هیچ وڵاتێکی دەرەوە بۆیەکێتی نیشتمانی بەئەندازەی بەریتانیا ڕێکخستنەکانی نەبۆتە مایەی ســەرئێشەوقوڵبونەوەی ململانێکا

Thursday, 15/11/2012, 12:00

1394 بینراوە


هیچ وڵاتێکی دەرەوە بۆیەکێتی نیشتمانی بەئەندازەی بەریتانیا ڕێکخستنەکانی نەبۆتە 
مایەی ســەرئێشەوقوڵبونەوەی ململانێکان ،ئەویـش تەنیا بەهۆی ئەوەی کەشـــانــازی 
خوشـکی دادەهێرۆی لێ نیشتەجێ یە وقبوڵی ناکات کەسانێک ستافی کۆمیتەکە بن ، کە 
ئامادەنەبن خزمەتکاری سیاسی وعائیلیان بن ! هەربۆیە ئاوا گرنگی پێ دەدەن وناتوانن دەست بەرداری بن ، چونکە شانازخانم دەزانێت گەرئەوکۆمیتەیەی لەدەست بچێ ، ئەوە ناوی لەکولەکەی تەڕیشدا نامێنێ وکەسایەتی وسیاسەت پێی دەڵێ؛ باجی ماڵئاوا چونکە ئەوە کۆمیتەی بەریتانیایە ، وا دەکات بەردەوام لەسەرشانۆی یەکێتی وسکرینی هێرۆسـاتدا بێت وبەرداوام هەربەرپرسێکی حکومی یان حزبی سەردانی بەریتانیا بکات دەبێت لەترسی دادەهێرۆی خوشکی سەردانی ئەویش بکات ولەکەناڵی هێرۆســاتدا خۆی ببنێتەوە ! ئەوەکۆمیتەیە خێری ئەوەی هەیە ،سیاسەتو بازرگانی ئاوێزانی یەکتربکات ولە بۆنەوئاهەنگە جۆراوجۆرە نەتەوەیی وحزبی یەکاندا پارەی خەیاڵیان پێ دەست کەوێت وبۆهەربۆنەیەکییش لەجیات هینانی خەڵکی یەکێتی کەدەستیان ناکەوێت ،کۆمەڵێک فامیلی ئێرانی وتورانی بانگێش دەکەن کەخواردن وخواردنەوەیان بەلاش لەسەر پارەی خەڵک، دوایش وەسڵێکی چەند دەفتەری بۆدەکەن وئاهەنگەکە دەنێرن بە هێرۆسات بلاویبکاتەوەو خۆڵی پێ لەچاوی خەڵک ویەکێتی بکەن بڵێن ، بابە یەکێتی لەبەریتانیا جەماوەری زۆرە و شانازی برایم ئەحمەد چالاکە ! بێ ئاگا لەوەی کە ئەوەی جار جار لەهێرۆسات لەبارەی کۆمیتەی بەریتانیاوە پیشان دەدرێ هیج ڕاست نی یە ، ڕێژەی دە نگەکانی هەڵبژاردن ئەو ڕاستی یەی بۆ یەکێتی وهەموولایەک ساغ کردەوە کام حزب جەماوەری زیاترە !؟ 
مەکتەبی سیاسی یەکێتی ، با ئەوڕاستی یە باش بزانی لەبەریتانیا جگەلەدوورخستنەوەی شاناز لەدەسەڵات ، دەنا ئەگەر مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەمووبەنوێنەریەتی بۆ بەریتانیا بنێرن هێشتا ناتوانن هیچ چارەسەروئاڵوگۆڕێک لەڕێکخستنەکاندا بکەن ، تەنیا بەهەدەر دانی پارەوپولی خەڵکە وسازدانی گەشت وکەیف سازیە بۆ نوینەرەکان وهیچی تر و گرفتەکان ئاڵۆزتر دەکەن،وەک ئەوەی کەوێرانیان کرد..! ا
یەکێتی ناپرسێ ؟ بۆچی ئەوە چەندین نوێنەرولیژنە بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی دەرەوە
نێردران بەڵام نەیانتوانی داریک لەسەر بەردێک بۆ چارەسەری کیشەکان دابنێن ..؟! 
یەکێتی نازانێ ئەسڵی کێشەکان لەکوێ سەرچاوەیان هەڵبەستووە وئەوە کێ یە بەهەموو 
یەکێتی دەسەڵاتی لابردن و دوورخستنەوەیان نی یە یان خۆیان لە گێلی دەدەن ..!؟ 
یەکێتی ئارەقی شەرمەزاری بەرامبەربەڕێکخستنەکانی دەرەوە ناڕێژێ ئەوە چەندین 
تەشکیلی گۆری و چەندین بەرپرسی ئاڵوگۆرکرد وچەندین لیژنەی سیاحەتی نارد بەڵام 
هەموویان هەرهیچ وهیچ ... ئیستیفادەی سەلکە تورێکی تەریان لەباشکردن و گەشەپێدانی جەماوەروڕێکخستنەکانیدا نەبوو ..!؟ 
کادرێکی دانیشتووی یەکێتی لەبەریتانیا 
15/11/2012 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە