تۆپ بارانكلردنی سنورەكانی هەریمی كوردستان و بیدەنگی شەقامی كوردی لەپای چی؟

Thursday, 10/06/2010, 12:00

1766 بینراوە



ئەگەر بیت و تەنها دڵۆپیك هەست و سۆزی نەتەوەیی و نیشتمان پەروەری لەسەر ئەم خاكی نیشتمانی كوردە حەیاتە مابیت ئەوا لەساتەوەختە هەرەناسكەكانی هاوشیوەی ئیستادا دەردەكەویت؟ ئەگەر ئەمرۆكە بیدەنگی دەستەلات و شەقامی كوردی لەئاست وەها دەستدریژیەك هەبیت ئەوە مانای ئەوە نیە دەنگی نارەزایی ئیمە هیچ كاریگەری نیە بەلكو تەنها مانایەك ئەبەخشیت ئەویش ئەوەیە كەئیمە هیندە بێوەفا و بیدەربەستین بەرامبەر بە بەنزیكترین و دلسۆزترین كەس كە دایكی هەموو رۆلەیەكی ئەم نیشتمانەیە ئەویش خاكی كوردستانە كە هیچ ئینتیماو پابەند بوونیكمان پیوەنیە تەنها لەچوارچیوەی بەرژەوەندی و بازرگانیكردن نەبیت؟ئەوخاكەی كەئیمە لەسەری ئەژیین و باب و باپیرانمان لەسەری ژیاون و پاریزگاریان لیكردووە ئەبیت ئیمەش پاریزگاری و داكۆكی لیبكەین و بەهەموو شیوەیەك دلسۆزی خۆمانی بۆدەربرین بەكردار و بەووتەش؟
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمرۆكە خاكی نیشتمانمان كەوتۆتە ژیر پۆستالی درندەترین دوژمنی نەتەوەكەمان و كەچی تەنها نووزەیەك لەزاری رۆلەكانی نایەتەدەری بەراستی مایەی شەرمەزاریە لەم ولاتەی ئیمەدا هیندە ریكخراوی كۆمەلگای مەدەنی و ریكخراوی جەماوەری و پیشەیی هەن كەچی لەرۆژیكی وەهادا لال و چاوبەستراو و بیدەنگن؟ئەگەر ئەمرۆكە خاكی نیشتمانمان داگیر ئەكریت و رۆلەكانی ئەم نیشتمانە شەهید ئەكرین بەتۆپ بارانی عەمامە بەسەرەكانی دەولەتی نائیسلامی ئیران وبیدەنگی بنوینین ئەبی ئەوە چی بگەیەنیت؟ئاخۆ هیچ نیشانەیەك بۆدلسۆزی و ئینتما بوونمان بۆ ئەم نیشتمانە دەرئەبریت؟.
سەیرترین شت ئەوە كەلەم رۆژانەدا لەدەزگاكانی دەستەلاتەوە هەندیك پاكانەی سەیروسەمەرە ئەبیستین گوایە بەپیی دەستوور ئەبیت حكومەتی مەركەز لەسەر تەجاوزاتی دەولەتی نائیسلامی ئیران هەلویست وەرگریت و بەرەسمی داواكاری لەحكومەتی ئیران بكات تۆپباران رابگریت؟ وادیارە ئەو تۆپبارانە ئەكریتە سەر دەولەتیكیتر و هەریمیكیترنەوەك هەریمی كوردستان هەلبەتە ئەوانیش خۆیان بەخاوەنی ئەم خاك و نیشتمانە نازانن و چاوەروانی حكومەتە بی ئیرادەكەی ئیراقن تا ریگگری لەتۆپ باران و تەجاوزاتی دوو دەولەتی سەرسەخت و دوژمنی نەتەوەی كوردبكەن؟دەولەتی ئیراق و حكومەتەكەی ئیستاشی دوژمنی هەرەسەرسەختی گەلی كوردن من تیناگەم چۆرن چاوەروانی ئەوەی لیدەكریت داكۆكیمان لیبكات؟ ئەری خەلكی هەریمی كوردستان ئیوە دەنگتان بەحكومەتی ئیراق داوە تا نوینەرایەتیتان بكات یاخود بەحكومەتی هەریمی كوردستان؟ ئەگەر ئەمرۆكە گەلەكەمان لەژیر هەرەشە و تۆپبارانی دوژمناندا بنالینن و لەزیدی باب و باپیرانیان ئاوارەبن و روز و باخیان بسوتیت و سەرگەردان و ویرانەمال بن و دەستەلات بەهانایانەوە نەچیت و داكۆكی یان لینەكات ئیتر چ پیویستیان بەحكومەت و دەستەلاتە؟
لەهەموو ئەوانەش سەیرتردەزگا و میدیاكانی راگەیاندنی دەستەلات و حكومەت لەسەرزاری بەرپرسانی حكومەتی ئیران ئەلین لەچەند رۆژی داهات و دا سوپای ئیرانی تەجاوز كارلا كەبەدریژی دوو كیلۆمەتر هاتۆتە نیو خاكی ئیراقەوە لەچەند رۆژی داهاتوودا پاشەكشی ئەكات! ئەمە زۆرشت هەلئەگریت كەمایەی نیگەرانی گومان كردنە لەو حكومەت و دەستەلاتە باشە بۆ حكومەتی هەریم ناپرسیت لەهۆكاری ئەوپیشیلكاری و تەجاوزاتانە وفشارناخاتە سەرحكومەتی ئیران بۆراگرتنی تۆپبارانەكە و داوای یاسایی لەسەرتۆمارناكات؟.
لیرەدا هەندیك خالی گرنگ روون دەبیتەوە كە زیاتر مایەی نائومیدی و نەبونی هەستی نەتەوەی و نیشتمانیە هەم لەنیوشەقامی كوردی و هەم لەناخی دەستەلاتی كوردی . وادەردەكەویت كەجۆریك لەهاوپەیمانی و ریككەوتن لەنیوان هەردوو حكومەتی هەریم و حكومەتی ئیراق و ئیراندا هەیە؟چونكە هەلویستەكان وادەگەیەنیت. كام ولات كام میللەت لەئاست دەستدریژیكردنە سەر خاك و هاولاتیانی قبول ئەكەن و لەئاستیا بیدەنگی هەلدەبژیرن؟
هەلبەتە ئەم هاوپەیمانیەش بریتیە لەموساوەمەكردن بەرامبەر چارەنوسی خاك و نیشتمانی كورد و میللەتی كورد لەپیناو هەندیك بەرژەوەندی بازرگانی و بۆخۆیشی ئەم جۆرە ریككەوتنانە جۆریكە لەبازرگانیكردنی كورت خایەن چونكە هیچ كات و زەمانیك تەمەنی ئەم جۆرە پرۆژە و پیلانانە دریژ نابیت و لەئاقیبەتا هەرشكست دینی و میژووش نەفرەت لەئەنجامدەران و نەخشەسازانی ئەم جۆرە پیلانانە ئەكات؟؟؟.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە