سەرۆککۆماری تەنیا !

Wednesday, 04/12/2013, 12:00

1499 بینراوە






حاڵ خاڵی نییە ، جەلال تاڵەبانی یا لە کۆمادادەژی وناتوانی بجوڵێ (ج : هیوادارم وازوو نەمرێ) یا لە ژیاندا نەماوە . کە کۆمەڵگای سەر لێ شێواوی کورد بەگشتی شاری سلێمانی بە تایبەتی دەشاردرێتەوە !؟ حیزبەکەشی وەک مریشکێکی تازەسەربڕاودەچێ کە هەر لە هەڵبەز دابەزدایە بە هەموو جۆرێک دەخوازێ ئەو بارودۆخە وەشێرێ ! هەزار ڕەحمەت لە کفن دزی هەوەڵێ ، کاتێک کە دوکتور قاسملویان شەهید کرد یا دوکتور شەڕە فکەندی بەدەستی قزڵباشان ترۆر کرا لەسەر راگەیاندنەکانی خۆیان نەیاشاردەوە خەڵکیان ئاگادار کرد وپاشی ئەو رووداوە تاڵانەش ئاو بەئاوریداکراو کۆی سەنجەق وزڕەگوێز بگرە هاتم وهەتا ئەو چرکەساتەش دانەری تۆپی زەمانیش نایانجوڵێنێ وبە گوریسیش لەو عەرزەی لێی زەمین گیر کراون راناکێشرێن !
ئێشو ئازاری دەرونی ژیانی نەتەوەی ئێمە وەکو دزێک دەچێ کەلە درگا نادا وبەبێ شەرم دێتە ژوورێ ! جا پێمان خۆش بێ یانژی ناخۆش . لەوەش بترازێ جار جار بەبار بۆمان دەبارێ جار جاریش بە خەروار . لە شەیتانە بازاڕی سیاسەت لە کۆمەڵگای کوردەواریدا رووداو گەلی وادێتە بەر چاوان کە لە کەم جێگای دیدا بەدی دەکرێ . دەمهەوێ بڵێم لە وەتی یاساو
دەسەڵات یەکتریان دیتەوە ومرۆو لە رێڕەوی فکروڕامانی ئەقڵو دوورئەندیشی دوور کەوتەوە وهێدی هێدی بەرەو گیانلەبەرێکی زیندوو هەڵکشا کە دوای میلیونان ساڵ لە ڕەوڕەوەی مێژوو بە چاو دەیبینین کە چۆن لەبەر خاتری بەرژەوەندی خۆی دەست راگەیشتن بە دەسەڵات هەتا ئەڕۆ هەرنەبێ دوو شەڕی جیهانی هەڵگیرساندووە کە تێیدا میلیونان مرۆو کوژراوو بریندار بون . لە حالی حازردا لە دونیای پێشکەوتوش ئایین وەک داشەهارەی بەسەر هاتوە کە لە هەر شوێنێک ئاڵو گۆڕیک چێ ببێ لەوێ ئامادەیە و مێشکی مرۆوەکان وێنەی بۆمبایەک لێدەکا کە خۆیان بتەقێننەوە .
بەشیک لەو بارودۆخە کە ئێمەی کوردیشی گرتۆتەوە خەتای کەس نییە دەستکردی خۆمانە. چون خەڵکانی زیرەکو وشیار لە جێیەک نانون کە ئاوی بێتە بنی بەڵام ئێمە بە کەوچکێک ئاو وەمەلە دەکەوین ! هەتا لێی دەرباز دەبین چاکو خراپ وێکڕا ئاوری تێبەر بووە و کار لە کار ترازاوە !
هەموومان بەڕێز نێلسۆن ماندلا دەناسین و لە ئاستی شۆڕشگێڕی وی ئاگادارین ، دیتمان چۆن لە بەرانبەر نیژادپەرەستیدا خۆ ڕاگر بوو .خۆشترین ساڵەکای شیرینی تەمەنی کە ٢٧ساڵی خایاند بە داگیرکاری گوت ،، نا ،، تا توانی نەتەوەکەی رزگار بکا .کە ئەو خەباتەش بە هەنگاوێکی مێژوویی دێتە ئەژمار چون کورد هێشتا نەیتوانیوە بەرەو ئەو هەنگاوە سیاسەت بەڕێوە بەرێ .بێجگە لەوەش ئەگەر وڵاتەکەشمان ئازاد ببێ تازە بەتازە بێ بەختی بە لێشاو هێرشمان بۆ دێنێ !ئاخر ئەوە نییە لە بەشێک لە باشور شەو رۆژ جینگڵان دەدەین ئاخۆ کەی داگیرکار کەی نەفتەکەمان پێ هەرڕاج فرۆش دەکا !
لە کۆیەو زڕەگوێز ئێستەش خۆیان پێ بە دوو حیزبی سەرکییە !لە پاشە رۆژ چۆن دەتوانن بەشێک لەوڵات بەڕێوە بەرن ؟ سەری خۆیان پێ دەرمان ناکرێ دەیانهەوێ لەداهاتوشدا لەوڵات ببنە وەزیرو وەکیل . منداڵەکانی بەڕێز ماند ێلا لەبەر چاوی هەموو دونیا دەڵێن : دەبێ قەبوڵی کەین بابمان مردووە . هەر چەند بە روح لامان زیندووەبەو واتایە جەستەی لەلامانکۆچی دوایی دەکا بەڵام یادی وی هەر لە دڵاندایە . جەلال تاڵەبانی دۆینێو سەرۆککۆماری تەنیای ئەوڕۆ هەتا کردیانە سەرۆککۆماری ئێڕاق خۆی بەدارو بەرد دادا ؟ ئاواتی کوردی وەک خەون شوبهاندوعەڕەبی بە برای دایکی !
هەر لە بنەماڵەی ومنداڵەکانی بەڕێز ماندلا ، هەر لە خێزانو منداڵی جەلال تاڵەبانی ؟
هەر لەو رێکخراوەی ماندێلا ئەندامی بوو وئەو حیزبەی کە تاڵەبانی سێ کۆنگرەی تێدا بەست ؟
هەر لەشاعیرێکی وەکو ،، پابلۆنۆڕادا ،، وشاعێرێکی وەک رەفیق سابیر کە گوتی مام جەلال . ماندێلای کوردانە!
بەباوەڕی من بنەماڵەی مام جەلال یا خەڵکیان پێ گەوجە ومردوومان بە زیندوو پێدەفرۆشن وزیندووەکانیش دەمرێنن .ئەو حیزبەشی کە ناوی خۆی ناوە یەکێتی نیشتمانی (کە هەزاران کەس تێیدا شەهید بون وشەهیدیش لەسەرسەری نەتەوەکەنادا جێگای هەیە) وێنەی قشڵەی بەسەر هاتووە کە ئەگەر لەناو ناوەندی هەموو شارێکدا بنکەو بارەگای هەبێ بەشێک نییە لە جەستەی خاکی نیشتمان .

جەعفەر کەریمی / ٤/١٢/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە