سه‌لاحه‌دین به‌هادین سیاسه‌تمه‌دار یاخود سیاسه‌ت نه‌دار؟
Thursday, 16/07/2009, 12:00
1844 بینراوە
هه‌ڵبه‌ته شتێکی جاوه‌روان نه‌کراو نیه له م.سه‌لاحه‌دین به‌وجۆره هێرش بکاته سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد و پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی و به توندڕه‌و ناویان ببات چونکه مێژوو سه‌لماندویه‌تی که له غیابی پارتی شۆرشگێڕ وخاوه‌ن ئایدیۆلۆژیدا هێزی کۆنه‌په‌ره‌ست و جه‌واشه‌ده‌توانێت وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤ گه‌شه بکات،هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره گه‌شه‌کردنه له ئاکامی ناهۆشیاری کۆمه‌ڵگاوه سه‌رجاوه ده‌گرێت که هێزه شۆرشگێره‌کان نه‌یانتوانیوه وه‌ک پێویست پێشه‌نگایه‌تی بکه‌ن،ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کیه‌که‌ی باشوور له‌پاش یه‌که‌م ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردن بیانتوانیایه ئه‌قڵیه‌تی یه‌کتر قبوڵکردن و ده‌ساوده‌سکردنی ده‌سه‌ڵات و دیموکراتیزه‌کردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتیان بکردایه‌ڕۆژه‌ڤ، خاوه‌ن ده‌ربکه‌وتنا یه له‌و هیوایه که گه‌ل له باشووری وڵات پێوه‌ی گرێدابوون به واتایه‌کیتر شۆڕشگێڕانه له پرسی گه‌ل نزیکبونایه‌ته‌وه و هه‌ستیارانه له‌هه‌مبه‌ر تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌فتاریان بکردایه هه‌رگیز ده‌رفه‌ت بۆ م.سه‌لاحه‌دین و پێڕه‌که‌ی نه‌ده‌ڕخسا به تمه‌نی ئێرانی و ڕیاڵی سعودی و ئێستاش به لیره‌ی تورکی سه‌وداو مامه‌ڵه به‌گه‌لی کورده‌وه بکه‌ن و ئاینی ئیسلام له‌و پێناوه‌دا وه‌ک دارده‌ستێک به‌کار بهێنن و سوود له‌و کلتۆره زاڵه‌ی ئیسلام وه‌ربگرن و گه‌لی کوردی پێ چه‌واشه‌بکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته من قسه‌م له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام نیه که مامۆستا به ڕیشێکه‌وه خۆی کردۆته نوێنه‌ری به‌ڵکو من پێم وایه که هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌لاحه‌دین و پێڕه‌که‌ی ده‌قاو ده‌ق پێجه‌وانه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامن جونکه ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی قسه‌کانی سه‌لاحه‌دین بده‌ین ده‌بینین که ته‌واو پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌و سه‌لاحه‌دین شایه‌دیه‌کی درۆ ئاسا ده‌دات
بۆ ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی و و ده‌ڵێت که له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدرێتی پارتیه‌که‌ی ئه‌ردۆغاندا کورد له باشترین سه‌رده‌مدا ده‌ژین!!!!!!من پێم وایه سه‌لاحه‌دین یان که‌سێکی سیاسه‌ت نه‌داره یاخود گه‌مژه‌یه بۆیه ده‌مه‌وێت له ده‌می سه‌رکرده‌یه‌کی پارتیه‌که‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه مامۆستا به درۆ بخه‌مه‌وه که ئه‌ویش (عه‌بدولته‌یب شه‌نه‌ر)ه که مامۆستا وه‌ک خۆی ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی باشیان هه‌یه‌وده‌بێت ئه‌م که‌سه‌ش باش بناسێت شه‌نه‌ر خۆی ده‌ڵێت ((ئێمه له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابوردوودا هیجمان نه‌کرد وه‌ک حکومه‌ت بۆجارێکیش له‌سه‌ر پرسی کورد گفت‌و گۆمان نه‌کرد و نه‌مانخسته ڕۆژه‌ڤه‌وه و جارێکی‌تریش پرسی کورد ڕوبه‌ڕووی سه‌ربازانکرایه‌وه)) له پاش ئه‌م هه‌ڵوێسته له باکوری وڵات به‌سه‌دان منداڵی کورد گیران و دادگایی‌کران و خرانه‌زیندانه‌وه ئه‌مه جگه‌له شه‌هیدخستنی جه‌ند منداڵی تر هه‌ر له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابووردوی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان و پارتیه‌که‌یدا هێرش و په‌لاماری سه‌رگه‌لی کورد رۆژ له دوای رۆژ چڕتر بۆوه چه‌ندین لاوی کورد شه‌هید که‌وتن جگه له کوژرانی زیاتر له 1200 سه‌رباز و پۆلیسی تورک ،زیاتر له 800 ئه‌ندامی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیان ده‌ستگیرکرد هه‌ر به‌وه‌نده ڕقه‌وه‌ش نه‌وه‌ستان له هه‌مبه‌ر گه‌لی ئێمه ده‌ستدرێژی سێکسیانکرده سه‌ر ژن که ده‌ستگیرکرابوون ئه‌ردۆغانی هاوڕیی سه‌لاحه‌دین هاواریده‌کرد که کێ به‌دڵینیه با ئه‌م وڵاته به جێبهێڵێت ،لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که سه‌لاحه‌دین سیاسه‌تنه‌داره نه‌ک سیاسه‌ت مه‌دار جونکه ئه‌ودرۆیانه که ئه‌و کردوونی عه‌بدولته‌یب شه‌نه‌ر که سه‌رکرده‌یه‌کی پارته‌که‌ی ئه‌ردۆغانه نه‌یکردوه .
له‌هه‌مانکات سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت که پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد ناکات ئه‌وه‌نده ساویلکه‌یه ئاگای له‌وه نیه که ئه‌ردۆغانی ئاغای پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان وتی کورد ده‌نگی دا به ناسنامه لێره‌دا ئه‌وڕاستی یه له‌ده‌می دوژمنه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که هه‌م پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی و هه‌م پارتی کرێکارانی کوردستان نه‌ک نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد ده‌که‌ن به‌ڵکو ناسنامه‌ی گه‌لی کوردن ئه‌مه نه‌ک هه‌رقسه‌ی منه به‌ڵکو ئه‌ردۆغان خۆی واده‌ڵێت هۆکاری ئه‌م به‌ناسنامه بونه‌ی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێشه‌نگایه‌تیه شۆڕشگێڕانه‌یه که ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد له باکووری وڵات له‌هه‌مان کات له ئاستی کوردستان به‌گشتی له ئه‌ستۆی گرتووه له سه‌رجه‌م بوره‌کانی نه‌ته‌وه‌یی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی بۆته قۆتابخانه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی،هه‌ڵبه‌ته وه‌ک له پێشدا ئاماژه‌م پێدا ده‌رکه‌وتنی ئه‌م هێزه شۆڕشگێڕه ده‌توانێت ڕێگر بێت له ده‌رکه‌وتنی هێزی کۆنه‌په‌رست بۆیه سه‌لاحه‌دین به مانگه‌شه‌و قه‌ڵس بووه.
باشتر وایه که سه‌لاحه‌دین داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات ده‌نا گه‌لی ئێمه له باشوور له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان تۆڵه‌ی ئه‌و بێحورمه‌تیه‌ی لێده‌که‌نه‌وه که ده‌رهه‌ق به گه‌له‌که‌مان کردویه‌تی و ڕوونی بکاته‌وه که ئه‌م کلک گرێدانه له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد بۆچی و له پێناوی چی به پێچه‌وانه‌وه خۆی مه‌حکومی ڕسوابون ده‌کات و ده‌بێت باش بزانێت که چیتر گه‌لی کورد ئه‌وه‌نده ساویلکه نه‌ماوه مامۆستا سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی پێوه بکات هه‌روه‌ها هه‌قوایه که یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌ڵوێستی خۆی نیشان بدات ئه‌گه‌ر ئه‌وانیس هه‌ڵوێست نه‌نوێنن وه‌ک سه‌رکرده‌که‌یان مه‌حکوومی ڕسوایی ده‌بن و هاوارو ناڵه‌یان بۆ خزمه‌تگوزاری ئاماننج و مه‌به‌ستیان خزمه‌تکاری داگیرکه‌رانی گه‌لی کورد ده‌بێت نه‌ک گه‌لی کوردهه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رکرده‌که‌یان واده‌ڵێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست