مەلا بەختیار و عیماد ئەحمەد خانەقینیان شەرمەزاركردوە

Monday, 25/01/2010, 12:00

1289 بینراوە


مەلا بەختیار و عیماد ئەحمەد خانەقینیان شەرمەزاركردوە

شهاب خاڵە
زۆرجار باس لەوە دەكرێت كە شارى خانەقین دەبێت ئێستا چەندێك گەشەى بەخۆیەوە بینیبێت لە سایەى دەسەڵاتى سیاسى و حكومەتى هەرێمەوە . ئەم پرسییارەم لە هاورێیەكى خانەقینیم كرد كە دەمێكە غارقى سیاسەتە و خۆى بە خاوەن كوردستان دەزانێت ، و گوتم بابە ئێوە باشن لێتانداوە مەلابەختیار و عیماد ئەحمەد تان هەیە ، ئەویش دواى هەناسەیە سارد گوتى لە خانەقین مەسەلێەك هەیە دەڵێت "گشت كەس خۆى و ئەێل و فەێلى " ئەمانەى كەتۆباسیان دەكەیت نەك خزمەتى خانقیینیان نەكردوە بەڵكو وزیاتر قوریان كرد بەسەریا ، خزمەتكردن و پیاوەتى لەهەمو كەس ناوەشێتەوە . هەریەك لەمانە گیرۆدەى دەیان نەخۆشى دەرونین كە ئەساسەكەى دەگەرێتەوە بۆ سەردەمى مندالییان ، لە خانەقین پێیان دەڵێین موعەقەد . خۆ مەلابەختیار نەك یەك عوقدەى هەیە ، هەزار عوقدەى هەیە ، ئەو ئەوەى بۆ ئەو هەڵكەوت كەدواى 2003 بێتەوە بۆ خانەقین و لە جیاتى ئەوەى خزمەتى بكات دەستیكرد بە خۆنواندن و رۆڵى ێەدامى تێدا دەگێرا ، واى دەردەخست كە ئەو قیادەى جەیشى ئەمریكاى كردوە و دونیاى رزگاركردوە ، نازانێت هەزارجار كەش و فش بكات هەر حوكیەكەى جارانە ، ئینسانى بێ ئەێل و فەێل بى وەفاو نمەك حەرامە. ئەو ئەوەى رۆژێك خزمەتى كردوە وەك مار دوایى گەستویەتى ، خۆشك خۆى وە شەمسیە (چەتر) دایەسە بانسەرى و پێى گوتوە فشەفش چیئەكەیت وەسەرمان . باوەربكە هەمو خانەقین وەرس (نیگەران) بوە بە تەێروفاتى وەرن جارێكیان بۆ خانەقین وەختێك لێرەیە بزانە چیئەكات و چۆن خۆى ئەنوێنێت هەر وەك عەلى كیمیاوى سەیارەوحیمایەكانى شارعەكانیش بێزارئەكەن ، ئەوەش وەزعى شارەكەیە جاران تۆزێك لەشار ئەچو ئێستا ئەوەشى نەما و لە فەوزا و شلوقى هیچى ترى تێدا نابینیت وەك قائید الاوحد خۆى بەسەر خەڵكى داماوى ئەمشارە ئەنوێنێت ، كابرایەكى نەخۆشە و تۆلە لە رابردوى خۆى ئەكاتەوە ، ئەمرۆ لە خانەقین كەس خۆشى بە چارەى نایەت ، هەرچى دزو خەڵكى سەرجادەیى هەبو كردنى بەئاغا بۆ تێكدان شارەكەو دزى و جەردەیى خۆى.
بەڵام كاك عیماد كە خەڵك واى دەزانى لە حكومەتە و دەسەڵاتى هەیە خزمەتى شارەكە بكات ، ئاى كە وادەرنەچوو ، ئەمیان بە فسكە فسك ئەوەندە خۆى بەكەم دەزانێت خواخوایەتى كەس نەڵێت ئەمە خانەقینیە و حەز ناكات هیچ خانەقینیەك بروات بۆلاى یان عیلاقەى لە گەڵیا هەبێت ، تەنها كار بۆ خزمى خۆى دەكات ئەویش بەترس و لەرزەوە ، چونكە شجاعەتى نیە ، پێش چەند مانگێك خزمێكى خۆى كە 35ساڵە لە ئەلمانیایە بە مدیرعام تەقاعدى كرد بەبێ ئەوەى یەك رۆژ دەوام بكات . سەیركە خانەقین چەندەها موسەقەف و خاوەن شەهادەى بەرزى هەیە و دڵسۆزن بۆ كورد و لەناو كوردایەتى تاویانەسەو بۆچى كاك عیماد ئەوان دەعم ناكات و مەجالیان پێنادات خزمەتى ئەم گەلە بكەن .كاكە ئەمانە نایانەوێت خزمەتى خەڵك بكەن و رقیشیان لەوانەیە كە ئەتوانن خزمەت بكەن . بۆ عیماد ئەحمەد وەك دكتۆر بەرهەمە ، كە بوو بە سەرۆكى حكومەت لە هاورێ و دۆست و خەڵكى شارەكەى خۆى بە سەدەها بە پلەى مدیرعام و موستەشار و وەكیل وەزیر و وەزیر دامەزراند بەبێ ئەوەى شەرم بكات وگوێ لەكەس بگرێت ، خۆزگا ئەو خەڵكانەش شایستەى ئەو پۆستانە بونایە ، چونكە لە سلێمانى خەڵكى زۆر شایستەو بە تواناتر هەیە لەوانەى كە كاك دكتۆر بۆ مەرامى خۆى دەیانهێنێتە پێشەوە ، ئەمجارەشیان كە لە بەغدا هاتەوە ستافى خۆى وەك خەلیفەى عەباسى بەبێ رەچاوكردنى یاساش لە شوێنە حەساسەكان دانایەوە . خۆ باسى كاك كۆسرەت باهەرنەكەین چۆن خزمەتى خەلكى هەولێرى كردوە . تەنها خەڵكى گەرمیان و خانەقین بەدەست ئەم ناسیاسیانەوە سوتاون و بڤەیە بۆ ئەوان باسى پۆست بكەن . خۆتان برۆن بزانن چەند خانەقینیى و گەرمیانى پۆستیان هەیە و لەسەر چ ئەساسێك دانروان .
ئەمانەى كە جەنابت باسیان دەكەیت نەك خزمەتى خانقین و گەرمیانیشیان نەكردوە بەڵكو خانەقینیان شەرمەزاركردوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە