هەڵبژاردن و دەستاودەستكردنى دەسەڵات

Saturday, 26/04/2014, 12:00

1230 بینراوە








لێرەدا نامەنوێت بزانین بنەما و پایەكانى دەسەڵات و هەڵبژاردن چى یە و شرۆڤەى بكەین، بە قەدەر ئەوەى دەمانەوێت بزانین لە تێڕوانینێكى كوردانەو واقیع بینیەوە بچینە نێو بابەتەكەوە لە سەر مەسەلەى هەڵبژاردن، لە مڕۆدا وەك كەلتوور و سیمایەكى دیار و جوانى دیموكراسى قسەو پەیڤینى گەرمى وەك بابەت لە بارەوە بكەین، كە ئەوەش خۆى بۆ خۆى بابەتەكە واتە هەڵبژاردن لە مڕۆدا جێگەى بایەخ و گرنگى یە، هەموانیش وەك كۆمەڵگە و شارستانیەت و دنیاى مەدەنیەت و تەنانەت بەلاى تاك و كۆمەڵگەى كوردییەوە پڕ با یەخە..؟ ئەمە ئەوە بە دیار دەخات هەموو قۆناخ و سەردەمە پڕ مەترسى و ناخۆشەكان تێپەڕیون و گەیشتوینەتە قوناخ و هەلومەرجێكى دیكەو لە ئێستادا هەڵبژاردن و پێكەوە ژیان و تەبایى، حساب بۆتاك و كۆمەڵگە دەكرێت و دەسەڵات و سیستەم و یاسا بە هۆیى دەسەڵاتەوە دەپارێزرێت.!
ئێمە نا بێت كینەو ڕق لە دەسەڵات هەڵبگرین و هەڵبژێرین و دەسەڵاتەكان بكەینە دوژمنى سەرسەخت و دوژمنى سەرەكى، ڕەنگە ئەمە هەڵەیەكى كوشندەبێت، ئەگەر بمانەوێت وابزانین هەموو دەسەڵاتێك دوژمنە و ڕكەبەرى سەركى تاك و كۆمەڵگەیە، بەڵام ئەمە لە ڕاستى دا لێكدانەوە بەهەڵەیەكى نادروستا دەگوزەرێنێت، بەڵكە دەسەڵات دەبێت تاك وكۆمەڵگە وسیستەم و یاسا بپارێز و بەرگرى لێ بكات، میژووى دەسەڵات لە دارستانەوە دەسپێدەكات بۆ دەوڵەوت و تەنانەت بۆ نێو خێزانەكان شۆڕدەبێتەوە، بەڵام دەسەڵات بە فرەیى و جۆراو جۆرى دەردەكەوێت.. كە نا بێت ئازادیەكانى كۆمەڵگەو تاكەكان پێشێل بكات و هەموو ئازادیەكان بە تەواى كۆنترۆڵ بكات و هەموویان بە تەواوى پێوەند و سنوردار بكات و فشارەكان لە سەر ئازادیەكانى تاك و كۆمەڵگە چڕ بكاتەوە .؟!
چونكە رۆح وگیانى تاك وكۆمەڵگە دەكوژێت و تووشى داڕزان و لە بەریەك هەڵوەشانى دەكات.؟ ئەمەش كۆمەڵگە وەك مۆرانە لێ دەكات كاتێك بچێتە ناوخوریەوە و شی دەكاتەوە و دەى پوكێنێتەوە و ڕێگرى و بەربەست لە ئاست پێشكەوتن وچالاكیى و بزوێنەرەكانى هەناوى كۆمەڵ دەكات.؟
بابلییەكان بە سەڵات و زەبرو زەنگەوە فەرمانڕەوایى پانتاییەكى فراوانیان لە سەر گۆیى زەوى دەكردو ئەمەش كشانى دەسەڵات بوو لە سەر حسابى كۆمەڵگەیەك بۆكۆمەڵگەیەكى دیكە.؟ كەواتە تەنیا ململانێ و دەسەڵات لەكۆمەڵگە گەورەكاندا نەبوو، بەڵگە لە نێوكۆمەڵگە بچوكەكانیشدا هەروا هە بووە.؟ لە نێو كۆمەڵگە ئاینى و مەزهەبى و تەنانەت لە نێو عەقیدە و كۆنیزم...تا هەموو ڕكەبەرى وململانێكان لە سەر بەدەستەوە گرتنى دەسەڵات دیار بوو..!
كوشت وكوشتارەكانیش هەر لەو پێناوەدا بوون، زۆرجاریش لەكاتى ئاشتى وئارامى و پێكەوە ژیانیشدا ڕكەبەرى بەشێوەیەك لەشێوەكان دەردەكەون، چونكە سروشتى مرۆڤایەتى بە تەواوى نەگۆڕاوە و لەسروشتە بۆماوییەكانى مرۆڤدا خۆ دەنوێن و دەردەكەون.. كەوا بوو لە مڕۆدا هۆزەكان بەربەرەكانێ و ململانێكانیان كەم بۆتەوە، بەڵام لە زۆر شێوەى تردا دەردەكەون..؟ ئەمڕۆ ژیانى مەدەنیانە دەیەوێت تۆویى دڵنیاى بچێنێت و بناغەكانى ئاشتى و تەبایى دابنێت و زوڵم وستەمەكان كەم بكاتەوە، بەڵام دەسەڵاتى فیرعەون و میسرییەكان بە هۆى دەسەڵاتەوە توانیان ئەهرامەكان بنیات بنێن.؟!
لە كۆنەوە مرۆڤ نەیتوانیوە دەستبەردارى ململانێ بێت بەڵام دەتوانێت بە شێوەیەكى دیكە ململانێكان ئاراستە بكات و لە سەر ڕەوشتى ئاشتیانە بیناى بكات و بەرەو ئاقارى خۆ گونجاندن وئاشیانە ئاراستەى بكات، بیرۆكە شەڕەنگێزییەكان جێگەیان چۆڵبكرێت و ئارامى باڵ بە سەر هەمواندا بكێشێت، لە ئێستادا دەبێت عەقڵى سیاسى هەڵبژاردن و سنوقەكان قبوڵ بكات و دەستا ودەستكردن و ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكارییەكان لەدەسەڵاتدا بە باشتر و جێگرەوەى ململانێكان بە باشتر لە شتەكانى تر بزانێت و ئەمەش لە بەرژەوەندى تاك و كومەڵگە دا دەبێت.! بە تێپەڕ بوونى كات كۆنترۆڵكردنى خەڵك لەلایەن حكومەت و دەسەڵاتەوە گۆڕانى ڕیشەیى بە سەردا هاتووە، دەست تێوەردانە هەمەلایەنەكان زیاتر بوون و ئەمە بنەمایى ڕیشەیى و لە مێژینەى هەبووە و هەیە ونكوڵى لێناكرێت ..؟؟ تەنانەت لە نێو ئێل و تیرە و هوزەكانیشدا ڕێگا بو َهەڵبژاردن و دەستا و دەستكردنى دەسەڵات بە درێژایى مێژوو هەبووە و ئەو دۆخانە پەیڕەو كراوە و دەسەڵات تەنیا پەیوەست بەخێزان وبنەماڵیەكەوە نەلیكێنراوە و قۆرخ نەكراوە، زۆرجار دەسەڵات و مومارسەكردنى دەسەڵات گۆرانكارى و دەستاودەستى پێكراوە كە ناكرێت لە هەڵبژاردنى مەدەنیانەو شارستانیانەدا قۆرخكارى بكرێت .؟ ئەگەر قۆرخكارى ئەنجام بدرێت ئەوا تاك وكۆمەڵگە و دەسەڵات دەكەوێتە ژێر پرسیارە وە و مەسەلە دیموكراسیەكان بەرە و ئاقارو ڕێڕەوێكى دیكە دەگوزەرێت و هەموان زەرمەند دەبین ..!؟
لە ئەوروپاشدا لە سەدەكانى پێشودا دەستا و دەستكردنى دەسەڵات تووشى قەیران و كێشەو گیروگرفت هاتووەو قۆناغە یەك لەدوایى یەكەكانى بڕیوە تا بەم دۆخ و هەلوو مەرجەى ئێستا گەیشتووە، لە ئێستادا مومارەسەى هەڵبژاردن و مەسەلە دیموكراتییەكان دەكەن و دەتوانن دەستا و دەستكردنى دەسەڵات بكەن ..؟ لە مڕۆدا هەرلەلاى ئێمە دەستا ودەستكردنى دەسەڵات گیروگرفت نیە بەڵكو لە زۆربەى شوێنەكانى جیهاندا ئەم كێشەیە هەیە، كە ئەمەش دەكرێت بە پێى ڕێكخستن و ئەنجامگیرى گونجاو چارەسەر بكرێت و هەلوومەرجەكە تێبپەڕێنرێت..؟!
ڕێكخستنى ئازادییەكانیش لە كۆمەڵگەدا بۆهەمووان گرنگە و پەیوەستە بە حكومڕانى و دەسەڵاتەوە، هەركاتێك ئەم ڕێكخستنە نەكرێت ئازادیەكان دەكەونە بەرمەترسى و ئاژاوەنانەوە دێتەكایەوە.؟؟ ئەمەش بە پەروەدە كردنى تاك و كۆمەڵگە بۆمومارەسە كردنى دیموكراتى شانازیەكانمان پێدەبڕێت، دەبێت كاندیدەكانیش لە مەسەلەى هەڵبژاردن دا لە ئاست بەڵێن و داخوازییەكانى دەنگدەر و هاووڵاتى دابن و متمانە لە دەست نەدەن بەوەى بەڵێنێك بدەن و نەتوانن وەك بەردێكى گەورە بەرزى بكەنەوە و لە جێگەى خۆى دایبنێن .. ئەگەر هاتووە بەڵێنەكانیان نەگونجاو بوو، لە ئاست و پێگەیى خۆیدا نە بوو ئەوا هەڵبژاردن و دەنگدەر پاشتر دەكەونە ژێر پرسیار و متمانە لە نێو دەنگدەر و هاووڵاتى دا كەم دەبێتەوە و زیان لە پرۆسەى هەڵبژاردن و مەسەلە دیموكراتییەكانى نێو كۆمەڵگە بە گشتى دەدات.؟ ئازادى بەتەنها ڕەهانیە بەڵكو ڕێژەیی یەو پەیوەستە بە بارى ڕۆشنبیرى و ڕادەى بەرزى ڕِۆشنبیرى تاك و كۆمەڵگەوە هەیە، لە خوڕوشت و ڕەفتارەكانیاندا ڕەنگدەداتەوە، دەستا ودەستكردنى دەسەڵاتیش پاش هەڵبژادنەكان لەم ڕادەى ڕۆشنبیریەوە سەرچاوە دەگرێت و پەیوەستە بە قبوڵكردن و نەكردنى ڕادەى ئەنجامەكانەوە، كەواتە دۆخى ڕۆشنبیرى و ڕوناكبیرى كۆمەڵگە كاریگەرى گرنگى بە هەڵبژاردن و دەستا و دەستكردنى دەسەڵاتەوە هەیەو، ئەمەش بەرئەنجامەكانى دەستا ودەستكردنى دەسەڵات دیارى دەكات و دەیخاتە بوارى جێ بەجێ كردنى ڕاستەقینەو جدییەوە. ڕێكەوتن و تەوافوقى لایەنە براوەكانى هەڵبژاردن بۆ پرۆسەى دەستاو ودەستكردنى دەسەڵات گرنگ و جێگەى سەرنجە ئایندە ئەوە دیارى دەكات.؟!


7/4/2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە