەجاڵەت بى لە هەركوێ دەرى كردوم هاتوومە لاى ئێوە. دەرم بكەن خۆم دەكوژم گووتیان ئەگەر دۆستایەتیمان لەگەڵ یەكێتى دا تێك بچێت بە قسەى مام جەلالیش دەرت ناكەین . یەكێـتى هات لەوێش دەرم بكات بۆى نەكرا عەلى تەواو شێت و هار بوو گووتبویان بیهێنەوە باخۆى ئاغاو كوێخا بێت . بەكرە سێوە تاڵێ و حوسێن نازدار و رەحمان شۆكى و عەلى حاجى و كەریمى فەرخە پور كادیرانى حیزب هەمووى برادەرم بوون مامۆستا دكتۆر حوسێنى خەلیقى هات ئەندامى رێبەرایەتى حیزب 1000دینارى بۆم هێنابوو فەرمووى پێت باشە لێرە بە پێشت باش نیە دەتبەینە دەفتەرى سیاسى گووتم : لێرە دەبم نووسراوەكانم بۆ هاوڕێكانم ببەن بۆ رانیە . كادیران و بەرپرسانى حیزب لە رانیە دەیان ناسن (1)مانگ لەوێ مامەوە چەكێكیان پێمداو عەلى هات و (1000)دینارم پێى فەرمووى (100)دیناریشمان نى یە گووتم : دەست خۆش پارەى بزن و مەڕو مانگاكانت هەمووى دایە ئەوانە ئەوەش پاداشتى چاكەكەمانە (ى .ن.ك) جارێ نیوەى گۆراوى دۆڕابوو ویستى بەو شێوەیە بمكوژێت ئەوە پاداشتى ئەویش بە جۆرە بوو لە ساڵى 2002- 2009 (5)جار مستەفاى كوڕى شەهید محەمەد لەگەڵ خۆى دا بردمى بۆ گوندەكانى ناوچەى مەرگە كە قەڵاى (ى .ن.ك) بوون و سەدان كەسیان هەیە لە شەهیدو پێشمەرگە و كەم ئەندام و زیندانى سیاسى لەگەڵ دكتۆر فواد مەعسووم و مستەفا چاوڕەش و سەعدى ئەحمەد پیرە دا پێكهاتبوو نوێنەرى ئەو خەڵكە بباتە لاى سەرۆك مام جەلال بۆ ئەوەى جادەو كارەباو خوێندنگاو نەخۆشخانەو خزمەت گوزارى زۆر باش وەك پاداشت بەو خەڵە بدرێت لە ماڵى مستەفاش و چەند جارێك ئەو كۆبونەوانەش كران . بە خەڵكەكەى گوتبوو من هەر لەگەڵ مستەفادا هاتووم نوێنەرى ئێوەو كەس نیم بە خودا مام جەلال بێتە ماڵەكەم میواندارى ناكەم و لەبەرى دەڕۆم مستەفا مام جەلالى كرد بۆ سیستانى شیعەكان و خەڵكەكەش هەر گووتیان هەتا مام جەلال زیندوە یەكیتین مستەفا گوتى بۆم حاڵى نابێ و هەر كەرى پێش راپەڕینى و هاوكاریم ناكەى بزانە تۆش و مام جەلالیش لەلاى ئەو خەڵكە چۆن دەشكێنن من بەرەو 20 ساڵ دەچیت یەكێتى نەماوم هەرنەشبووم مام جەلالم هەرگیز خۆشیش نەویستوە بەڵام ناشى شكێنم كە خۆت و نوێنەر جەماوەر گەیشتنە مام جەلال چەقویەكى زۆر كول دەدەە دەستت لونم لەبنڕا ببڕە .ئیسماعیل دۆڵەگۆمى لەلاى سەرانى یەكێتى نوێنەرى گوندانى ئاسۆس و ئەندامى كۆمیتەیەو بەرپرسى لقى شەهیدانە هەردەڵێ بەڵێ وەك تۆ نى یە نەڵێ مەڵێ پارەى زۆریان پێ داوەو لەوماوەیەشدا دەیكەینە كارگێڕى مەڵبەندو 3 خانووشى هەیە و تۆش و هەژارو دایكت و كامیلەى خوشكیشت ئەو خانوە بچكۆلانەتان هەیە كە تۆ تێداى كەلاوەى گڵى رانیەش كەلاوەى دایكت و كامیلەى بەوەش نى یە ئیسماعیل نازانێت بابەتیًَكى جوانیش بنوسێت بەلاى ئەوانەوە ئیسماعیل رۆشەنبیرەو تۆش كەرى . ئەگەر ئیسماعیلیش وانەكان تەواو دەشكێت و هێندنەى تۆش نامێنێتەوە پیاوى محەمەد وەتمانە و هەربەڵێ دەزانێت و هەركەسى ترى محەمەدیش هەروایە بە جێگرو كارگیڕ مەڵبەندەوەكانیشەوە مام جەلال و فواد مەعسوم و مستەفا چوڕەش هاتن قەڵادزێ هەرچەكدارەكان محەمەد وەتمان نەیانهێشت مستەفا و نوێنەران دەنگیشیان بەمام جەلال بگات جاوەرە خەڵك جنێو بارانى مام جەلال بكەو بەشى هەرە زۆرى بوو بە گۆڕان ئێستاش مستەفا هەر لەناو خەڵكەكە دادێت و دەچێت بۆ ئەوەى خەڵكەكە بكاتەوە یەكێتى و بەماجەلالیش بگات لەگەڵ نوێنەرەكانى دا هەفتەیەك لەمەبەر هاتەوە گووتى : لەگەڵمدا وەرەوە ئەمجارە دەنگ و رەنگیان دەگەیەنمە بەڕێز مام جەلال گووتم بەخوا لەناو بازاریش خەڵكەكەم هەندێكیان دیتووە خۆم لێ شاردونەوە ڕووم نەبووە میونداریان لێ بكەم لەگەڵ تۆدا ناچمەوە لاى ئەو خەڵكەى من هاوڵاتیم و تۆش كادیرى یەكێتى لە زۆر شوێن قسەى من باشتر كارى پێ دەكرێت من (3) رێچكە لە دوژمن هیچ لایەنێكیش نیم تۆ یەكێت ئەوانیشت و لە دوژمنیش ئینجا دیارە كامەمان كەرین من یان تۆ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە