مسعود بارزانى دەولەت بۆ كورەكانى دادەمەزرێنێت

Friday, 23/03/2012, 12:00

3979 بینراوە




رەنگە ئەم قسەیەتان لا سەیر بێت بەلام ئەوەى ئاشكرایە مندالەكانى مسعود بارزانى و خودى مسعود دەیانەوێت دەست بە سەر هەموو ناوەندەكانى دەسەلات دابگرن چونكە تەنیا ئەوان تێگەیشتوون و دەزانن چۆن مال و سامانى میللەت بدزن و چۆن هەموو كەسێك بە كۆسلەى خۆیان بزانن.
ئەم وێنەیە مسرور بارزانى و ناسر بارزانیە بەرواناكەم كەس ئەو ناسر بارزانیە بناسێت كە كورى مسعوود بارزانیە و هەر لە ئەمریكا ژیاوە ئێستا لە كوردستان بۆتە سەرۆكى یانەى پێشمەرگە و وە لە هەولى بەردەوام دایە خۆى بكاتە دلسۆزى مسرور بارزانى برا گەورەى لە پێناوى بە دەست هێنانى دەسەلاتى زیاتر تاوەكو بتوانێت بە شێوەیەكى باشتر پارە بدزێت و ژمارەى كۆیلەكانى ژێر دەستى زیاتر بێت
 ئەم بیركردنەوەى ناسر بارزانى لە كورەكانى تریشى مسعود بەدى دەكرێت بۆیە مسعودبارزانى دەزانێت لە كێشەیەكى راستەقینە دایە لە نێو خێزانەكەى دەیەوێت لە ڕێگاى بەلێنى دامەزراندنى دەولەتى كوردیەوە كورەكانى بێدەنگ بكات و پێیان بلێت لە كاتى دروست بوونى دەولەتى كوردى زۆرترین دەسەلاتیان پێدەدرێت دەتوانن بە ئارەزوى خۆتان چیتان دەیەوێت بیكەن هەر چەندە مسعود بارزانى ناتوانێت ئەو بەلێنە بەباتە سەر بەرامبەر بە كورەكانى چونكە مسعودبارزانى هیچ كاتێك خاوەن قسەى خۆى نەبووە ئینجا بتوانێت بەلێنێكى وا جێبەجێ بكات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە