به‌ مۆنیکای ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ زاڵی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا ده‌سه‌پێنن!.

Friday, 22/05/2009, 12:00

1890 بینراوە


باشــە من گرنگترم یان بەرپرســێکى مۆنیکا ســوارى دەســەڵاتى گەندەڵ لەم ئێوارانەدا لە شــەقامى نزیک دووڕیانى ســەرچنار بۆ ناو ســلێمانى بە ماشــێنەکەم کەوتمە ناو کەژاوەى بەرپرســێک کە نەمزانى کێ بوو پێک هاتبوو لە چەندین لاندکرۆزەرى مۆدێل بەرز ئەوەى لێرە ناویان ناوە مۆنیکا و یابانى قوڕبەســەریش ئاگاى لەو ناولێنانە نیە کە خۆى دروســتى کردووە، جا بزانن ئەوانە تا چ ڕادەیەک گەیشــتوون بە بنکى نەزانى و نەفامى و ئەم میللەتە قوڕ بە ســەرەش هەســارەکەى وا بەدەســت ئەم نەزانانەوە جا واوەیلا چۆن ژیانمان لەنگ نابێت و دووچارى نەهامەتى و دواکەوتوویى نابینەوە، ئەوەبوو پاش ئەوەى کەوتمە ناو ئەو کەژاوەیە لە هەموو لایەکەوە لە لاندکرۆزەرەکانەوە دەســتیان لە من و لە هەموو ماشــێنەکانى دیکە ڕائەتەکاند کە هێواشــى بکەینەوە و ڕاوەســتین تا جەنابى ناعالیان لە پێشــمانەوە بچنە فەرعێکى دەســتە چەپى شــەقامەکە، ئەى باشــە نەئەکرا ئێمە ڕەت بین و ئەویش بە شــێوەیەکى هێمنانە پێچ بکاتەوە بۆ شــوێنەکەى خۆى، باشــە چى لێ کەم ئەبووەوە، بەڵام ئەوانە وادیارە هەموو ئەخلاقێکى مرۆڤانەیان لە دەســت داوە و پۆســت و پارە کوێرى کردوون و نازانن تەمەنى ئەم فیز و دێوەزمەییەیان کورتە و بەم نزیکانە لە هەڵبژاردنى ئایندەى کوردســتاندا میللەت تووڕیان ئەداتە ســەرەنوێلکەى مێژوو وە ڕیســوایان ئەکەن. تا کەى ئێمە لە ســەر شــەقام و کۆڵان و بەر دەگاى ماڵەکانى خۆمان لووتمان ببێت بە لووتى ئەو نەزانانەوە و ئاوا مامەڵەمان لە گەڵدا بکەن، ئەگەر مەلا بەزێنەکانیان ئەم ووتەیە بخوێننەوە ئەو بالۆرەیە لێ ئەدەنەوە کە من کێچێکم کردووە بە گایەک و ئەوە کەى ڕەخنەیە ئێمە ئەیگرین، منیش لە وەڵامدا ئەڵێم ئەوە تەنها ڕەخنە نیە بەڵکو بەرهەڵســتکاری میللەتە بەرامبەر ئێوەى نەزان کە لە دنیادا تەنها میللەتەکەى خۆتان لا ســووکە و ئاوا مامەلەى لە گەڵدا ئەکەن دەنا لەولاتر ســەرتان بۆ هەموو دوژمنانى ئەم میللەتە لە ئێران و تورک دانەواندووە و لاى ئەوان کوا جورئەتى وەها تەســەڕوفێک ئەکەن بەرامبەریان دەنا ئەگەر ئیهانە و ڕیســواییەکى وەها بەرامبەر ئەوان ئەکەن قەســەم بە خوا هەر خۆتان دەزانن چۆن بازرگانى و دۆلارە دزراوەکانتان لە بانکەکانیاندا قەمتەر ئەکەن و تا ئێوارە زووڕنا لىًَ بدەن وەڵامتان نادەنەوە. بۆیە منیش دەڵێم ئەرێ خەڵکینە تاکەى وابین لەم ووڵاتە بێ نازەدا کە کەس لەو بەرپرســە گەندەڵانە بە تەنگیەوە نایەن و باکیان بە دوا ڕۆژ و کاول بوونى نیە ئایا منێک گرنگترم لەو بەرپرســە کە ئاوا ئیهانەمان پێ ئەکات لە ســەر جادە و شــەقامەکانمان یان ئەو گرنگترە، منێک کە بە بەرنامەى کۆمپیوتەرى ئاخرین ڤێرژنى (Autocad Land Desktop 2009) ئەتوانم جادە و شـەقام بنەخشــێنم بۆ ووڵاتەکەم، وە بە بەرنامەکانى (SAP2000 v11) و (ETABS v9) و (ROBOT mellinum) و (Revit Structure) و (TEKLA Structures) دەتوانم بیناو ئاوەدانى ڕاســتەقینە بخوڵقێنم لە ووڵاتەکەمدا کەچى بە حوکمى حیزب حیزبێنە و خزم خزمێنە و عەشــیرەتگەرى و تایەفە گەرى پەراوێز خراوین و دوور خراوینەوە لە مەیدانى چالاکى و بەشــدارى کردن لە ئاوەدان کردنەوەى ووڵاتەکەى خۆماندا و بێگانە و کاســە لێس و کلکە لەقکەریان بە دەورى خۆیانەوە داناوە، خوا خوایانە کەســى خاوەن ئەزموون و شــارەزاى ڕاســتەقینە لێیان نزیک نەبێتەوە، هەموو دام و دەزگاکانیان وا لێ کردووە کە تەنها نەزانەکان تەراتێنى تیا بکەن، ڕێزم هەیە بۆ کەســانى دیکەى دڵســۆزى تر لەو دام ودەزگایانەدا کە دەزانم ئەوانیش پشــت گوێ و پەراوێز خراون بەڵام مژدەیان ئەدەمێ ئێمەو ئەوان تا ڕۆژى هەڵبژاردنى ئایندەى کوردســتان نێوانمان ماوە کە لەو ڕۆژە بە دوواوە هەموویان تووڕ ئەدەینە ســەرانوێلکەى حوکمى میللەتەوە.

ســـلێمانى 22/5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە