یاخى ببن

Monday, 22/08/2011, 12:00

1747 بینراوە



ئەم تاوانەى توركە فاشیستەكان من ناوى ئەنێم 21 ئاب و ئەیخەمە سەر خەرمانى پر لە خیانەتى 31ئاب
هەر ئەمەش واى لە من كرد ئەم هۆنراوە بنووسم.................










یاخى ببن

چۆن بزانم رۆشنبیرن
كاتێك ئیوە یاخى نەبن
بەو كەسە ئەڵێن رۆشنبیر سەرقاڵ ئەبێت بە نوسینى مەقالەو دەق
بەڵام كاتێك مانایەك بۆ نوسین نەما..
ئەبێت هەڵویستى هەبێت و كەللەى سەرى سەركردە بێ هەڵویستەكان
باتە بەر شەق,
بەر لە سوتانى ئاڵاى تورك
بەر شەقى بەن كەللەى سەرى سەركردەى كورد
گەر سەركردەمان هەبوایە
هەر چوار پارچە .
لە ژێر عەرشى یەك ئاڵادا
لەناو جەرگەى ولاتانى ستەمكارا
قیامەتێكمان بەرپا ئەكرد.
سەركردەى چى!
تف لە بەناو ئەم سەرۆكە.
لەو رۆژەوەى سوجدەى بۆ ئاڵاى سورى ستەم برد.
نەك بە سەرۆكى نازانم!
شەرمیش ئەكەم بۆ پێڵاوى شڕى خۆم و
هەموو ئەوانەش شەهید بوون...
بێت بە چۆكا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە