با شێرو خەتى بۆ بكەین بزانین كامیان ڕاست ئەكەن ؟

Monday, 14/12/2009, 12:00

1547 بینراوە


لە دوایى ئەوەى هەردوو سەرۆكى سوك مەسعودو جەلال خیانەتێكى تازەیان بۆ خولقاندین , ئیتر ئەم دوو خائین بە كوردە و نۆكەرەكانیان وایان بڵاو كردوە كە فشاریان لە سەر بوە و بەڵام فشارەكە خێرى بۆ كورد داوەتەوە و مەسعوددەڵێ ((به‌ڵێنه‌كانی‌ گه‌یتس له‌باره‌ی‌ پاراستنی‌ كورده‌وه‌ زۆر گرنگتره‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ كورسی له‌ پارله‌مانی‌ عێراقدا)) , سەیرە ئەمە چەندەمین جارە ئەمریكا دواى بەدى هێنانى مەرامەكانى پشت ئەكاتە كورد , كەچى ئەم سەركردە نەزانانەى كورد هەر بڕوا بە ئەمر یكا ئەكەن , ساڵى 1992 خاتوو میتران ئامۆژگارى سەرانى كوردى كرد بڕوا بە بەڵێنەكانى ئەمریكا نەكەن , كەس بە قسەى نەكرد , وا جارێكى تر سەرانى كورد بڕوایان بەو ئەمریكایە كردەوە و جارێكى تریش دەستى كوردیان كرد بە زاخدا , ئاخر بەڵێن چیە ؟ ئەگەر جێ بەجێ نەكرێ , مەسعود وا دەڵێ كەچى دكتۆر محمود عوسمانیش دەڵێ ((ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یی كۆشكی سپیش به‌یانێكی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌و هیچ شتێكی تازه‌ی تێدا نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سودی كورد بێت، چونكه‌ هه‌موو شته‌كانی كۆنه و به‌یاننامه‌كه‌ له‌ مه‌كته‌بی ڕۆژنامه‌گه‌ری كۆشكی سپیه‌وه‌ ده‌رچووه‌، من هیچ زه‌مانێك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا نابینم به‌ڕاستی)) جا خەڵكینە ئەمەى دكتۆر محمود ڕاستى مەسەلەكەیە و ئەو بەیاننامە و بەڵێنانەى بە كورد دراوە و ئەدرێ هیچى تازەى تیا نیە و تەنها بۆ كات بە سەر بردنە تا دواى هەڵبژاردن , عەرەبى عێراق ئێستا و لەم كاتەدا ئامادە نەبون بە قسەى ئەمریكا بكەن كە چوار مانگیان ماوە لە حوكمداكە وازیان لە كورسیەكى خۆیان نەهێنا , جا وەرە دواى هەلبژاردن چۆن بە قسەى دەكەن, ئەو كاتەش ئەمریكا بە بەیاننامەیەكى تر ئەڵێن ئەوە كاروبارى ناوخۆى عێراقە و ئێمە دەست وەرنادەینە ناو كاروبارى ناوخۆى عێراقەوە,سەركردایەتى كورد خیانەتێكى گەورەیان كردوە , نازانن چۆن پڕى بكەنەوە , ناچار ئەم ماوەیە بەو بەڵێنانەى لە سەر سەهۆڵ نوسراون خەڵكى پێ لە خشتە ئەبەن , خۆشیان ئەزانن ئەمانە درۆیە بەڵام بۆ هێشتنەوەى كورسیەكانیان ئەو خیانەتەیان كرد , ئەوەتا مەسعود ئەڵێ وەعدەكانى ئەمریكا لە كورسیەكانى پەرلەمانى عێراق گرنگترە , جا جەنابى سەرۆك مادام ئەو بەڵێنانە ئەوەندە گرنگن باواز لەو كورسیانەى تریش بهێنین و بیدەین بە برا عەرەبەكانمان و خەو بەبەڵێنەكانى ئەمریكاوە ببینین , بە خوا بە قسەم بكەن ئەو بەڵێنانەى كەكەس نازانێ چیە ؟ لەو كورسیانە گرنگترن , باواز بهێنین و خۆشتان توشى عەیبەى هەڵبژاردن مەكەنەوە , ئێوە ئەوەندە داماون تا ئێستا ئەمریكاتان نەناسیوە , پەلەمەكەن ڕۆژى دواى هەڵبژاردن لە بەیاننامەیەكى ترى كۆشكى سپیدا پێتان ئەڵێن ئەوە كاروبارى ناوخۆى عێراقە و ئێمە تەداخول ناكەین و بەجێى دەهێڵین بۆ گەلانى عێراق جا ئەو كاتە ئەبێت سیر بخۆن و زووڕنا لێ بدەن , ئەبێت تاڵەبانى سیرەكە بخوات و تۆش زووڕناكە لى بدەیت , چیمان لێ هاتوە بەدەست ئەم سەركردە خائینانەوە چۆن بە ئارەزووى خۆیان و لە پێناوى بەرژەوەندیەكانى خۆیاندا چۆن میللەتیان فەوتاندوە , دەك ڕوتان ڕەش سەرانى كورد مەسعودو جەلالى خائین , ئێستا نازانین بڕوا بە كامیان بكەین بە دكتۆر مەحمود یان سەرۆكى خائین زادە , ئەو قسەیەى دكتۆر محمود تەواوە كە ئەڵێ ((من شتێكی تازه‌م نه‌بینی له‌و به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ زه‌مانێك بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیه‌ من هیچ گرنتیه‌كم تێدا نه‌بینی بۆ كورد كه‌ باس ئه‌كرێت.)) كەواتە خەڵكێنە خۆتان شێرو خەتى بۆ بكەن بزانن كامیان ڕاست دەكەن , دڵنیاشم هەمووتان باش ئەزانن مەسعودو جەلال و نۆكەرەكانیان درۆ ئەفەرموون , كەواتە دكتۆر محمود كە خۆى ئیمزاى كردوە و ئێستاش ڕاستى دەڵێ شێرەكەیە و ڕاست دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە