پیاوە بچوکەکە دیسان کەوتەوە دژایەتی کوردانی خۆرئاوا..!

Saturday, 14/03/2015, 12:00

1661 بینراوە







گەورەمافیا مەسعود بەرزانی لەڕێگەی کاوێژکارەکەیەوە دەستی کردەوە بەهەرەشە لە کوردانی رۆژئاوا ،لەبەر خاتری ئەوە پەیەدە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی کانتۆنی جزیرەی ئەنجام داوە حسابی بۆ حیزبەکۆیلەکانی گەورە مافیانە کردوەو خۆرئاوای کوردستان بەخواستی ئەم گەورە مافیایە ناروات بەڕێوە بۆیە دەڵیت قبوڵی ناکەین.ئەم پیاوەکورتەبنەیە هەرگیزچاوی بەخەڵکی کوردستانداهەڵنایەت وبەردەوام خەڵکی کوردستان ،لەهەرپارچەیەکی کوردستان دورلەخواست وئیرادەی ئەم مافیایەهەنگاوی نابێت بەبێ یەک ودووکەوەتوەتەدژایەتی وناشرین کردنی .

هەڵبەت ئەم هەڵوێستەی دژی هەڵبژاردنی کانتۆنی جەزیرە ،نەک تازەنیە ،بەڵکو ئەم گەورەمافیایە هەرلەیەکەمین رۆژەکانی شوڕشی کوردانی خۆرئاواوە کەوتەدژایەتی کردنی و سەرەتالەڕێگەی میدیا ڕووزەردەکانیەوە کەوتەناشرین کردنی پەیەدەوشەڕڤانان و بەپیاوی سوریاوڕژێمی ئەسەدی لەقەڵەم دەدان .کاتێک ئەمەی بۆنەچوەسەر سنووری بەرووی ئاوارەکانداداخست وخەندەقی بەچواردەوری سنوورەکانداکێشاو رێگای لەهەموو کۆمەکێک گرت ،تەنهالەبەرئەوەی گەرەمافیا مەسعودبەرزانیان قبوڵ نەبوو بەسەروکی خۆیان وحیزبەپاشکۆکانی سەربەویان قبوڵ ناکرد دەسەڵات وەک ئەوەی باشوری کوردستان دابەش بکەن وحیزبەکۆیلەکانی سەربەم پیاوەبچوکە بکەنەشەریک.

بنەمالەی بەرزانی بەدرێژایی مێژوویان ،لەهەرپارچەیەکی کوردستان شوڕش ویاخی بوونێک سەری هەڵدابێت و حسابیان بۆئەم بنەماڵەمافیایە نەکردبێت ،ڕاستەوخۆکەوتونەتەدژایەتی کردنی وهەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانیان داوە ،بۆنەتە کۆیلە ودەستکێشی رژێمەکانی ئیران وتورکیاو سوریاوعیراق وهەوڵی شکست پێهێنانی ئەوشۆڕش ویاخی بوونەیان داوە.

هەمووخەڵکی کوردستان بەهەرچوارپارچەکەیەوە دەزانێت ،ئەم گەورەمافیایە چون کەوتەدژایەتی شۆڕشی خورئاوابۆڕازی کردنی ئەردغانی ئاغای وفاڵیان بۆکەوتنی کۆبانی سەرکەوتنی دڕندەترین تیرۆریست دەگرتەوەو هەموو هاوکاریەکی داعشیان دەکرد تاکۆبانی بکەوێت و خەڵکەکەی بەدەردی شەنگال ئەنفال بکرێت .ئەم گەورەمافیایە هەرگیز شەرم لەخیانەت ناکات ،دەبوایە دوای ئابرووچونی لەشەنگال هەرگیز نەیتوانیایە سەرهەڵبڕیت و قسەبکات ،بەتایبەت بەرامبەر پەیەدەوشەڕڤانەکان ،چونکەئەوان بوون ڕێگریان کرد لە قەتڵوعام کردنی تەوای شەنگال ویەزیدیەکان ،داوی ئەوەی نەتانتوانی یەک کاتژمێربەرگری لەیەزیدیەکان وخەڵکی شەنگال بکەن ،ئەوەشەڕڤانەکان بوو ،هاتن بەهانای خەڵکی شەنگالەوەو سەدان هەزار کەسیان لەچنگی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.ئێوەش وەک مشکی ناوگەنم هەڵهاتن .ئیترنازانیت چۆن رووتان دێت باسی شەرڤانەکان بکەن و بڵین هەڵبژاردنی کانتۆنی جەزیرەقبوڵ ناکەین ،کێ ڕێگە بەتوی مافیادەدات قسەلەسەر ئیرادەی خەڵکی کانتۆنی جەزیرەبکەیت ،لەبیرت چوەوە پارتی کرێکارانت تۆمەتبار دەکرد بەوەی دەست دەخاتە ناوکاروباری باشوری کوردستان ودەیانەوێت یەزیدیەکان هان بدەن کانتۆن بۆخۆیان دروست بکەن ،ئەوە بەدەست وەردان ،لەکاروباری باشوردەزانیت ،بەڵام ئەوە دەست وەردان نییە لەکاروباری خۆرئاوای کوردستان .

هەڵبەت هێندە بەرچاوت تاریک بووە بەرامبەر بە سەرکەوتنەکانی شەرڤانەکان وهەنگاوەکانیان بۆ دامەزراندنی ئیدارەیەکی تایبەت بەخۆیان لەڕێگەی هەڵبژاردنە ،تەنانەت قسەکانی دوێنی خۆت لەبیرچوەتەوە ،چونکە ئاغاکەت لەئەنقەرە لێت زویردەبێت ،بۆیەناچاریت بەهەرشێوەک بۆت دەکرێت دژایەتی کوردانی خۆرئاوابکەیت .کەئەسڵی مەسەلە کەئەوەنیە ،کەحیزبەپاشکۆکانی سەربەخۆت بەژداریان نەکردوە ،بگرە بەژداریشیان بکردایە هیچ دەنگێکی ئەوتۆیان نەدەهێنا.دڵنیام ئەوەتکردوە بەبیابوو ،بەڵام ئەسڵی مەسەلەکە ئەوەیە خۆت ئاغاکەت چاوتان بەوەداهەڵنایەت کوردانی خۆرئاوا خاوەنی ئیدارە خۆبەڕێوەبردنی خۆیان بن .

بۆیەبەهەمووشێوەک پیلان دەگێڕن بۆشکست پێهێنانی خۆرئاو ،ئەوەی داعش پێ نەکرا بەشەر بەرامبەر بەخۆڕاگری وئازایەتی وگیان فیدایی شەرڤانەکان لەکۆبانی وخەونی خوت وئاغاکەتیان زیندەبەچاڵکرد ،ئیستادەتانەوەێت بەشیوەیە وئەزموونی کوردانی خۆرئاواناشرین بکەن ،بەڵام ئەم پیلانەشتان دڵنیابە دەبێتە بڵقی سەرئاو ،کوردانی خۆرئاوا پەیمانی ئازادیان داوە ،ئەوان گەورەترین نوونەی یاسایان لەکانتۆنی جەزیرە بۆئازادی ئینسانەکان دارشت و هەموودنیان سەرسام کرد بەگیانبەختکردن وگیانبازیان لەپێناوی ئازادی .ئەو خەباتە بەتۆی بچوک وکۆیلەی ئەردۆغان نەک ناشرین ناکرێت ،بەڵکو مێژوو ئەم خیانەتەشت دەخاتەپاڵ خیانەتەکانی ترت.

هۆڵەندا



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە