خۆپیشاندانی سلێمانی لەنێوان میسر و چاکسازی

Thursday, 16/02/2012, 12:00

1640 بینراوە



 



ساڵێک بەرلەئێستا لەشاری سلێمانی بەمەبەستی پشتگیری لەخەڵکی تونس و میسر لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجامدرا ئەگەرچی بڕیارنەبوو بەمشێوەیە بێت وەک لەئەنجامدا سەیرمان کرد بەڵام لەبەرئەوەی خۆپیشاندانێکی بێ بەرنامە بوو ئەویش کەمەبەستی تایبەتی ھەبوو چونکە لەڕاستیدا دەبوا خۆپیشاندانەکە لەسەرەتادا بۆ مەبەستێکی دیاری کراوو بوایە سەرەتا بۆ ئەوەبوو کەپشتیوانی میسر و تونس بکرێت بەڵام دواتر گۆڕا بۆ توندوتیژی و قوربانی لێکەوتەوە ئەوەش جێگای داخە نەدەکرا بەمشێوەیە بێـت بەڵکو دەبوایە سەرەتا بەشێوەیەک بێت وەک کەلەڕۆژانی دواتر ڕوویدا کەلەبەردەرکی سەرابوون ئەوەش مانای ئەوەیە کەسەرەتا ئەگەر بەئارامی بوایە ھیچ ناخۆشی و نیگەرانی لێنەدەکەوتەوە ئەگەر خۆپیشاندان بکرێت دەبێت سەرەتا بەرنامەیەک ھەبێت کەبکرێنە مەرج بۆ ئەوەی تا داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێن پاشەکشە ناکەین منیش لەوبڕوایەدام کەدەسەڵاتیش مل کەچی ئەم داواکارییانە دەبێت بەڵام خۆپیشاندانەکەی پار دوای چەند ڕۆژێک ئینجا بەرنامەیان بۆ دانا ئەوەش پێچەوانەیە بەھیواین خۆپیشاندان سەرەتا بەرنامەی بۆ دابنرێت دواتر بکرێت نەک نەزانرێت بۆچی خەڵک دێتە سەر شەقام ئێستاش کەساڵێک تێدەپەڕێت خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی پارتەکانی دەرەوەی دەسەڵاتن و باس لەوە دەکەن کەبۆچی بەمشێوەیە ھەڵوێستیان وەرگرت و پێشەنگی خەڵکیان نەکرد بۆ خۆپیشاندان نابێت کەس لەوان نیگەران ئەوان لەساڵی ڕابردوو بەشێوەی ناڕاستەوخۆ سودیان لەدۆخەکە وەرگرت کەدواتر بۆ بەھۆی بڕینی بودجەکەیان من لەو باوەڕەدام ئەوان جارێکی تر ھەڵەی لەم چەشنە ناکەن چونکە ئێستا وەکو زانراوە بەملیۆن دۆلار خەڵات دەکرێن بەڵێنیش بەلایەنەکانی تر دەدرێت ھیچ کەس نیە لەم کوردستانە لەگەڵ داوای ڕاستەقینەی جەماوەر نەبێت بەڵام وەک ئەوەی لەساڵی ڕابردوو ڕوویدا و ھیچی لێی بەرھەم نەھات نا چونکە خۆپیشاندانەکەی ساڵی ڕابردوو نەسەرەتا و نەکۆتایی دیار نەبوو ئەگینا بەئاسانی دەستکەوتی باشی دەبوو دەتوانرا گۆڕانکاری ڕووبدات بەڵام ئەگەر ئەمساڵیش بەمشێوەیە بیربکەینەوە جارێکی تر چاوەڕێی ڕووداوی خەمناک و دڵتەنگ دەکەین کەئەوەش پێشھاتێکی نەخوازراوە لەبەرئەوە ھیچ کەسێک ناخوازێت لەپێناو ھیچدا لەناوبچێت
بۆیە دەبێت دووربکەوینەوە لەھەر ئەگەرێکی نەخوازراو و دواتر لایەنە سیاسیەکان سوود لەناکۆکیەکان وەربگرن و خۆیان بکەنە بەخاوەنی دۆسیەکە چونکە ئێمە خۆمان باشتر وایە داواکارییەکانمان بخەینە لەڕۆژانی ڕابردوو ڕای گشتی جیھان شایەدی بینینی خۆپیشاندانێک بوو کە١٥ ڕۆژ بەپێ ڕۆیشتن و چەندین ووڵاتی ئەوروپیان بڕی بەڵام بۆ پشتگیری لەعبدڵا ئۆجەلان ئەگەر داواکارییەک ھەیە بۆ چاکسازی و خزمەتگوزاری دەبێت بەشێوازێک مامەڵە بکەین لایەنی بەرامبەر ناچاربکەین گوێمان لێبگرن نەک ئێمە ئاسن بین ئەوانیش ببن بەپۆڵا و ڕووبەڕوومان ببنەوە دەبێت بەزمانێک قسەیان لەگەڵ بکەین کەناچارییان بکەین گوێمان لێبگرن نەک وەک ئەوەی ئێستا بانگەشەی بۆ دەکرێت کە دەشێت چەند ڕۆژێک ئاڵۆزی چەند شارێک بگرێتەوە بەڵام دواتر کۆتایی پێھێنرێت لەپێناوی ھیچدا بێینە سەر شەقام و لەخۆپیشاندانەکەی ساڵی ڕابردوو ڕووداوی ناخۆش ڕوویاندا کەتائێستاش بەباسکردنیان برین دەکولێنەوە و خەمباری ھەموو لایەک دادەگرێت چونکە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێکی تێدا نەبوو تائێستاش نازانرێت کێ سوودی لەم ٦٢ ڕۆژەی ساڵی ڕابردوو وەرگرت خۆ ئەگەر ٦٢ ڕۆژ بەردەم ھەر بارەگایەک بەشێوەی ئاشتیانە و ھێمنانە بگریت ناچاری دەکەیت ھەموو شتێکت بۆ جێبەجێبکات و نوێنەری ڕاستەقینەی جەماوەر پێشەنگ بێت نەک وەکو ئەوەی ئێستا نەیارەکان خۆیان بخەنە دوای جەماوەر و بەم بەیاننامە دەریان خست کەئەوان خۆیان بەنوێنەری جەماوەر نازانن و بەڵام لەئەگەری ھەر ئاڵۆزییەکی کەخەڵک دروستی بکات ئەوان دەبن بەدەم ڕاست دەبێت خەڵکی کارێکی وانەکەن کەجارێکی ھەر سێ پارتەکەی دەرەوەی دەسەڵات سوود وەربگرن چونکە ئەوان نوێنەری ڕاستەقینە نین و دەبێت جەماوەر خۆی نوێنەری ڕاستەقینە دەست نیشان بکات بەو ھیوایەی کەئێستا تەنیا چەند کاتژمێرێکی کەمی ماوە سبەی ھیچ شتێک ڕوونەدات و بەئارامی کۆتایی پێبێت و کوردستان ھەر ئاوەدان و ئارام و بەرەو نزیک بوونەوە لەسەرکەوتنی یەکجارەکی برا کوردەکانمان لەباکور و ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵات و گەیشتن بەھیوایەتی لەمێژینەی گەلی کورد کەئەویش دەوڵەتی کوردییە
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە