هەڵبژاردن لە کەرکوك و شێوازی سانت لێگۆی هەموارکراو بۆ دابەش کردنی دەنگەکان

Friday, 25/04/2014, 12:00

2910 بینراوە


خوێنەری بەڕێز
بەشداری هاوڵاتیانی شارەکانی هەرێمی کوردستان (سلێمانی، هەولێر، دهۆک) لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ٣٠-٤-٢٠١٤ زۆر گرنگە بۆ ئەوەی گۆڕانێک لە پێکهاتەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت، بەمەش زیاتر برەو بەخزمەتکردنی خەڵکەکە بدڕێت و گەندەڵی نەهێلێت، ئەنجومەنی پارێزگاکان زیاتر دەسەڵاتیان پێبدرێت.
بەڵام بەشداری کوردی ناوچە جێی ناکۆکەکان (ئەوانەی کەرکوك بەتایبەت) گرنگییەکی زیاتری هەیە لە بەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:

١-جارێ وەرگرتنی کارتی دەنگدان لە لایەن کوردی ناوچە جێی ناکۆکەکان (بە تایبەت لە کەرکوك) زۆر گرنگە، چونکە چەندە کورد کارتی دەنگدان وەربگرێت، ئەوەندە ڕێژەی کورد دیاری دەکات کە بەڕای بەندە هیچی کەمتر نیە لە سەرژمێری ١٩٥٧ (احساو ١٩٥٧)، چونکە ئەو ژمارانە وەکو دۆکیومێنتێک دەمێنێتەوە، هەتاوەکونێ بۆ دەنگدانیش نەچن، بەڵام خۆی لە خۆیدا ئەرکێکی نیشتمانییە

٢- لە ناوچە جێی ناکۆکەکان کورد دوو نەیاری هەیە کە عەرەب و تورکومانە، ئەوان بە چەند لیستێك بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن کە کەمترە لە ژمارەی لیستە کوردییەکان، بە داخەوە کورد ئەبوایە بە یەک لیست یان دوو لیست بەشداری بکردایە، بەڵام ئێستا دەنگی کورد وورد و خاش بووە، کە زەحمەتە ژمارەیەکی زیاتری کاندەدە کوردەکان بچنە پەرلەمانەوە، ئەگەر بە دوو لیست بەشداربونایە شانسی زیاترمان دەبوو، چونکە شیوازی سانت لێگو بۆ دابەشکردنی دەنگەکان یارمەتی دەر دەبوو.
٣-وەک باس دەکرێت شێوازی سانت لێگۆی هەموارکراو بۆ دابەشکردنی دەنگە کان(دەنگە راستەکان-الاسوات السحیحه‌)، شێوازیکە بۆ ئەوەی قەوارە بچوکەکان شانسی سەرکەوتنیان هەبێت بۆ پەرلەمان، بەڵام لە بەر ئەوەی کورد بەو ژمارە لیستە زۆرە بەشدارییان کردووە، خەتەری ئەوە هەیە بەشێکی بەرچاو لە دەنگەکانی کورد بەفیڕۆ بچێت.
...............................................................................................
*لیرەدا بە پێویستی ئەزانم هەندی زانیاری دەربارەی شێوازی سانت لێگۆ بۆ دابەش کردنی دەنگەکان بخەمە ڕوو
لە ساڵی ١٩١٢ زانای ماتماتیکی فەرەنسی سانت لێگۆ (Sainte-Lagu -18821950) ئەم شێوازەی دۆزێوە بۆ دابەشکردنی دەنگەکان کە زیاتر بۆ سیستەمی هەڵبژاردنی فرە بازنەیی دەشێت(عیراق کراوەتە ١٨ بازنە بە قەد ژمارەی هەر هەشدە پارێزگاکەیە). ئەم شێوازە لە زۆر وڵات بەکار دەهێنرێت، لەوانە نەرویج، سوید، ئەڵمانیا، بۆسـنە، نیوزلەندە، نیپاڵ، لاتڤیا، کۆسۆڤۆ، دانیمارک، پۆڵەندە.

لە ساڵی ١٩٨٠ زانای ئەڵمانی هانس شیپەرس (Hans Schepers 18. Feb. 1928) لێپرسراوی بەشی شیکردنەوەی داتاکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، ئەوەی خستە ڕوو کە ئەو شێوازە (سانت لێگۆ) زۆر نزیکە لە شێوازی دی هونت، شیپەرس هەندێ گۆڕانکاری بە سەر شێوازی سانت لیگۆ هێنا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا ٢٠٠٩، ٢٠١٣ وەکو شێوازی سانت لێگو/شیبەرس بەکارهێنرا هەروەها بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا و هەندێ لە هەلبژاردنە هەرێمێیەکانی ئەڵمانیا بەکار هێنرا.
بەڵام لە یاسای تازەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا (١١/٢٠١٣)، شێوازی سانت لێگۆی هەموارکراو پەسەند کرا کە بڕیارە بۆ دابەشکردنی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ٣٠-٤-٢٠١٤ بەڕیوە دەچێت بەکاربهێنرێت، ئەم شێوازە هەموارکراوە وەک دەڵێن بۆ ئەوەی شانسی قەوارە بچوکەکان زیاتر بکات کە کاندیدیان بچێتە پەرلەمان.
لە شیوازە بنەڕەتییەکەدا ژمارەی دەنگەکان دابەش دەکرێت بە سەر ١، ٣، ٥،٧، ٩،... یاخود بە سەر٤,١، ٣، ٥،٧، ٩، ...، بەڵام لەمەی پەرلەمانی عیراقدا کە پێی دەوترێت سانت لێگوی هەموار کراو (سانت لیغو المعدل) دەنگەکان دابەشدەکرێت بە سەر ٦,١، ٣، ٥،٧، ٩، ...، بەمەش کەمترین یارمەتی قەوارە بچوکەکان ئەدات، هەندی چاودێر دەڵین، شێوەیەکە لە شێوازە کۆنەکان کە ڕێگەی باقی الاقوی تیا بەکار دەهێنرا بە قازانجی قەوارە گەورەکان.

بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە ئەم نمونانەی خوارەوە دەخەمە ڕوو:
١/ شێوازی سانت لێگۆ/ شیپەرس
لەم شێوازە دا کـۆی ژمارەی دەنگە ڕاستەکان (الاسوات السحیحه‌) دابەشدەکرێت بە سەر ژمارەی کورسیەکانی ئەو بازنەیە، بەمەش نرخی کورسی دیاری دەکرێت، پاشان دەنگەکانی هەر قەوارەیەك دابەشدەکرێت بە سەر نرخی کورسییەکە، ئەگەر ئەنجامەکە کەرتی تیا بوو کە یەکسان بێت یان زیاتر بێت لە 0,5 ئەوە ژمارەکە تەواو دەکرێت
ئەگەر کەمتریش بوو لە 0,5 ئەوا کەرتەکە ئیهمال دەکرێت. نمونە

لە بازنەیەکدا ژمارەی کورسییەکان بۆ نمونە 10 کورسییە
ژمارەی دەنگە ڕاستەکان (الاسوات السحیحه‌): 57000
نرخی یەک کورسی: 57000\10=5700 دەنگە


Smiley face

دەنگەکانی هەر لیستێک دابەشی نرخی کورسییەکە دەکرێت

Smiley face
بەم شێوازە شانسی قەوارە بچوکەکان زیاترە (بڕوانە لە کورسییەکانی هەردوو قەوارە د، هـ)

٢/ شێوازی سانت لێگۆی بنەڕەتی و هەموارکراو
شێوازی سانت لێگۆی هەموارکراو لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق (٢٠١٣) بەکارهێنرا، بەڵام لە بری دابەشکردنی دەنگەکان بە سەر ٤,١، ٣، ٥،٧، ٩، ...، کەچی بە سەر ٦,١، ٣، ٥،٧، ٩، ...، دابەشکرا، بەمەش بە قازانجی قەوارە گەورەکان دا شکایەوە بە، زوڵمێکە لە قەوارە بچوکەکان کرا، چونکە شێوازێکە لەو شێوازەی کە(باقی الاقوی) لە هەڵبژاردنەکانی پێشوتردا بەکار هێنرا.

Smiley face

ئەم نمونەی خوارەوە هی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدایە کە ساڵی ڕابوردو بەڕێوە چوو:

ئەو ئەنجامانەی سەرەوە ئەوە دەردەخات کە قەوارەی دەوڵەتی قانون دوو کورسی زیاتری بەدەستهێناوە بەپێی شیوازی
سانت لێگۆی هەموارکراو. هەروەها هەردوو قەوارە بچوكەکە (ائتلاف العراقیه‌ الحره‌، قائمه‌ عراق الخیر والعگاو) هیچ کورسییەکیان بەدەستنەهێناوە. کە ئەمەش بەڵگەیەکە کە ئەم شێوازە هەموارکراوە زۆر لە قازانجی قەوارە بچوکەکاندا نیە.

بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر شێوازی سانت لێگۆی هەموار کراو ئەم نمونەیەی خوارەوە دەخەمە ڕوو:

ژمارەی کورسییەکانی بازنە (پارێزگا): 12 کورسی
ژمارەی ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە : 820000 کەس
ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە : 700000 کەس
ژمارەی دەنگە ڕاستەکان : 650000 کەس عدد الاسوات السحیحه‌

Smiley face

ڕەخنەکان لەم شێوازە:
١- ئەگەر یەکەم جار ژمارەی دەنگەکان بە سەر ژمارە (1,4) دابەشبکرێت، ئەوە شانسی قەوارە بجوکەکان زیاتر دەبێت
٢- بچوکترین نرخی کورسی بەر قەوارە د کەوتووە (15625) دەنگە، گەورەترین نرخی کورسی بەر گەورە قەوارە أ کەوتووە (125000) دەنگە، کە دەکاتە 8 جار (کورسی) قەوارە بچوکەکە (د).
٣- ئەم شێوازە لە دابەشکردنی دەنگەکان وا ئەکات کە زۆرترین قەوارە، کاندیدەکانیان بنێرنە پارلەمان، بەمەش واژۆ کردنی هەر پرۆژە بڕیارێك لە پەرلەمانی تازە زۆر زەحمەت دە بێت.
ماوەتەوە بڵێم، هەتا ژمارەی دەنگدەری کورد لە ناوچە جێی ناکۆکەکان زیاتر بێت، ئەوەندە شانسی کاندیدە کوردەکان
زیاتر ئەبێت کە بچنە پەرلەمانی تازەی عێراق.

*تێبینێ: بۆ ئاماەکردنی ئەم بابەتە سوودم لەم ماڵپەڕو سایتانە ورگرتووە:
١- ماڵپەڕی الحوار المتمدن
٢- ماڵپەری رۆژنامەی المدی
٣- سایتی پەرلەمانی ئەڵمانیا (http://www.bundestag.de)
٤- هەندێ ماڵپەری تری ئەڵمانی و ئینگلیزی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە