وەزیرى پەروەردە ئاگات لێى یە بەڕێوەبەرى پەروەردى كفرى خەریكى چی یە و لەكوردستانى كچان چیكرد؟

Friday, 14/01/2011, 12:00

1023 بینراوە



پاش ئەوەى پرسیارى قوتابخانەى كوردستانى كچان بەهاوكارى حزبێكى سەربەدەسەڵات دەدزرێ لەڕێگەى كارمەندى ناوقوتابخانەكەوە لەڕێگەى بەڕێوەبەرى پەروەردەوە بەهاوكارى داواكارێكى حزبى(نەك داواكارى گشتى) لەدادگا مامۆستایان ڕاپێچى دادگا دەكرێن و لە مەحكەمەش قازیە نەخوێندەوارەكانى سەردەمى جەهل و كوتلە و پیاوى حزب سوكایەتى بە مامۆستایان دەكات لەكاتى ئیمتحانى نیوەى ساڵ دا ئەمر بالقبزى چەند مامۆستایەك دەردەكات, ئێستا چەند مونەزەمەیەكى ئەوروپى و بەهاوكارى چەند كەسێك لەوەزارەتى داد و ......ودەیانەوێ تەفسیرات بكەن لەو ڕوداوە و ئەنجام دەرانى مامۆستا سەروەت و حاكمەكان ڕاپێچ بكەن چونكە ئەو ڕوداوە پەیوەندى بەمامۆستایانەوە نەبووە كە بانگ بكرێن بۆ دادگاى بێ داد و سوكایەتیشیان پێى بكرێت, ئێمە لەبەڕێز سەفین دزەیى وەزیرى پەروەردە دەپرسین ئایا مامۆستا سەروەت بۆ لەژێرەوە شكاتى لەمامۆستاكان كردو بانگ كرانە دادگا؟ ئایا مەلابەختیار و عومەر فتاح و..........تد سوكترین كەسن لەڕووى عەقڵى ئیدارى و شەخسیات و كوردایەتیەوە بیستوتانە ئاوەها پشت كارمەندى خۆى بەردەدات كەلەسەر حەقیش نەك ناحەقە وەك مامۆستا سەروەت كرد ى؟ ئایا سمعەى مامۆستاى تێكنەداوە ئەم كابرا عەجایەبە كە وەك خۆیان دەڵێن بۆ حزبەكەشیان بووەتە چەرمى مل ئەمەندە سوكایەتى كردوە و ڕێگەى داوە سوكایەتى بەمامۆستا بكرێت لەكاتێكدا دەیتوانى دیفاعێكى ئازایانە بكات لەمامۆستا و كەسیش نەویرێ پێى بڵێت چاوت كلى پێوەیەچونكە ئەو تا بتوانێت كێشەى مامۆستایە چارەسەر كا وبەدواى حەقەكانیدا تیبَكۆشى ئەوكات لاى مامۆستاش گەورەتر دەبێت و دەبنە پشتیوانى و حزبەكەشى ڕەنگە دڵى پێخۆشبیت كە ببینێ كەسێكى ئازایە و دڵى مامۆستا ڕازى دەكات و گوێ بە پۆخڵەواتەكانى ئەوان نادات, بەڵام بەم كردەوە و عەقڵیەتەیەوە ئایا تاكە مامۆستایە دەتوانێ پێى بڵێ كەسێكى ئیدارى باشە و جیاوازى ناكات و نەبوەتە سەرتان بۆ مامۆستا بەتایبەت چەند مەلەفێكى ناهەقەى دروستكردوە لە وەهاب فەنتەڵۆس ترە رەحمەت لەكفن دز؟ ئایا نەبووەتە كرێگرتەى چەند كەسێكى نەخوێندەوار و بەمەش ڕێگە دەدات كۆمەڵێك كەس سوكایەتى بەمامۆستا بكات؟
ئێستا مامۆستایان دەركەوتووە بۆیان ئەو لەپشت بانگكردن و بردنیان بۆ دادگاوە بووە بڕیارمان داوە لێى خۆشنەبین و بەڕێزتان وەك وەزیرى پەروەردە ئەگەر نوێنەر بنێرن بۆ قوتابخانەكەمان ئەوا ئامادەین وردەكارى پلانەكە و بەرنامەى سوكایەتیكردن بەمامۆستا لەلایەن مامۆستا سەروەتەوە ئاشكرا بكەین بۆتان, نەشینێرن خۆمان بەرنامەمان هەیە قانونیەك بنێرین بۆ وەزارەتى داد و ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى پەروەردە تا بزانین ئێمەى مامۆستایان لەپاى چى ڕاپێچى دادگابكرێن كە غەدر لە ئێمە كراوە و پرسیارەكانمان بەدەستى حزب و بەهاوكارى مامۆستا سەروەت دزراوە و دواتریش جەنابى قایمقام بێدەنگە و كڕى لێكەوتوە و وادەزانێت كفریش وەك دەربەند بێدەنگە كاولى بكات و دواتر ڕیسواى بكەن.
جەنابى وەزیر ئەگەر وەزیرێكى دەزانى مامۆستا چیە فەرموو بەدواداچون لەكارە ئابڕوبەرەكانى مامۆستا سەروەت بكە و ئەم مەلەفەش بە هەند وەربگرە, چونكە ئەم كابرایە وا لەسەرى بڕوات ئێمە شكات لەتۆش و لەقایمقام كفرى و مامۆستا سەروەتیش دەكەین و ڕێگەى تر دەگرینە بەر.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە