مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەوەی لە هەرێمدا دەگوزەرێت، هەمووی چەواشەکاریی و فێڵکردنە لە خەڵکی

Tuesday, 09/12/2014, 12:00

1829 بینراوە


کاریگەری بەشە نەوت لە ڕیککەوتنی پیرمام و گردەکە وردە وردە بەدیار دەکەوێت.
بە ئیجازەی گۆڕانخوازەکان: چیتر سەرکردەکەتان خاکیی و گردەکەتان پیرۆز نییە!؟
گەمەی هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدانیشتان پاشقولێکی تر بوو لە خەڵکتان گرت.
خۆ ئەبینن و بوختان نییە چۆن پۆستەکانی پاریزگای سلێمانی هەڵەبجە تێکەڵ دەکرین و وەک برا بە تەوافوق دابەش دەکرێن، ئیتر هەڵبژاردن مانای چی؟
بەشە نەوت نەک هەرچوار ساڵ ئارامی شەقام بۆ دەسەڵات دەستبەردەکات، بەڵکو مەسعودیش دەکاتەوە بەسەرۆکتان، چاوەڕێ بکەن و ببینن!
بینیمان هیشتا لولەی بیکەیسییەکەی سەر لقی چواری پارتی دوکەڵی لیدەهات، لەولاشەوە سەرانی گوڕان لای دەسەڵات پاکانەیان لە حەڤدەی شوبات بۆ پارتی ئەکرد، لە هەڵبژاردەناکندا دەسەڵات بە گۆڕانیان وت، دوێنی وەرەوە بۆ وەرگرتنی پارێزگای سلێمانی

لەو کاتەشدا خوێنی ڕیژوان و هاوڕێکانی بەسەر شەقامەوە سوور ئەچووە، لە ماڵی کاکە نەوە لەگەڵ مەلا بەختیار و دادە هێرۆدا دیشلەمەیان دەخواردەوە و بەزمیان گەرم بوو!
کورد بۆیە خاوەنی مێژوویەکی پڕشنگدار نییە، چونکە ئەمانە خاوەنین. لە ساڵی ١٩٩١یش زیاتر لە ٤ ملیۆن کورد ئاوارە بوو سەرانی کورد لە بەغدا لەگەڵ سەدام حسێن خەریکی ماچ و مووچ بوون.
سەرانی کورد بۆیە خەمسارد و خوێن ساردن، چونکە کۆمەڵگایەکی مێگەلیان لەبەر دەستدایە قبووڵی هەموو سوکایەتییەک دەکات کە بەسەریان دەهێنن.

دووەم
حیساب و کیتاب لەگەڵ کێ بکرێت؟
یان کێ لەگەڵ کێیدا بکات؟
هەموویان شەریکە دزی نەوت، شەریکە پۆست و پلە و پایەن.
دەسەڵاتی بنکەفروان تاکەی ئەمەی بۆ ئەچێتە سەر؟
مووچە قووتی خەڵک و بربڕە پشتی ئابوری خێزانەکانە لە هەرێمی کوردستان
دواکەوتنەکەی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندوە!
بێ دەنگی خەڵکیش لەبەرامبەری، بە بیانووی بوونی داعش و مەترسی سەر هەرێم و بوونی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر بەرەی شەڕ لەگەڵ دوژمنێکی سەر سەخت، کە پارتی بە نوێژی نیوەڕۆ بەشدارە لە هاتنی، هەڵبەتە پارتی واتە بنەماڵەی بارزانی.
بێ دەنگی ئەوانی تر لەم سیناریۆیە واتە بەشداری ڕاستەوخۆ؟
چۆن لەسەر داخستنی سنوری خۆرئاوای کوردستان و هەڵکەندنی خەندەقی خیانەت حیزب و حیزبۆبەکانی تر هیچیان نەوت.. بۆ ئەم پرسەش هەموویان بەشدارن ڕاسەتەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ.
هەرچەندە دووبارەیە بەڵام:
٢٤٠ هەزار بەرمیلی بە قسەی بەرپرسانی تورکیا ڕۆژانە دەگاتە بەندەری جیهان
١٥٠ هەزار بەرمیلی تریش نەوتی کەرکوک، هەرچەندە حکومەتی بەغدا داوای ناردنی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوتی کەرکوکی کردەوە لەدوا ڕێکەونیدا.
٣٥٠ تانکەر نەوت لە پارێزگای سلێمانی
٤٥٠ تانکەر هەولێر
باج و خەراجی تر.. لێگەڕێن
پارەی ڕسومات و شارەوانی و تاپۆ و هاتوو چۆش خاتری ئەوان بێت.
تۆ بڵێێ ئەم هەموو سەروەت و سامانە بەشی مووچەی فەرمانبەران نەکات!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە