راستی و دورستی کۆمەڵ کوژی یەکەی شرناخ لەدەمی کەس وکاری قوربانی یەکانەوەبە ڤیدیۆ

Monday, 02/01/2012, 12:00

1706 بینراوە








کاتێ کورد لە سیاسەت و نیازی تورك بەرامبەرچارەسەری دۆزی کورد،دڵ کرمێ دەکات هۆی خۆی هەیە .ئەم هۆیانەش لەخۆرا دورست نەبووە،بەدرێژایی مێژووی خوێناوی تورکان لەگەڵ کورد ودەرو دراوسێدا راستی و تۆکمەیی ئەم نیاز خراپی یەی تورکانمان بۆ دەسەلمنێ وبەڵگە نویستێکی سروشتیشمان بۆ پشتراست دەبێتەوە.هەر دەسەڵاتێ بۆ مانەوەی خۆی خوێنی رشت ،مناڵی لەچاڵناو خەونی نەوجوان و پاکیزەکانی زیندە بەچاڵکرد، دەشێ کردەوەی خراپتر ئەنجام بداو کارەساتی خراپتریشی لێئەوەشێتەوە.ئەم پارچە ڤیدیۆیەی خوارەوە،دەقی چاوپێکەتنێکە لەگەڵ یەكێ لە خزم وکەس وکاری قوربانیانی کۆمەڵ کۆژی یەکەی شرناخ ،کەسەرەتا باسی ئەو کۆمەڵە گەنجە دەکات،
بەداخەوە نەمان توانی وەك پێویست دۆبلاژ یان ژێر نووس بۆ ڤیدیۆکە دابنێین ،بۆیە ناچار لێرە هەوڵم داوە دەقی قسەکردنەکان وەرگێرم .
سەرەتا باسی ئەو گەنجانە دەکات وئەڵێ "ئەو کۆمەڵە گەنجە زۆربەی زۆری خوێنکاری ناوەندین یان برای خوێنکارن،لە کاتێکدا کە هیچ سەرچاوەی بژێوییان نی یە و هیچ کارێك نی یەکە بیکەن ،بۆیە چونە بۆ هێنانی سوتەمەنی (بەنزین وگاز)،ئاودیوکردنی،ئەوبرە پارەیەیی کە دەستیان دەکەوێ ٥٠ ملیۆن لیرەیە (کە وابزانم ٢٧ دۆلارێ دەکات) یان کەمتریش لەو برە ،بەهەرحاڵ سنوریان بریوەو هاتوونەتەوە بۆ ئەم بەر واتا لەناو خاکی تورکیا نزیك گوندەکەیان بوونەتەوە،،لێرەدا رۆژنامەنووسەکە لێی ئەپرسێ کام گوند ئەویش ئەڵێ گوندی (ئۆرتەسوو) .دواجا لەوڵامی چۆنێتی رودانی ئەم کارەساتە ووڵام ئەداتەوە، "من دوا تەلەفۆنی یەکێکیانم لە لایە بۆ دایکی کردبووی لە کات ژمێر نۆ بۆ دوانزە بووە ووتویەتی دایکە ئێمە وا دەگەرێینەوە،دایکی پێی گوتبوو کورم سوپا هاتووەتە ئەم ناوە ،(دیارە پێش چەند رۆژێ خەبەریان لێداون)،خۆتان بدەن بەدەستەوەو ئاگاتان لەخۆتان بێت رامەکەن،کاتێ سوپا تەقەیان لێدەکات دوور دەکەونەوە بە شۆێنێکی تردا دەرۆن .لێرەدا رۆژنامەنووسە کە ئەڵێ سۆپا تەقەی کردووە ،ئەویش ئەڵێ سوپا لە دوایتەقاندنی رۆشن کەرەوە تەقەی لێکردوون وناچاری کردوون برۆنەوە ئەو دیوی سنوور . دواجا لێی ئەپرسێ کە تۆ چویتە بۆ شوێنی کارەساتەکە ،چیت بینی وچۆن بوو دەڵێ "کاتێ چوینە شوێنی روداوەکە لە نزیك سەد بۆ سەدوپەنجا مەتر لەم بەری سنوورەوە پارچەی مرۆڤمان بەدی کرد،پێی یەکێ وبەرچەی لەشی یەکێکی تر ودەست پەراسووی ئەوانمان بەرچاوودەکەووت ،پارچەی ووڵاخەکانمان بەدیکرد ،ووڵاخەکان سوتەمەنیان لێبارکرابوو ،بۆیە بەسەریاندا رژابوو وە ببونە کۆی غەڵوز،هەموو ببون بە غەڵوز.
دواجا ئەپرسێ چەند کەس بوونە ،(دیارە ئەو کاتە ژمارەی تەواویان نەزاندراوە) ئەڵێ" چل کەسێك دەبوون ،ئەمانە گروپێكی چل کەسی دەبوون ،سێ کەسیان رزگاریان بووە ،یەکێ لەوانە ئێستا لە نەخۆشخانە لە حێڵێکی خراپدایە،ئەودوانەی تر هیچ بریندار نەبوونە چونکە بەرێ یەکی جیاوازدا دەربازیان بووە.دواجا لێی ئەپرسێ کە چەند جەنازەتن دۆزیووەتەوە ،ئەویش ئەڵێ ٢٨ جەنازە ،بە مەزەندەی ئێمە نۆزدە بۆ بیست کەسێ دیارنین لەژێر بەردوو خۆڵدان ،،دیارە وەك(ووتم ژمارەی تەواو لای کەس ئاشکرانەبوو ئەوکاتە) .دیارە ئەوانە لەتوانای مرۆڤدا نی یە دەریان هێنێ لە ژێر بەردووخاشکدا ،بۆیە شوفەڵ وئەو شتانە چونە بۆ دەرهێنانیان "دواجاش ئەڵێ ئەوانە لە ژێرەو دەریان دەهێنن زۆربەیان شوێنی فیشەکیان پێوەیە ،،؟دواجا لێی ئەپرسێ لە کۆتایدا چی ئەڵێی ،؟
"ئەوانە هەموو خزم وکەس وکاری منن ،هەموومان خەڵكی یەک دووگوندین وکەس وکاری یەکترین ،ئەمانە بێچەك بوونە ،بێچەك لە هەر شوێنێ بێ دیارە ئەگەر لە ناودارستانیشدا بێت ئەتوانرێ جیای بکەیتەوە کە چەكیان پێنەبووە، لەکاتێکدا ئەوان بەرۆژ نیوەرۆ هاتوون چوونە هەمووکەس دەزانێ کە بێ چەك بوونە.ئەمانە هەموو تەمەنیان منداڵە تائێستا لە بیست ساڵی زیاترمان لە ناویان نەدۆزیوەتەوە،ئەوەی ئێستا لە نەخۆشخانە کەوتووە تەمەنی شازدەساڵییە،،ووتت ناوی چی یە ؟ ناوی حەسەن یوورەك .لە خەستەخانە لە ئێمەرجنسیدایە،ئەم کۆمەڵە مناڵە ئەگەر تاوانیان هەبێ سزای ئەدرێ بەڵام کوشتن سزای ئەوانە نی یە ،ئەمە یەك ودوان نی یە بەڵکو بیست سی کەسێكن ،،دەبێ چارەسەرێکی بۆ دابندرێ ومەرگی مرۆڤ شتێکی ئاسان نی یە ، ئەمە بروای من کارێكی ئاسایی نی یە. هاورێیان بەر لە دووسێ رۆژ لە بەرواری ٣٠/١٢/٢٠١١ بابەتێکم بڵاوکردەوە بە نێوونیشانی هۆی سەرەکی لەپشت شەهیدبوونی گەنجانی شرناخەوە بڵاووکردەوە، دیارە ئەوە راستی یەکی حاشا هەڵنەگرەوئەو کردەوە قێزەوەنە پلانێکی تۆکمەی فاشتی تورك بووە ، گەروانەبێ بە تازەترین تەکنەلۆجیای سەردەم وێنەی ئەم گەنجانە گیراوەو دواجار ئەو مناڵانە پێش ئەوەی بکەونە شەوەوە بینراون کە بێچەکن و زانراوە کەی دەرۆن و کەیش دەگەرێنەوە.ئەمە تاوانێ کی ئیجرامی و قێزەوەنی دەسەڵاتی توركە دژی گەلی کورد . 

بۆ بینینی هۆی سەرەکی شەهید بوونی گەنجانی شرناخ فەرموو
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4e12cf75
بۆ بینینی چاوپێکەوتنە کە فەرموو کە لە سایتێکی تورکی وەرگیراوە
http://video.milliyet.com.tr//video-izle/Gorgu-tanigi-olayi-anlatti--eR7qjJIuKG4H.html



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە