ئه‌م کاندیده گەورەترین سوكایەتى بە بزوتنەوەى گۆران کرد، به تاله‌بانیشی وت هه‌موو گۆڕان ده‌نگ به تۆ ئه‌ده‌نه‌وه
Sunday, 14/11/2010, 12:00
1186 بینراوە
کوردستانپۆست ئه‌م نووسین و هه‌واڵه‌ی ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوده‌کاته‌وه، که پێی خۆش بوو جارێ به نادیاری و ناوی ئاشکرانه‌کرێت.كویستان هەمەوەندى، یاخوود (کوێستان که‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی)، كەپێشتر لاى مەلا بەختیار كارى كردووە، دواتر بە پاڵپشتى چەند گومانلێكراوێكى گردەكە هاتۆتە گردەكە و كومەڵێك لێپسراو پاڵپشتى بوون و چەندین هەوڵیان بۆی دا تا له ئه‌نجومه‌نی عێراق ببێتە كاندیدى لیستى گۆران.. ئیتر بە قەزاو قەدەر لە لایەن چەند دەستڕۆیشتوویه‌کی گردەكە و به هاوكاریكردنى ئه‌وانه، ئه‌م زاته بوو بە ئەندامى په‌ڕله‌مانی عێراق، ئه‌مه لە كاتێكدا چەندین كەسى خاوەن ئەزموون و عەرەبیزان و لێهاتوو، که خاوێن و دڵسۆزبوون بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆران، ئاوڕیان لێ نه‌درایه‌وه و هیچیان بۆ نه‌کرا، به‌ڵام كویستان خان کرا بە ئەندام په‌رلەمانی عێراق.
ئەو كاتەى لیستى گۆران لە هاوپەیمانیەتى لیستى كوردستانییەكان هاتە دەرەوە و هه‌ڵویستیی وەرگرت و متمانەى بە ئەو لیستە نەكرد، كوێستان فرسەتى هێنا و خۆى گەیاندە لاى تاڵەبانی، ئه‌و هه‌واڵه‌ی به تاله‌بانی دا ، که گۆڕان بڕیاری داوه دەنگ به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاله‌بانیی بده‌ن، وای به تاڵه‌بانی وت، که ئه‌وه من بووم تا دوا هه‌ناسه هه‌وڵم داوه رازییان بکه‌م، كە دەنگ بە تۆ بدەن، تا تۆ ببیتەوە بە سەرۆك كۆمار.
به‌ڵێ .. کاتێک تاڵه‌بانی ئه‌مه ده‌بیستێ، دەڵى ئەى خانم توچیت پێویستە؟ ئەویش دەڵێ مامە گیان مێردەكەم لە نانبراوەكانە، بەڵكو هه‌وڵ بده‌یت بگەڕێتەوە سەر كارەكەى خۆى! تاڵەبانیش بەرهەم ساڵح رادەسپێرێت تا بەزووترین كات مێردەكه‌ی بخەنەوە سەركارەكەى خۆى و موچه‌ی هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌شی بده‌نێ.
لێره‌دا من ده‌مه‌وێت ئه‌و زانیارییه به خوێنه‌ران بده‌م، كە كوێستان هه‌مه‌وه‌ندی موچەى خۆى و حمایە و مەسروفاتى تری (37 ملێون دینارە) سى وحەوت ملێون دیناره. كە بە قەدەر موچەى نزیكەى 70 فەرمانبەرى حكومەتە. لێرەدا لە کاک نەوشیروان مستەفا ده‌پرسیین (500000) پێنج سەد هەزار كەس دەنگى دا بە كێ؟ بۆچی و له‌به‌رچی؟ لە كاتێكدا نیوەى نانبڕاوەكان نەگەراونەتەوە سەر كارى خۆیان، که‌چی كویستان هه‌مه‌وه‌ندی، به سیخوڕی له‌لایه‌ن مه‌لا بختیاره‌وه هاته ناو گۆڕان و هه‌رچی نهێنییه‌کی گۆڕان هه‌بوو هه‌مووی رۆژانه ده‌گه‌یانه یه‌کێتیی، ئیستاش له‌پاڵ ئه‌و پاره زۆره‌ی که وه‌ری ده‌گرێت، هێنده چاوبرسییانه له جیاتی خه‌می پرسی کورد، له به‌غدا، خه‌می پاره و مووجه‌ی مێر‌ده‌که‌یه‌تی، هه‌موو گۆڕان و ده‌نگی ئێمه‌ی کرد به قوربانی ده‌سه‌ڵات و پاره.
به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان... بزووتنه‌وه‌ی گۆران وا خه‌ریکه داده‌ته‌پێ، رۆژ له دوای رۆژ خه‌ڵکی ده‌تره‌کێته‌وه و سارد ده‌بنه‌وه، بۆیه منیش ئه‌م پرسیاره له به‌ڕێزتان ده‌که‌م: ئایا راسته ده‌نگه‌کانی ئێمه هه‌مووی فرۆشرا و چووه پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌وه که تاڵه‌بانییان هه‌ڵبژارده‌وه به سه‌رۆک کۆمار؟ بێده‌نگ مه‌به، وه‌ڵام بده‌ره‌وه!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست