پێوستە خەڵاتی سەرکەوتن بدرێت بە کوردستانپۆست

Wednesday, 11/05/2011, 12:00

1217 بینراوە





 
 زۆرن ئەومیدیاو کەناڵە ڕاگەیاندنانەی کەقەڵەمەکەیان فرۆشتووە بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرو دڕندانەی کە نە قیمه‌تیان ھەیە نە ویژدان..میدیا چەواشە کارەکان بەرگری لەدەسەڵاتێک دەکەن کە ھاونیشتمانیان ئەمڕۆ بە بەرچاوی ھەموو جیھان دەکوژن...قەڵەم فرۆشەکان نەک ھەر ئامادەنین ڕاستیە کان وەک خۆی بگەیەنن بەلکو ھەواڵە ڕاستەکان پێچەوانە دەکە نەوە..بۆیە سەرکردەکان چەندە بەشداران لەکوشتن و بەتاڵ بردنی سەروەت و سامانی ئەم میلەتەدا،ڕاگەیاندنی چەواشەکاریش بەدەر نیە لەوتاوانانە چونکە ئەوان بە پڕوپاگەندە درۆکانیان پاڕێزەری عەرشی دیکتاتۆرەکانن،بۆیە لێرەوە ئێمە کوردستانپۆست بە ڕاستگۆترین وبە جورئەترین ڕاگەیاندنی کوردی دادەنێن ،وە لە مێژووی خۆی دا زۆر سەروەری بۆ ئە م میلەتە تۆمار کردووە بە ھەڵدانەوەی مەلەفی بۆگەنی سەرکردە خۆفرۆشەکان ودڕندەکانی کوردستان ، بۆیە ئەمە گەورەترین سەرکەوتنە بۆ کوردستانپۆست کە ھەموو سەرکردە خۆ فرۆشەکانی یەکێتی و پارتی ھێناوەتە ھەژان
 
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە