كۆسرەت باش دۆڕاندی!

Sunday, 15/08/2010, 12:00

1069 بینراوە


دوایى كۆتایى هاتنى كۆنگرە و تەسفیەكردنى باڵەكەى كۆسرەت ڕەسوڵ پیاوەكانى كۆسرەت ترسنۆكانە و ناوبەناو لەولا و لەولا دەكەوتنە كڕوزانەوە بێ ئەوەى هیچیان غیرەت و جورئەت و ئەخلاقى ئەوەیان هەبێ ڕووبەڕوو لەگەڵ تاڵەبانى و پیاوەكانى وورتەیەك بكەن و سەر هەڵ بێنن ، پیاوەكانى كۆسرەت ڕەسوڵ هاوشێوەى كۆسرەت هەڵوەداى پارە و پۆست و پلە و پایەبوون بۆیە جەلال تاڵەبانیش باشى ناسین و زانى چى لەهەگبەى یەك بەیەكیان دایە و زانى چۆن ڕەفتاریان لەگەڵ دەكا و وەك داشى دامە و وەك كۆسرەت ڕەسوڵ چۆن لێیان دەدا و هەڵیان دەسوڕێنێ ، كۆسرەت هەر زوو خۆى ساغ كردەوە كەناتوانێ دەست بەردارى پۆست و پارە و موڵك و ماڵەكەى بێ ، وەئەوەش دەركەوت كەئەوانەى لەكۆسرەتیشەوە نزیكن تەنها بۆ پارە و پۆست لێوەى نزیكن و كڕنووشى بۆ دەبەن ئەگەر پۆست و پارە لاى كۆسرەت نەما ، ئەوا ئەوانیش لاى كۆسرەت نامێنن كەكۆسرەتیش هەموو دەعم و هاوكاریەكى هەر بۆ ئەوانە بوو كەئەمانەش ئامادەبوون لەدوا سات لێیى پاشگەزببنەوە وەك ئەوەى چۆن گەورە دز موعتەسەم جێگرى وەزیرى نەوتى بەغدا پیاوى كۆسرەت بوو كۆسرەتیش داى نا لەبەغدا كەچى ئێستا نەوەك هەر مەرحەبایى كۆسرەت ناكا و زەربى سفرى كردوە و بەردەوام لاى جەلالە و سوكایەتى بەكۆسرەت ڕەسوڵ دەكا هەروەها تەسلیم بوونەوەى ڕەفعەت و ئاسۆ ئەڵمانى بۆ ژێر چەپۆك و بڕیارى جەلال و چوونى ئیسماعیل مەحمود و باقى بەرپرس و فەرماندە عەسكەریەكانى خوارەوە پەیتا پەیتا بۆلاى جەلال و پەشیمانبوونەوەیان هەمووى ئاماژەن بۆ ئاوابوونى خۆرى یەكجارەكى كۆسرەت ، هەروەك چۆن بەئاشكرا ڕێباز بێركۆتى عیملاق ترسنۆكانە لە لڤین هاوار دەكا و دەڵێ تەنیا موچە و پلەكەم هەبێ هیچى ترم ناوێ و چۆن بورهانى سەعید سۆفیش چۆتەوە دێ كەى خۆى و خەریكى كشتوكاڵ كردنە و حاجى مەسیفى قومارچیش ئەوەندە لاى خەڵك قێزەونە كەس حسابى بۆ ناكات و بەم شێوەیە ئەم باڵەش نەما و كۆتایى پێ هات .
ئەوەى دەمێنێتەوە چەند خاڵێكە ..
1 / لەئایندەیەكى نزیكدا عەدنان موفتى وەك جێگرى سەرۆكى هەرێم دەست بەكاردەبێ .
2 / پێدانى دەسەڵاتى جێگرى سكرتێرى گشتى بەهێرۆ بەبیانووى ئەوەى كۆسرەت ڕەسوڵ تەندروستى
تەواو نیە و بەرهەم ساڵحیش پۆستى حكومى هەیە .
بەم شێوەیە دەبینین لەسەر دەستى جەلال تاڵەبانى و خەتەكەى بەفیتى پارتى كۆتایان بەخۆرى ئەستێرەى كۆسرەت ڕەسوڵ هێنا بۆ هەتاهەتایە و كۆسرەتیش وەك سەركردەیەكى دۆراو بۆى دەردەچێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە