كاك كوسرەت جگە لە هەولێر گەرمیانیش چاوەرێت دەكات خۆت یەكلایى بكەیتەوە .

Saturday, 27/06/2009, 12:00

2026 بینراوە


كاك كۆسرەت جەنابت وەك سەركردەیەكى یەكێتى هەمیشە لەناو ئەندامان و كادرانى یەكێتى دا پێگە و جێگە ت دیاربووە وەك سەركردیەكى چەلەنگ و ئازاو لێ هاتوو خەمخۆرى گەلەكەت ناسراوو خۆشەویستى قورساییكى بێ وێنەت هەیە لەناو جەماوەرى هەولێرى قەڵاو منارەدا ئەویش نیشانەى ئەوەیە كەتۆ سەركردەیەكى بە ئەمەك و خاوەن رابوردویەكى پاكى بۆیە هەولێرییەكان بە چاوى رێزەوە لێت دەروانن تۆیان بە جێ ى متمانە و برا گەورە داناوە بەڵام لەگەڵ ئەوشدا خۆت باش ئەوە دەزانى كەتاڵەبانى و ئەرسەلان بایز و ئازاد جوندیانى سەعدى ئەحمەد پیرە كە پەروەردەى دەستى خۆتە ئیستا ئەویش لێت هەڵگەراوەتەوە هەموو هەڵ و تەقەلایەكیان بۆ لاوازكردنى پێگە و قورسایى و خۆشەویستى تۆیە لەناو دڵى هەولێرییەكانە كاك كۆسرەت خۆت باش دەزانى كە ئیستا د.بەرهەم و مەلابەختیار بونەتە ووتەبێژ و دەم سپى یەكێتى و بەكەیفى خۆیان حوكم بڕیار دەدەن و بەبێ ئەوەى پرس و راى تۆ وەربگرن و چەندین كەسى تریان لە تۆ هەڵگەرانەوە بە مەسڵەحەت و بەرژەوەندى تایبەتى یۆیە كاك كۆسرەت وەك كورەشەهیدێكى سنورى گەرمیان پێت دەلێم داوات لێ دەكەم دەست بەردارى ئەوانە بە هەولێر لەژیر ئەو گوشارە دەرباز بكە كە ساڵانێكە بەدەست بنەماڵەى بەرزانى و لقەكەى پشتیوان سادق ئەملاو لاو سوكایەتیان پێ دەكرێ و گەنج و لاوى ئەوێ ناتوانن بەهۆى ئەوانەوە ئازادانە بژین و بەردەوام بە گیانى ترسەوە ژیان دەگوزەرێنن كاك كۆسرەت لەناو خەڵكى گەرمیاندا خۆشەویستیەكى تایبەتیت هەیە بەرێزەوە لە خەبات و تێكۆشانى جەنابت دەروانن هەڵبژاردنى مەڵبەندەكان لەسنورى كەركوك پاڵیوراوى تۆیان پەسەند كرد بۆ بەپرسیارێتى مەڵبەند و كارى ریخراویى و ریكخستن بۆیە ئێستا خەڵكى بەشەرەفى كوردستان بەو پەڕى حەماسەتەوە پۆل پۆل دەرژینە سەرشەقامەكان دروشمى گۆران بەرز دەكەنەوە گەندەڵى و ناعەدەلەتى هەرێمى كوردستان بۆتە مانشێتى زۆربەى رۆژنامەكانى دەرەوە

بۆیە ئەم پرۆسەیەش پێم وایە بە هەڵویست و پشتیوانى تۆ سەركەوتنى زیاتر بە دەست دێنێ و یاسا و قانوون دەچەسپێنێ و داواكارم هەڵوێستى خۆت رابگەیەنى و لەو دزانە دووربكەویتەوە .مێژوویەكى گەشى تر بۆ خەبات و تێكۆشانت تۆمار بكە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە