شەرمەزرایى بۆ ئه‌و به‌ناو ڕووناکبیرانه‌ی ملیان نه‌وی ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنی خەڵاتى بلە

Sunday, 11/04/2010, 12:00

1604 بینراوە







شەرمەزارى نییە بۆ (نووسەر ,هونەرمەند ,سیاسى ,مامۆستا ,دایك .....هتد) كاتێك سەرى نەوى ئەكات بۆ ملوانكەى پڕلەخیانەت و نۆكەرایەتى بلەى بەچكە ئینگلیز! دیارە ئەوانەى هەقیقەتى بلە دەزانن وملیان كەچ ئەكەن بۆ خەڵاتەكەى شایەنیانە و موبارەكیان بێت با درێژە پێدەرى نۆكەرایەتى بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی بن.!
برایم ئەحمەد لە سەرەتایى دەسپێکى سیاسى بونیەوە بەرپرسى لقى كۆمەڵەى ژیانەوەى كوردستان (ژ.ك) بوو لە سلێمانى كە ئەم كۆمەڵەیە لەسەردەستى چەندین كەسایەتى ناسرواى شارى مهاباد دامەزرابوو , لە مانگى 10 ی ساڵی 1944 پێشەوە قازى محمەد پەیوەندى پێوە كردن ودواتریش وەك سەرۆكى كۆمەڵەكە دەركەوت هەر ئەم هۆكارەش بوو قازى بیرى لە دامەزراندنى حیزب كردەوە (حیزبى دیموكراتى كوردستانى رۆژهەڵات) لەسەر دەستیان بە ئیمزاى سەد كەس دامەزرێنرا , لقەكەى سلێمانى ناوەكەى گۆڕا بوو به‌ لقى حیزبى دیموكرات و برایم ئەحمەد هەر بە لێپرسراوى مایەوە. 16 / 8 / 1946 لە پارتى دیموكراتى كوردستانى باشوور راگەیاندرا و برایم ئەحمەد هەر لەسەرەتایى دروستبوونى ئەم پارتەوە ئامادە نەبوو لقەكەى بگۆرێت بۆ پارتى دیموكراتى كوردستان باشوور وەك خۆى درێژەى پێدا و تا پێشەوا قازى محمەد لە 31 / 3 / 1947 لە سێدارە درا و حیزبى دیموكرات هەڵوەشایەوە , بۆیە برایم ئەحمەد بەناچارى خۆى خزانە ناوپارتى دیموكراتى كوردستانەوە هەر لەیەكەم ساتیەوە كەوتە ململانى لەگەڵ هەمزە عەبدوڵای سکرتێر پارتیی و پێشتر كۆنە شوعى بوو, تا كۆنگرەى ساڵى 1951 توانى جێگە بەهەمزە عەبدوڵا چۆڵ بكات وخۆى ببێت بە سكرتێرى حیزب , ناكۆكیەكان بەردەوام بوو تا كار گەیشە ئەوەى حیزب بووبە دوو خەت ,خەتى برایم ئەحمەد كە خەتى مەركەزى بوو، هه‌روه‌ها خەتى بەرەى پێشكەوتوو كە هەمزە عەبدوڵا بوو, دواتریش لە كۆنگرەى ساڵى 1953 یەكیان گرتەوە ناوى حیزبەكەشیان گۆڕى بەناوى پارتى دیموكراتى یەكگرتووى كوردستان , بەڵام پاش كودەتاى تەموزى 1958 كۆتایى رژێمى پاشایەتى و هاتنى عبدالكریم قاسم بۆ حوكمى عێراق مستەفا بارزانیش پاش 11 ساڵ لە سۆڤیەت گەرایەوە بۆ كوردستان و ئەم پارتەى برایم ئەحمەد و هەمزە عەبدوڵا بەناكۆكى ناوەكەیان گۆڕی بوو به‌ موڵکی بارزانى، که‌ بارزانی لە گۆنگرەى نوێ دا پێى هەڵوەشاندنەوەو ناوەكەى گۆڕایەوە بە (پ.د.ك) برایم ئه‌حمەد وەك سكرتێر مایەوە.
برایم ئەحمەدكەوتە ناكۆكى لەگەڵ بارزانى بەڵام ناكۆكیەكانى برایم ئەحمەد لەسەر ئەوە نەبوو، كە وەك مافناسێك پارێزەرى لە مافە نەتەوەیەكانى میللەتى كورد دەكات بەڵكو خەتى ئینگلیز بوو لەناو ئەو پارتەدا و هەرچى ئینگلیز دەستورى دابایە ئەم بەوپەرى فەخر و لێهاتوانەوە كارى بۆدەكرد، بۆیە هەر لە دەسپێكى شۆرشى ئەیلولەوە برایم ئەحمەد بەناوى خەتى مەكتەبى سیاسییەوە كەوتە دژایەتى خەتى مەلا مستەفا بارزانى، ئەم ناكۆكیە درێژەى كێشا تا كار گەیشتە سەر ئێسقان و برایم ئەحمەد نۆكەرایەتى خۆى بۆ ئینگلیزو ساواكى ئێرانى بەئاشكرا ئیعلان كرد , لە ماوەت عیسا پژمان كە سەرهەنگێكى ساواكى ئێرانى بوو لە گەڵ عەباس بێ سیم كە رۆژانە پەیوەندیان بە مەركەزى ساواكەوبوو وە دەمێك بوو بارەگایان خزانبووە لاى برایم ئەحمەد لەماوەت.
(بەسەر هاتى خیانەتەكانى برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانى دژ بەشۆرشى ئەیلول لێرەدا نانوسرێتەوە وە ئیمرۆ بە سەدان بەڵگەو دۆكیومێنت لە ئێنترنێت و نووسراوەكاندا زۆر بەئاسانى بەردەست ئەكەون تا خوێنەرى بەرێز خۆى بە دوادات چوونى بۆ بكات، تا له‌ ڕاستییه‌کان بگات، بەڵام رووداوەكان ئەم دوایانەى كوردستان مژدە بەخشن بە ڕیسوا بوونى ئه‌م خائین و ناپاکانه‌ و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ كۆتایى هاتنى سیاسەتى جاسووسی سه‌رانی کورد له‌ کوردستان).
ئیستاش قسەى ئێمە لەسەر خەڵاتى بلەیە! ئەم خەڵاتە شایستەى كێیەو كى ڕازیە ملى بۆ نەوى كات؟ بۆ خەڵاتێك به‌ ناوی خه‌ڵاتی بلەوه‌ هه‌بێت؟ بۆ خەڵاتیك نەبوو بەناوى دەیان سەركردەى ترى كوردەوە كە بلە فسس نۆكەرە لەچاو لەحزەیەكیاندا، ئەوكەسانه‌ى كە تائێستاش نۆكەرایەتى بلە بە هەق و ڕەوا ئەزانن و ملیان كەچ ئەكەن بۆ خەڵاتە پڕ شەرمەزاریەكەى ئەى ئیمرۆ بەچاوى خۆیان ئەحفادەكانى بلە نابینین نایانناسن كە چۆن بە چەپۆك بەربونەتە گیانى خەڵكى كوردستان؟
هێرۆى كچى بلە كەشەوانەى بێ خەجۆ مەحاڵەو ناچێتە سەر! خانمى یەكەمى عێراق بە دزینى قووتى منداڵانى كوردستان لە ژێر چەترى منداڵ پارێزیدا لە رۆژنامەو كەناڵە ئاسمانیەكانەوە ملیۆنەها دۆلارى ئاشكرا بوو كە بەناوى مناڵانى كوردەوە دزیویەتى ئێستا به‌ ناوی خەڵاتى بلەی باوکییه‌وه‌ ئەیبەخشێتەوە!
ئه‌ی شانازی کچی؟ كەس هەیە ئەم ژنه‌ نەناسێت ؟ لە كوردەكانى ئەوروپا بپرسن ئەم ئەحفادە نەگریسەى بلە، که‌ بەجێى هیشتوە چۆن درێژ پێدەرى ڕێچكەى نۆكەرایەتى بلەى باوكیانن، که‌ بۆ ئینگلیز رۆژانە بە دەیان جاسوسەوە بەدواى ڕۆڵەكانی كورده‌وه‌ن كۆڵانە و كۆڵان ئەكات بۆ دیپۆرت كردنەوەیان ,دەورى مولازم موحسینەكەى سلێمانى لە بریتانیا ئەبینێ!
قوباد و باڤیڵ باسى چیان بكەین چى هەیە خەڵك لەسەریان نەیزانێت كە نازناوى عودە و قوسەیان بۆ خۆیان پچریوە!
جەلال تاڵەبانى ... زمان گۆ ناكات باسى بكات، چونكە زمان بەناو هێنانى گەرو گول ئەبێت. بڕاوا ناكەم كەس بتوانێت لەسەر جەلال تاڵەبانى ئه‌و هه‌مووه‌ بنووسێتەوە چونكە تەمەنى سیاسیى، ئه‌م کابرایه‌ چەندە ئەوەندە تەمەنت دەوێت لەسەر هەموو لەحزەیەكى ژیانى بنووسیتەوە چونكە یەك لەحزەى ژیانى نییە قابیلى نووسینەوە نەبێت هەموو لە حزەیەكى (درۆ ,فیڵ ,دوزمانى ,پیلان ,لە خشتەبردن ,كاسەلێسى خیانەتى نەتەوەیى ,نۆكەرى بێگانە و دوژمنى كورد ........هتد).
بێجگە لە بە سەدان جڕوجانەوەرى تر كە هەموو بە ئەحفادەكانى بلە ناسراون وبەرى نۆكەرایەتى بلە ئەخۆن و كوردستانیان كردووە بە جەنگڵەستان لە كەناڵى ئاسمانییەوە درۆ بۆ دنیا ئەكەن ,ئەوەى ئەوانە ئەیكەن لە باسكردن نایەت و بەسەدان نوسەرو رۆژنامەنووسى ئەوێت بی نوسێتەوە ,كار گەیشتۆتە ئەوەى (خوا) بەگەورەى خۆى لە كرداریان هەراسان بووە دۆزەخێكى بۆ حازر كردون لەسەر ئەم ئەرزە و لە شارى ئەو سولەیمانیەدا لە تەئریخا وێنەى نەبووە و نابێتەوە!

http://www.kurdistanpost.info/news/1197.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە