راوێژكارەكانى وەزیرى پلاندانان تەنها پارە وەردەگرن ؟

Thursday, 06/10/2011, 12:00

1110 بینراوە




وەكو لاى هەمووتان روون و ئاشكرایە وەزارەتى پلاندانان یەكێكە لە وەزارەتە ئیفلیج و مستەوا نزمەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە بەر ئەوەى تا ئیستا هیچ پلانێكى نیە نە بۆ خودى وەزارەتە خۆى و نە بۆ خەڵكى كوردستان تا ئێستا هیچ پلانێك نەخراوەتە روو لەلایەن ئەم وەزارەتە بۆ نمونە (پلانى چارەسەرى كێشەى نیشتەجێبوون بۆ هاولاتیان) لەگەڵ هەموو ئەوانەش هیچ یەكێك لە ڕاوێژكارەكانى وەزارەتى پلاندانان مووچەكانیان لە (5000000)پێنج ملیون دینار كەمتر نیە لەگەڵ ئەوەشدا هیچ فكرەیەكى نوێ لە وانە چاوەروان چاوەروان ناكرێت تەنها بۆ ئیفاد و پارەخواردن زیرەكن وەزیرى پلاندانانیش دەزانێ هیچیان پێنیە بۆیە هیچ پرس و ڕایەكى بە ئەوان نیە خۆشى لەبوارى پلاندانان هیچى پێ نیە وەكو ئەوە وایە (تۆ نانەواى چ كارت بە قەسابیە) هەروەها ڕاوێژكارەكانى وەزارەتى پلاندانانیش بە تسكییەى تایبەت لەلایەن سەركردەى حزبەكانى پارتى دانراون بۆیە كەس ناتوانێت قسەیان لەگەڵ دا بكات بۆیە داواكارین لە حكومەتى هەرێمى كوردستان چاوێك بە وەزارەتى پلاندانان دا بخشێنێتەوە وە هەروەها پێویستە ئەم وەزارەتە لە دواى چارەسەریەكانى كێشەى هاوولاتان بكەرێت بەر هەرشێوازێك بێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە