هەڵسەنگانی ووتەکەی بارزانی لەلایەن به ڕێزمامۆستا سەفەرمامۆستای زانکۆ لە هەولێڕ

Sunday, 27/03/2011, 12:00

1438 بینراوە





کاك سەفەرمامۆستای بەناوزانکۆ لەهەولێر, دوێنێ لە کەناڵی ئاسمانی کوردستانەوە قسەت کرد، لەوە دەچوکە وتەیەکت بۆ ئامادە کرابێ!! چونکە یەکسەردەستت کرد بەئاماژەدان وەهەڵسەنگانی وتەکەی سەرۆکی هەریم کە رۆژی یەکشەمە ٢٠/٣/ ١١بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاراستەی گەلی کوردستانی کردبو.بە بیری منو هەمو گۆڕانخوازانی وەکو من، ئەو وتەیە بۆ بۆنەی نەورۆز گونجاو نەبو.

لە پێشەوە زۆر بە دورو درێژی بە شانوباڵی سەرۆک و وتەکەیداهاتیتە خوارەوەکەچۆن سەرۆک ئامادەیە لە ماوەی ٣مانگدا زۆربەی زۆری داواکاریەکانی خۆپیشاندەرانی سلیمانی وکوردستان بەجێ بهێنی وە چۆن دەبێ رێز لە قسەکانی ئەو سەرۆکە بێ وێنەیە بگیرێ کە پەیمان دەدات هەمو گیروگرفتەکان وەداواکاریەکانی گەلەکەی لەوماوەکەمەدا چارەسەربکات. بەرێزسەفەر وتت لەوەدەچێ خۆپیشاندەران تێنەگەیشتبن لەناوەرۆکی وتەکە ئەگینا کێ وتەیەکی وا بەنرخ لەوسەرۆکە بێ وێنەیە ڕەتدەکاتەوە. من دەڵێم نەخیرکاکە گیان تۆ بەهەڵەدا چویت تۆ خۆت لەوەدەچێ کە لەوتەکە باش تینەگەیشتبیت یان ناتەوێ تێبگەییت، ئەوەی من دەیزانم ئەوەیە کە لای خۆپیشاندەران وتەکە بریتی بوو لە هەمان وتەکانی بن عەلی،موبارەكوعەلی عەبدوڵا ێاڵح و بەشار ئەسەد تەنها جیاوازیەکە ئەوەبوکە وتەکە وەرگێڕرابوو بۆزمانی کوردی وهیچی تر.

وردە وردە کاک سەفەردەستت کرد بە پاڕانەوە وڵالانەوە بۆحکومەتی هەرێم کە چۆن پەیمانیان داوەبە گەلەکەیان کەهەمو کێشەکان کەخراونەتە بەرچاوڕەچاوبکەن وە نابێ خوپیشاندەران هەندی قسەی نابەجێ بکەن وەکو بەراوردکردنی سەرانی دەسەڵات بە زەمانی بەعس، یان بە حکومەتانی وەکو میسرو تونسو لیبیا بەو بەڵگەیەی کە ئەوان دەوڵەتن وە ئێمە هیچ نین ئەم ئەزمونەی کە هەمانە با لەکیسمان نەچێت.

بەکورتی ئەوەی دەتوت نەدەوتەوە. ئێستاش من هەندێ ڕاستی و پرسیارلە کاکی بەناو مامۆستا دەکەم چونکە زۆربە توندی پشتیوانی لە بەناوحکومەتەکەی بارزانی بێ وێنە دەکردو دەیگوت داواکانی سەرانی گۆڕان مەترسیەکی زۆر دەخاتە سەرئەزمونەکەمان وە گوناهیان دەگات هەمومان قڵپ کەنەوە چونکە ئەگەر ئەم دەسەڵاتە لاببرێت ئەوا گۆڕان خۆشیان قڵپ دەبنەوە.

کاکە سەفەرتۆدەڵیت حکومەتی هەرێم وکاك مەسعود بەڵێنیان داوە !!!! کەواتە لەبەر خاتری بەرێزت بائێمە بێن و باسی دیموکراتیەتی حکومەتی هەرێمت بکەین، لێم ببورە ئەگەرهەندێ جارناچارببم ناوی هەندێك لە بەریوەبەرانی ئەم دەسەڵاتە ببەم، بەڵام دەبێت بڵێن کە:

1. مەسعود بارزانی سێ چوار وتەی ئاڕاستەی بە ئەژمار گەلەکەی کردو ، لە پێشەوە هەڕەشەی کرد وردە وردە سارد بوەوە و ئەمجا هەندێ بەڵینی بێ بنەما و بێسەروبۆری دا. تکایە کاک سەفەر یەك شتم پێ بلیێ وەک نمونە کە وترابێ و کرابێ؟ من ئەچمەچاوی بەرێزتەوە، دە تۆ ئازا بەو باسی بکە؟ (کەوابێ من چۆن بڕوا بەو سەرۆکە بکەم)

2. نەبارزانی ونە تاڵەبانی وە نەکەسیش نەیتوانیوە قەت ببێت بە سەرۆکی سلێمانی، مێژوو شایەتە. با سەیری ڕوداوەکانی ١٧/٢ بکەین هیچ یەكێ لەو سەرکردانەی کە تۆسەربەرزی پێیان نەگەڕانەوە بۆ کوردستان، کاتێکیش کەگەرانەوە نەیانوێرابێن بۆسلێمانی، کەچی لەبری ئەوەی ببن بەڕێنمایکەرو ساردکەرەوەی توڕەییەکان دەستیانکرد بە هەڕەشە، ئەمجا نەك ڕێزی شەهیدەکانیان نەگرت بەڵکو هەرپرسەشیان بۆ دانەنان. کەچی لەبری ئەوە هەستان بە ئاهەنگ گێڕران وراپێجانی دانیشتوانی هەولێر وسلێمانی بۆسەرشەقام وهەڵتەکاننی ئاڵای زەرد و سەوزوهەڵپەرکێ ووتاری نابەجێ. من تێناگەم بۆسەرۆکەکان كێشەکان ئاوا چارەسەردەکەن؟ (کەوابێ من چۆن بڕوا بەو سەرۆکەبکەم؟؟؟؟................)

3. جەلال تالەبانی، نیچیرڤان بارزانی، بەرهەم سالەح، کەمال کەرکوکی وفازڵ میرانی و سەدەها لایەن گرانی تری پارتی و یەکێتی وگەندەڵەکانی دەورو بەریان لەکەناڵەکانیانەوە بە هەزارەها درۆوە دەلەسە وهەڕەشە ووتەی ناشرێن دەڵێن وهەڵدەبەستن بۆخەڵکی سلێمانی. وەکو گێرەشێوین، وەپیاوخراپی وچەقۆ وەشێن و زۆرشتی ترێش. هەرەوها کۆبونەوە یەک لەدوای یەکەکانی پەرلەمانی بەناووهەرێم سەیرە کە دەڵێن چاکی دەکەین وەهەموگیروگرفتارەکانتان چارەسەردەکەین، توخوا پێم ناڵێی تا ئەمرۆ چیان کردوە. ئەی تۆ نازانی کە ئەنجام شەرتە؟؟؟؟؟ (کەوابێ من چۆن بروا بەو سەرۆکەبکەم؟؟؟............).

4. پاش زیاترلە مانگێک لە کوشتنی منداڵەکان وە رۆژانە کوشتنی خۆپیشاندەرانی کە، کەس ناوێری باسی دادگایی کردنی بکوژانیان بکات وەیان بەلایەنی کەمەوە کەسانی بەرپرسیارکە پەیوەندیان هەیە بەڕودراوەکانەوە با دەست لەکاربكێشنەوە. (کەوابێ من چۆن بروا بەو سەرۆکەبکەم).

5. کاکە سەفەرلە کاتێکدا کەلە وڵاتانی دەوروبەرمان خۆپیشاندانە کەچی من تێناگەم لە دهۆكوهەولێرخۆپیشاندان نەکرا وە ناش کرێ، سەیرە هەمولایەنگرانی دەسەڵاتیش زۆربە سەربەرزیوە باسی ئەوە دەکەن وە دەڵێن خەڵکی ئەودوشارە بەشەرەفن (ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە خەڵقی سلێمانی بێ شەرەفن!!) من لێت دەپرسم هەر لە خۆت بپرسە ئایا هەمو دانیشتوانی ئەودو شارەلایەن گرانی دەسەڵاتن؟ هەموداماوکوێرن؟ زۆرشتیان لە دەسەڵات دەست کەوتوە؟هەموگەندەڵن؟ هەموپارتێن؟ هەمو خۆفرۆشن؟ وەیاخود پارتی هێندە دیموکراتیە بە جۆرێك دەستی ناوەتە قورگیان وەنایەڵێ دەم بکەنەوە؟ ئایا لەبەرباشی ئەودەسەڵاتەیە کەهەولێریەکان هێندە بێ دەنگن وەڕەزان لەبەر ئەوە هیچ ناڵێن وەهەڵناسن؟خۆئەگەروایە ئایا ئەودەسەڵاتە بۆچی هێندە کەسی چەک بەدەستی لەو شارانە بڵاوکردۆتەوە کردویانە بە زیندان؟ (کەوابێ من چۆن بڕوا بەو سەرۆکەبکەم).

6. دەسەڵاتێک کە لەماوەی ٢٠ساڵدا نەیتوانیبێ خزمەتی کۆمەڵانی کوردستان بکات و لە ماوەی زیاترلە مانگێک یەک داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات؟ تۆخوا بناسە چۆن دەتوانێ لە ماوە ی٣ مانگدا چاکسازی بکات؟ خۆ ئەمە گەمە نیە...(کەوابێ من چۆن بڕوا بەو سەرۆکەبکەم).

7. ماموستا سەفەرتۆ زۆر بە چڕی باسی ئەوەت کرد کە ئیمە بەهیچ جۆڕێك نابێ خۆمان بەراورد بکەین بە وڵاتانی دەوروبەرمان هەروەها لەوە دەچێت زۆرترسابیت لە باس کردنی وشەکانی گاندی لەکاتێکدا کە کەس ناتوانێ ئینکاری لە ڕاستگۆیی ئەو ووتانە بکات تا ئەمڕو، کەچی بە قسەکانتا دیارە کە تۆ دژی ئەو وتەیەی گاندیت وەیان لەگەڵی نیت! بەڵام ناتوانی ئەوڕاستیە لەپشت گوی بخەیت کە هەتا ئەم ساتە دو ڕیزی وشەکانی گاندی هاتۆتە دی لە کوردستان وە ئیستا زۆر بەداخەوە ئەگەرئەم دەسەڵاتەی کە بەرێزت بوی دەپاڕیتەوە وەبۆی دەگرییت فریای خۆی وئەم گەلە قوڕبەسەرە نەکەوێت ئەواهەموو ووشەکانی گاندی یەتە دی و ئەنجامەکەی بە بەرژەوەندی گەل دێتەوە.

8. سەرۆکی بە ناوو هەرێم هەموجارێ دەڵێ ئەگەر ناتانەویم دەرۆم، کەچی ئیستا پاش ئەوەی کە پێێ وترا تۆمان ناوێ هاتە سەر تیڤی وە داوای ٣مانگ دەکا بۆئەوەی خۆی وە حکومەتەکەی چاکسازی بکەن وخۆی بکڕێتەوە . من پێت دەڵێم ٣ مانگەکەش تەواو دەبێ ودەبێت بە ٦ مانگ وە بە ساڵێش و ... هیچ لە هیچ ناگۆڕێ ووە مەسعود نەهیچی پێ دەکری وەنە دەیەوێ چاکی بکا. کورد پەندی زۆری هەیە وەک دەڵێن (ئەوە عەرزو ئەوە گەز!!!!!!!!!!!!!)



بۆ زانیاری:

گاندی لە ووتەیەکدا بۆ دەسەڵات دەڵێ:

لە پێشەوە پشت گوێت دەخەن.

ئینجا پێت ڕادەبوێرن

ئینجا بەرهەڵستیت دەکەن بەشەڕ

لە کۆتایدا سەردەکەویت

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە