" کارە ساتە گرینگەکانی ناوچەی موکریان لە کاتی دەسەڵاتی شا عەباسی سەفەویدا " (١)

Friday, 27/12/2013, 12:00

1783 بینراوە






یەکێک لە رووداوە گرینگ وخوێناویەکانی ناوچەی موکریان لە سەر دەمی دەسەڵاتی شا عەباسی سەفەویدا کوشتاری بە کۆمەڵی ناودارانی ناوچەی موکری بووە .پاش کۆتایی هێنانی شەڕی " قەڵای دمدم " .سەرەتا با بزانین شەڕی قەڵای دمدم چۆن بووە ؟
"ئەمیرخانی یەکدەست " دوایین ئەمیری دەست ڕۆیشتوی هۆزی " برادۆست "بووە. دەسەڵات دارانی برادۆست رەچەو نیژادی بنەماڵەی "حەسنۆیەن " کە لەناوچەی دەسەڵاتی وان ،دینەوەروشارەزور بووە. بنە چەکەی ئەوان دەگەڕێتەوە بۆ سەر " هیلال کوڕی ناسرەدین " . هیلال کە توشی شەڕ دەبێ لە گەڵ" شەمسەدین " والی هەمەدان لەو شەڕەدا دەکوژرێ .پاش خۆی سێ کوڕی دەبێ کە یەکیان ناوی "تاهیر "بووە کە پاش باوکی دەسەڵاتداری شارەزور بووە، دووهەمی بۆتە دەسەڵات داری هۆزی'ئاکۆ " کەسی سێهەم کە گەورەی بنەماڵە بووە دەچێتە " ورمێ " و دوای ماوەیەک داگیری دەکا."
ئەمیر خان" لە گەڵ شا تەهماسبی سەفەویدا زۆر دۆست بووە وشاش ناوچەی ورمێ وشنۆیە رادەستی وی دەکا .پاشان لە شەڕێکدا دەگەڵ حاکمی سۆران کە روودەدا دەستێکی لە دەست دەدا وهەر بۆیەش پێی دەگوترێ " ئەمیر خانی یەکدەست "،دوای ئەوەی کە شاعەبباس دەسەڵات بە دەستەوە دەگرێ و ئازەربایجان لەچەنگ عوسمانیەکان دەستێنێتەوە ،ئەمیر خان چوو لای شا وحورمەتێکی زۆری گرت ودەستوری دا دەستێکی زێڕینی بۆ ساز کەن،بۆیە لەوی بە دواوە پێی دەگوترا " خانی لەپ زێڕین " ،هەر وەها شا عەباس قەڵای مەڕگەوەڕ،تەڕگەمەڕ ،شاری شنۆ وورمێی رادەستی گەورە بنە ماڵی براودۆست کرد .
ئەمیرخان قەڵای ورمێی پێ پەسەند نەدو ولەو باوڕەدا بو کە بەرانبەر بە هێرشی شوێنێکی جێگای متمانە نیە و بە ئیزن وەرگرتن لە شاعەبباس " قەڵای دمدمی " ئاوەدان کردەوە وئەو قەڵایە لە سێ فەرسەخی باکوری شاری ورمێ بوو کە کۆنە قەڵایەک بووە وێرانە هی سەر دەمی " ساسانیان " .هەر بۆیەش ئەمیر خان لەو پەڕی باشی وگەورەیی سازی کردەوە و رووبەڕوی قەڵاکەی بە چەند شورەی قاییم (دیوار) لە هێرشی ،نوێ کردەوە .چێ کردنی شوێنی تایبەت بۆ پاشەکەوت کردنی خواردەمەنی وچەکو چۆڵ و شوێنێک بۆ زەخیرە کردنی ئاو ،لە کاتی وەرزی باران لە بەهارداهەتا دانێشتوانی قەڵا لە کاتی پێویستدا توشی چەرمەسەری نەبن .
هەر لە دەستپێکی کاردا گەورە بەرپرسانی " قزڵباش " دژایەتیان دەست پێ کرد وسکڵایان گەیاندە شا وگوتیان :ئەمیر خان دەخوازێ خۆ لە بەرپرسایەتی دەرباز کا وسەر بەخۆبڕیار بدا .تەنانەت " پیربوداق بەگ" دەسەڵاتداری ئازەر بایجانی کردە هاو پەیمانی خۆیان وتێ کۆشان هزرو رامانی "شا" ئاڵۆز بکەن تا ئەمیرخان لە دروست کردنی " قەڵای دمدم "پاشگەز ببێتەوە .بەڵام ئەمیر خان گوێی بەو قسانە نەبزوت ودرێژەی بە کارەکانی خۆی دا وقەڵای بەو شێوەیە ی کە بۆ خۆی پێی باشبو دروست کرد .
لەهەمان کاتدا نزیکەی /٢٠،٠٠٠/کورد لە عەشیرەی جەلالی لە ترسی "مراد پادشای عوسمانی"ئاوارەو دەربەدەرروولە خاکی ئێران دەکەن وداوای مافی پەنابەری ولە "شاعەبباس " دەکەن .شا دەستور دەدا /١٠،٠٠٠/کەس لەو عەشیرانە ببرێنە ناو عەشیرەی برادۆست حەسەنخانی ئۆستاجلو حاکمی هەمەدان دەنێرێتە پێشوازی هەتا پێکەوە بچنە ناو عەشیرەی برادۆست، بەڵام ئەمیرخان نیگەرانی عەشیرەی خۆی بوونەکا توشی گیروگرفت ببن .هەر بەو باوەڕەش دەستوری شای بە جێ نەهێنا.شا ، زانی مەبەست چییە بۆیە لەشکرێکی بێ ئەژماری بە سەر پەرەستی " ئیعتمادول دەولە"ی وزیر لە /٢٦/ی شەعبانی ساڵی /١٠١٧/ی هیجری قەمەری/رەوانەی شەڕ لە گەڵ ئەمیر خان کرد .
لە نێوان،ئیعتیمادولدەولەو ،ئەمیر خان چەند نامەیەک ئاڵوگۆڕکران بەو واتایە کە،ئەمیر خان دەست لە دژایەتی هەڵگرێ وقەڵای دمدم چۆل کا. بەڵام ئەمیر خان گوێی پێنەدا و لەقەڵادا مایەوە وبۆ رێکو پێک کردنی نەوەستا .
لەشکری ئێران قەڵای دمدمی گەمارۆ دا ،شەڕ چوار مانگ درێژەی کێشا ونەتوانرا قەڵا داگیر بکەن هەتا توانیان سەرچاوەی ئاوی ئەو کانییە کە دەڕژایە ناو قەڵا وشک بکەن و دانیشتوانی قەڵا بێ ئاو بهێڵنەوە .ئەو کارە ،٢١، رۆژی خایاند و شەڕوانانی ناو قەڵاکەی توشی ئازارێکی زۆر کرد .لە هەمان کاتدا هەور ئاسمانی داگرت وباران یاریدەدەرێکی باش بوو بۆ دابین کردنی ئاوی دانیشتوانی قەڵاکە .ئیعتمادولدەولە،دیتی لە بەر وشک کردنی سەر چاوەی کانی نەیتوانیوە سەرکەوێ دەستوری هێرشی داو گوتی: کەس حەقی نییە تا سەردەمی مردن پشوو بدا .لەشکری قزڵباش هەتا گەیشتنە دیواری قەڵا کوشتەیەکی زۆریان دا وشەڕێکی قورس هاتە ئاراوە .هەتا ئەو کات قزڵباش توانیان دیواری قەڵا لە چەند جێگاوە کون بکەن ویەکێک لە قەڵاکان بخنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان .پاش تۆپ باران کردنی دیواری ئەو قەلایە کە " پیر بوداق خانی موکری" پارێزگاری لێدەکرد، رووخاوکوڕی ،ئەمیر خان وپارێزەرەکانی کەوتنە بەر دەستی قزڵباشەکان وبە دیل گیران .هێدی هێدی هێزەکانی ئەمیر خان روویان لە کەم بونەوە کراو زۆرینەی شەڕ وانانی هەڵاتن .
لەو گیرو دارەدا " ئیعتمادولدەولە" ی سپە سالار دەمرێ و" موحەممەد بەگ بیگدلی " جێگای دەگرێتەوە.ئەمیرخان ،دەیزانی کە لە کۆتاییدا بەرانبەر بە زۆرینەی لەشکرو زۆر بونی تەقەمەنی وچەکو چۆڵی زێدە ناتوانێ بەرخۆدان بکا ،هەر بۆیە نامەیەک ئاراستەی بیکدلی دەکا بەو واتایە ،ئەگەر متمانەم بدەنێ کە توشی گیرو گرفت نەبم وئاسانکاریم بۆ بکری دەچمە لای ،شا،بابەت گەلێکی لە گەڵ باس دەکەمو ئەو جار قەڵا چۆل دەکەم و رادەستی ئێوەی دەکەم .
"بیگدلی" زۆری پێ خۆش دەبێ بڕیارەکە پەسەند دەکا. ئەمیر خان لە قەڵا دێتە دەرێو دەچێتە لای بیگدلی، ئەویش لە ناو چادرەکەی خۆی میوانداری لێ دەکاو بە روویەکی خۆش هەڵسوکەوتی لە گەڵ دەکا."حەسەن ئیستاجلو" کە مرۆوێکی لەخۆ رازی و رق ئەستور بووە ،رقێکی توندی بەرانبەر بە ئەمیر خان هەبووە هەر بۆیەش رێگای فڕو فێڵی گرتە بەروگوتی :ئێوە کەسایەتی پلەو پایەی ئەمیر خانتان لەبەرچاو گرتووە کە وێڕای هاوڕێکانی لە ناو چادردامیوان داری لێ دەکەن .
"ئەلیاس خەڵیفە " دیتی کەخان "ئەبداڵ "و چەند کەسی دیکە لە ناو وانداچەکیان پێیە، بە نۆکەرەکانی گوت : ئەوە مەرجی میوانداری نییە ئەوانە دەبێ پشووبدەن وەرن چەکەکانیان کۆ کەنەوە؟ " خان ئەبداڵ موکری " کە وای زانی ئەوە فرتو فێڵە حازر نەبو چەک دانێ بەڵام "ئەلیاس خەڵیفە " بەزۆر دەیخواست ئەو کارە بکا .خان ئەبداڵ بە شەمشیر لێی داو کوشتی و هێرشی بردە سەر ئەوانی دیکە وشەڕی دەست بە یەخە هاتە گۆڕێ وشەڕێکی توند لە نێوان پیاوانی ئەمیر خان و بەیگدلی . تەواوی شەڕ وانانی براودۆستی و موکریانی کوژران و "ئەمیر خانی یەکدەست " ئەو پیاوە رەشیدەش شەهید کرا .(وەرگێڕ : لەمێژووی کورددا قەت نابێ باوەڕ بە دووژمن بکردرێ) .(ئەو بەشە درێژەی هەیە)..

سەرچاوە: م،مهاباد،جەنابی،س،م،سەمەدی
و: جەعفەر/ سەرکەوت کەریمی
ئۆپساڵا، سۆئێد ١٨/٥/٢٠١٣




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە