مامۆستا جەلال ی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و چەند پرسیارێك

Sunday, 14/02/2010, 12:00

2599 بینراوە


چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لە ڕۆژنامەی كوردستانی نۆێ مام جەلال ووتی سەروەت وسامانی خۆم ئاشكرا دەكەم.. ئەگەر ئەم كارە بچێتە قاڵبی جێبەجێ كردنەوە ئەوا بەوپەرى خۆشحاڵیەوە لێی دەڕوانین، بێگومان ئەبێ ئەم هەڵمەتە لەژێر ناونیشانی (من این لك هژا) بێت چونكە كۆمەڵیك بەرپرس هەن خۆیان و خوای خۆیان دەزانن لەكوێ یان هێناوە.... مامۆستا جەلال برای شەهیدی قارەمان حەمە ڕەشە كە قارەمانی حەمە ڕەش داستانێكە بۆ خۆی.... ماوەیەك پێش ئێستا نوسینگەى وەزارەتی ناوخۆ لە سەرچنار دروست كرا مامۆستا جەلالیش لەسەر بودجەی وەزارەت خانوەكەی دروست كرد و كەسیش لێی نەپرسیەوە ئەمە بەهەرحاڵ پێدەچێت بڵێت ڕەنجی خۆمە ئێمەش ئەڵێین وایە بەڵام كوڕەكەی (شكار) كە هیچ شەهادەیەكی نیە بە پلەی ملازم ئەوەل لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتن دەوام دەكات ئەمەش هەر قەیدی نیە بەڵام پاتڕۆڵەكانی ناو پۆلیسی فریاكەوتن بە م ژمارانەی خوارەوە بۆ نەگەڕێندراوەتەوە بۆ شوێنی مەبەست كە لەكاتی یەكگرتنەوەی وەزارەتدا لەگەڵ پارت یدا هەموو مومتەلەكاتەكان بەلیستێك ڕۆیشتە هەولێر بەڵام ئەم پاتڕۆڵانەى تیا نەبوو ئەمەش ژمارەی پاتڕۆڵەكانە (ژمارە 171 ناوخۆ _ 187 ناوخۆ _ 39560 سلێمانی _132 ناوخۆ) ئەمەش قەیدی نیە لەوانەیە ئاگاتان لێ نەبێ ، ئەی بۆ ئەم پرسیارە چی وەڵامێك هەیە لەكاتی خۆی هەموو ئەفسەرە عەسكەری و ئەفسەرە پۆلیسی یەكان لە هەموو دام و دەزگاكانی ناوخۆ دەوامیان دەكرد بەڵام دوایی نوسراوێك هات لە سەرۆكایەتی حكومەتەوە نوسرابوو (كاتی خۆی حاڵەتێكی ئیستیسنا هەبوە لەبەر كەمی زابت بەڵام ئێستا دەرچوانی كۆلیژی پۆلیس زۆرن بۆیە پێویستە ئەفسەرە عەسكەریەكان بچنە ئەو سێ لیوایەی كە لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك تەشكیل كراوە) بەڵام مامۆستا جەلال لەبەر خاتری ئەم ئەفسەرانە كتابەكەی پشت گوێ خستوە
ناوی ئەفسەرەكان (شكار جلال كوڕی) (ملازم اول ئومێد +ملازم اول یاسر + ملازم اول هەردی) كە ئەمانە ناسیاوی خۆین لە كۆتایدا ئەڵیم دەست خۆش خۆ لەم وڵاتەدا كەس لەكەس ناپرسێتەوە
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە