هەرێمى قەیرانەكان

Friday, 24/01/2014, 12:00

1561 بینراوە





لەبەروارى 21/9/2013 دا لە هەرێمى كوردوستان هەڵبژاردنى ئەندامانى پەڕلەمانى كوردوسان ئەنجام درا كەتائەم كاتە زیاتر 120 ڕۆژى خایاندوە لەهەموو دنیادا وایە دواى پرۆسەى هەڵبژاردنەكان هاووڵاتیان چاوەڕوانن تا پەڕلەمان دەست بەكارەئاسایى و یاساییە كانى خۆى بكات بۆئەوەى هەنگاو بنرێت بۆ پێكهێنانى حكومەتى نوێ بەڵام بەداخەوە لەم ووڵاتەى ئێمەدا لەدواى ئەو هە مووماوەیەنەك حكومەت پێك نەهینراوە بەڵكو تائەم ساتەوەختەش كەس نازانێت تەنانەت سەرۆكى پەڕلەمان و جێگرەكەى و سكرتێرەكەشى كێ یەو كێن بۆیە لەجێگاى خۆیدایە هەموان هەڵوێستەیە بكەین وەبپرسین بۆ ئەبێت كاربەدەستان و لایەنەبەرپرسەكانى ئەم ووڵاتە بۆئەبێت هەمووشتەكانمان جیاواوزبێت.
هەموومان باش ئەوە ئەزانین كە سالأ بریتیە لە نزیكەى سێ ئەوەندەى ئەوماوەیەى كە ئەبوو پەڕلەمان و حكومەتى تیا پێكبهێنرایە بەڵام تائێستاش هیچ دیارنیە ئەمەش ئەوەبەهەموومان ئەڵێت كە ئەم دواكەوتنە تەنهاو تەنها لەبەر بەرژەوەندى لایەنەكانە یان شێوەیەكى تر بڵێن تاكە هۆكار لایەنەكانن كە ئامادەن نین لەپێناو دەسكەوتى حیزبى خۆیاندا بەرژەوەندى باڵاى هاووڵاتیان بەدەى بهێنن ئەمە چى پێ ئەڵێن و چى لێ ئە خوێندرێتەوە جگە لەسوكایەتى بەپرۆسەى هەڵبژاردن گاڵتەكردن بەدەنگى دەنگدەران هیچ مانایەك بۆ بەهاى دەنگى هاووڵاتیان نامێنێتەوە وە لەوەش ترسناكتر ئەوەیە دواى ئەم هەموو دواكەوتنە لەبیرى داتاشینى چەند پۆستێكدابن بۆ ئەوەى لایەنەكەكان ڕازى بكەن تاهەموویان بەشداربن بەم حكومەتەش ئەوترێت حكومەتى بنكە فراوان بۆ بەرژەوەندى حیزبەكان لەسەر قوت و داهاى هاووڵاتیان بۆئەبێت ئەم ووڵاتەى ئێمە بەردەوام لە داهێناندابێت هەموومان باش ئەو ڕاستیە ئەزانین كە جێگرەكان تاچەند خاوەنى دەسەڵات بوون لەپرۆسەى حوكمڕانى ئم هەرێمدا جانۆرەى ئەوەیە بیر لە سێ جێگربكەینەوە بۆسەرۆكى حكومەتى هەرێم بۆئەوەى هەرجێگرەو ئیش و كارى حیزبەكەى خۆى ڕاپەڕێنێت بۆ ووڵاتێكى وەك كوردوستان كەلە سێ 3شارپێكاتوە ئایە سەرۆكى حكومەت سێ جێگرى ئەوێت .
,پێویستە هەموولایەنەبراوەكان لەبیرى ئەوەدابن كە فشاردروست بكەن بۆ ئەكتیڤ كردنى پەڕلەمان و پێكهێنانى حكومەتى هەرێمى كوردوستان چونكە ڕۆژ بەڕۆژ گرفتەكانمان زیاد ئەكەن لەو گرفتانەش حكومەتى كاربەڕێكەمان هەیە وەگرفتى نەمانى سوتەمەنى لەویزگەكانى سوتەمەنى وە گرفتى نەمانى پارە لەبانقەكانى هەرێمدا بەدڵنیاییەوە ئەگەر پێكهێنانى حكومەت بەردەوام بێت لەدواكەوتن ئەوابەدڵنیاییەوە بوجەى ساڵى 2014 بەدڵنیاییەوەدوا ئەكەوێت وە هەروەها پڕۆژەكان جۆرێك لەدواكەوتن ڕویان تێ ئەكات كەئەمەش دواجار تەنها و تەنها هاووڵاتیان باجەكەى ئەدەن بۆیە پیویستە هەموولایەنەكان هەوڵ بدەن بۆئەوەى ئەم دۆخە چەق بەستوییەى كەهەرێمى تێكەوتوە كۆتاى پێ بهێنرێت چونكە دواجار درێژەدان بەم قۆناغەى ئێستا ئەبێتە هۆى لەدەستدانى متمانەى هاووڵاتیان بەپرۆسەكانى هەڵبژاردن لەداهاتوودا لەبەرئەوەى پرۆسەى هەڵبژاردن هەنگاوى یەكەمە بۆ گۆڕانكارى لە پێگەكانى دەسەڵاتدا باشترین شێوازیشە  بۆئاڵوگۆڕى دەسەلات لەووڵاتدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە