بەیاننامەى پشگیرى كۆمەڵێك گەنج لەشارى خانەقین بۆلیستى گۆڕان

Friday, 10/07/2009, 12:00

2106 بینراوە


ئێمە وەكو كۆمەڵیك گەنج لەشارى خانەقین پشتگیرى خۆمان دەردربرین بۆلیستى گۆڕان .وەكو گەنجان هەستمان بەلێپرسراویكى زۆر كرد بەرامبەر بەمیللەتەكەمان چ لەرووى سیاسى وكۆمەڵایەتى وهەرلایەنێكى تر بێت . پێوستە لەم وەرچەرخانە مێژوویەدا هەوڵێكى جدى بدەین بەمەبەستى هێنانەدى خولیاو ئاواتى هەرتاكیكى كورد . دیارە هینانە دى هەر ئاواتێك بەبێ تێكۆشان نابێت بەبى هەوڵدان نایەتەدى دیارەئێمەش بەپێوستمان زانى پشتگیرى خۆمان بۆ لیستى گۆڕان دەربرین هەرئەم لیستەش زامن كەرى هەموو ملیلەتە.بەداخەوە هەرچەندەئێمە ناتوانین لە پروسەى هەڵبژاردنى گرنگى ئەم جارەى هەرێمى كوردستان بەشدار بین. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەینێت ئێمەى گەنج نەتوانین راست وچەپ چاك وخراب لە یەكجیا بكەینەوە. بۆ ئەم مەبەستەش بەدەركردنى ئەم بەیان نامەیە پشتگیرى خۆمان بۆ لیستى گۆڕان دووپات دەكەینەوە . ئێمە وەكو ئەم كۆمەڵە گەنجە هەرچەندە پشتگیرى كردنمان بەدەنگ نەبێت بەڵام روح لەگەڵیانین. پێوستە خەڵكى كوردستان ئەوە بزانن هەرئەوان نین پشتگیرى كەرى لیستى گۆڕانن.بەڵكو كۆمەڵە دەنگێك هەن كۆمەڵە گەنجیك هەن بەروح وهزرى خۆیان پشتگیرى كەرى ڕێبازى پێرۆزى خەڵكى كوردستانن بۆ ئەوەى جاریكى تر ئاوارەو دەربەدەرنەكرێین وسامانى خەڵكى كوردستان قورخ نەكریت بۆ بنەماڵەكان وە هزرو بیركرنەوەى گەنجان لەچوارچێوەى بیركرنەوەى حزبى دا تەسك نەكریتەوە .

بەروارى\10\7\2009

كۆمەلیك گەنج لەشارى خانەقین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە