رونكردنە وەیەك بۆ بزوتنە وەى گۆڕان

Wednesday, 18/07/2012, 12:00

1433 بینراوە


دروست بوونى ئۆپۆزسوێن بەتایبەت بزوتنەوەى گۆڕان كارێكى زۆر زەروورى و پێوست بوو بۆ چاودێریكردنى دە سە لاتى بە ڕێوبردن لە كوردستان لە لایەن دوو حیزبى دەسە لاتدار بزوتنەوەى گۆڕان لەسەرەتاى دروستبونیەوە كارێكى زۆر دڵخۆشكەورو ووزە بەخش بوو بۆ لاوانى ڕۆشنبیرو تازەپێگشتوانى كوردستان كە لەم وەزعى بەرێوبرد ن وگەندەڵى وپاشاگەردانیەى كوردستان زۆر نیگەران بوون .بە دەست هێنانى 25كورسى لە پەرلەمانى كوردستان و 8كورسى پەرلە مانى عێراق لە لایەن گۆڕانەوە "ئەمانە هەمووى هی بزوتنەوەى گۆڕان و هە ڵسوڕاوى گۆڕان نەبوو"ئەمانە زیاتر هى دەنگى ناڕازى خە ڵكى كوردستان بوون بەتایبەتى لاوان وتازەپێگەشوان"هەرچەندە لەپاڵ گۆڕانیشدا حیزبە ئیسلامیە كان ووجودیان هەبوو وەك ئۆپۆزسوێن ,بەلام مێژووى حیزبە ئیسلامیەكان و هەلسوكەوتى ڕابردویان ,زۆر قێزەون و نا أسلامیانە بوو,بۆیە خەڵك باوەری زۆر پێیان نەبوو .
لاوان و ڕۆشنبیران وتیان" فریاد ڕس هات " ئیتر كەس ناتوانى بە ناوى ئەوە ندە ساڵ خە باتى شاخ و ئە وە ندە سەروەرىو بنە ماڵەوە لەم بزوتنەوەیەدا بێتە پێشەوە" جیلیًكى نوێی خالس و ڕۆشنبیر پێشەواتیمان دەكا " دوور لە شەڕى ناوخۆ و تۆڵە سە ندنەوە لە كەسانى گە ندڵ .بەڵام بە داخە وە هەرچە ندە سەیرى ئەم بزوتنەوەیە دە كەم ئەوانەی ئەم بزوتنەوەیە ئە جولێنن و ئاڕاستەى ئە كە ن لەودیو پەردەوە هەرخەڵكە گەندەڵەكانی ناو یەكێتین و بەس...خەڵكانێكن تاسەرئێسقان عەسكەرتارێت و بەبوخزێكی كینە لە دڵ...بە نێتی تۆڵە سەندنەوە .هەرخەڵكە جەلالی و مەلایەكەن بەبەرگێكی ترەوە,نمونەشم بۆ ئەوە سەركەوتی كوبەیە بە باژێڕوانی(خۆیان وەتەنی)بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی...ئاخرسەركەوتی كوبە؟پیاوێك تا سەرئێسقان عەسكەرتاری و گەندەڵ و پیاوكوژ, هەرنەبێ سەرۆكی دەزگایەكی سەركوت كەر بوە وەك ئاسایش كە زۆر قێزەون بوە ...ئافەرین كاك نەوشیروان پیاو لەم شارەدا بڕا ڕۆشنبیر نەما لاوێكی خوێنگەرمی تازەپێگەیشتو نەما ئەم فسفس پالەوانە نەبێ؟؟ئاخر تو ویژدانت ئەم پیاوە و مەلابەختیار ئەم پیاوە و عومەر فاتاح ئەم پیاوە و عیماد ئەحمەد فەرقیان چیە!
لە هەشتاكاندا بوین بە كۆمەڵە...گەنجانی خوێن گەرم بەناوی ماركسیزم_لیلینیزم خەباتی چینایەتی بەوهیوایەی شۆڕشی كورد بەلایەكدابەرین دور لە جەلالی و مەلای بەم شێوەیە ئێمەیان پەروەردە كرد لە شار بەڵام كەچوینە شاخ و بوین بەپێشمەرگە وردە وردە بۆمان دەركەوت,ماركسی چی و لیلیلی چی گرێدانی خەباتی نەتەوایەتی و چینایەتی چی...تومەس مامڕێویەكان لەودیو پەردەوەن و داشەكان ئەجوڵێنن هەر شەڕی جەلالی و مەلایەكەیە و گەنجانی ئەم میلەتەبەكوشت ئەدەن ...هەربەوەشەوە نەوەستان كۆمەڵەشیان حل كرد .
هەرچەندە سەیری ئەم گۆڕانەش ئەكەم هەر دوبارەبونەوەی ئەومێژوەیەو بەبەرگێكی نوێ...
.ئەوانەی كە دەنگم پێداون پەشیمان نیم لێیان وەك حاكم شێخ لەتیف و شاهۆ سعید ...هتد بەڵام بەزەیم بە وانیشدا دێتەوە كە بێئاگان لە ڕێویەكانی ئەودیو پەردەوە ... 
پێشمەرگەیەكی دێرین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە