ڕاپەڕینی جەماوەری نەك ئاژاوەگێڕی

Wednesday, 23/02/2011, 12:00

1508 بینراوە



ئەو خوێنەی کە ڕۆیشت لەجەستەی شاری سلێمانی شاری سەرکردایاتی شۆڕش و پایتەختی گەنجان و ڕۆشنبیرانی بە هەڵمەت و ئەو ڕۆژەی کە هەموو شار هەورێکی چڵکنی ڕەش دایپۆشی ئەوە هەروا گاڵتە نەبوو سەرەتای ڕاپەڕین بوو کە دەسەڵات لە تاقی کردنەوەکەیدا بە زەرەر بە سەریا شکایەوەو گەلیش تیایدا سەرکەوت قوڕ بەسەری ئەو دەسەڵاتەی کە لە گۆڕەپانی گەمەی سیاسیدا ئەکەوێتە بەرامبەر میلەت کە هەمیشە دەسەڵات تیایدا دۆڕاوەو میلەت براوەیە سەرانی بەناو دەسەڵات کە وەڵامی خۆپیشان دەرانی گەنجانی ئەم شارەیان بە فیشەك دایەوە لە بەرامبەر بینایەك دیارە ئێوە کە سەرۆکی میللەت نین سەرۆکی بیناو کۆشک و تەلارن ئەگەر دەسەڵات تەنکەرێکی دەست بکەوتایە لە جیاتی ئاو ڕشێن فیشەکی دەرهاویشتایە ئەوە بۆئەو تۆقاندنە سەرەتایە لە هەرکوێ هەبوایە بە پارەی میلەت ئەیان هێنا و بەرامبەر میلەت تاقیتان دەکردەوەو بەکاریان دەهێنا بۆ کوشتن و کپ کردنی دەنگی ناڕەزای خۆپیشاندەران چونکە توانای گوێ گرتنتان لە میلەت نەماوە تەنها ئەتانەوێ بە زۆرو کوشتن و بڕین دەسەڵاتی خۆتان بسەپێنن بەسەر گەلێكی ئازادوجەماوەرێك کە دەرهاویشتەی ئازادی یە کەفێرنەبووە هەرگیز چاو لەخوار بێت وەك ئێوە کە بۆ گەورەکانتان دەیکەن. میلەتی کورد سەلماندی کە خاوەنی هەستێکی شۆڕشگێڕانەی هێمن و لە سەر خۆیە هەتا ئەو کاتەی کە جام پڕ نەبێ و کار لە کار نەترازێ بێ دەنگە بەڵام کە کار گەیشتە فیشەك و کوشتن و بڕین ئیتر هیچی تیا نامێنێ با ئێوەی بە ناو دەسەڵات و سەرۆك بزانن هەموو هێزی ئاسن و ئەسلیحەو دەبابەو زەخت و زۆر هەرگیز ناتوانێ تۆسقاڵێك لە ئیرادەی میلەت کەم بکاتەوەو بێ دەنگی بکات چونکە نمایش کردنی ئەو جۆرە هێزو ئەسلیحانە بۆ بەرگری لە وڵاتە لە هێزی دەرەکی کە لای ئێوە وجودی نی یەو لە ئێوە ناوەشێتەوە وا بزانم هێزتان تەنها لە پێناو سەرکوت و پەلاماری هێزی سەر شەقامی گەلی کوردی ئازادی خوازە نەك بۆ بەرهەلستی دوژمنانی کورد. وە ئەگەر بکۆڵینەوە لە کەسایەتی ئەو شەهیدو بریندارانەو خۆپیشاندەرانە کە لە سلێمانی بەشداری خۆپیشاندانیان کردوە ئەوانە هەمویان کەسایەتی قارەمانی مێژوون کە ئێوە بە گێرە شێوێن ناویان دەبەن و گولەو دەستڕێژەکانی خۆشتان بە وڵاتپارێز ناو دەبەن ئایا ئەوە ڕەوای هەقە کەبە هەزاران خۆپیشاندەر کە پێك هاتوە لە هەموو چین و توێژە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵ وەك ڕۆشنبیران و خوێندکاران ومامۆستایانی زانکۆو زانستە سیاسیەکان وڕۆژنامەنوس ودادوەرو دکتۆرو چینی هەژاری گەلی کوردو هاوخەمی کەسوکارانی شەهیدان وئەنفال و هەڵەبجەو بەشێکی زۆری ئیرادەی میلەت بە گێرە شێوێن ناو ببەن کەئەوانە کەسانیکی وەها پاکن کە هیچیان لەوانە لە خزمەتی ڕژێمەکان و خائین و پارە پەرست نەبوون کە ئێوە بەرامبەریان وەستان و فیشەك بارانتان کردن. وەئێوە وەك پیشەی هەمیشەیتان بەو جۆرە کارانە فێرن وە هەرگیز نەتان توانیوە بەرامبەر بە هێرشی دوژمنانی وەك ئێراق و تورکیاو ئێران بەرگری بکەن و چەکی تیا بە کار بهێنن مێژوی ڕابردو شاهیدی ئەو حەقیقەتەن کە چەندەها جار هێرش کراوەتە سەر کوردستان و ئێوەش لە بەرامبەریاندا لێ ی بێدەنگ بوون. وە هەتا ئێستا لە ئەنجامی هەبونی بۆشاییەك هەلێك بۆ ئێوە هاتوەتە پێشەوە بە ناوی کۆمەڵێك تەزویرات و نان بڕین و زەبرو زۆرەوە خۆتان کردوە بە خاوەنی زۆرینەی پەرلەمان وحکومەت و دەسەڵاتەوە لە هەرێمێکدا تەنها بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن و حساب نەکردن بۆ ڕەئی میلەت و دەسەڵاتێکتان بۆ خۆتان قۆرخ کردوە کە لە ئاست و ئومێدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا نی یە وە بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیانەش ئێستا ئێوە بەناوی دەسەڵاتەوە ئامادە نین بینایەك چۆڵ بکەن ئایا چۆن ئامادەن کورسی دەسەڵات و سەرۆکایەتی یەکان بە هەڵبژاردن چۆڵ بکەن کەموڵکی هەموو گەلە ئەنجامی دەرهاویشتەکانی ئەم جارەی سەر شەقام لە ئەنجامی بێ متمانەیی ئێوەیە. ٢٠ ساڵە دەڵێن چاکسازی دەکەین لە دزی و گەندەڵی و خزمەتگوزاریەکانی تری وەك ئاو و کارەبا و جادە و وەعدی کورد بە کورد نەکوشتن و درۆنەکردن ....هتد بەڵام چارەسەری هیچتان پێنەکراو هەرهەمووی خۆزگە بە پار بوو هەربۆخۆتان هەوڵتان داو نیوەی میلەتیشتان بۆ خۆتان کری و کردوتانە بە کۆیلەو دار دەستی خۆتان و باقی میلەتەکەی تریشتان هەمووی بە نەخۆشی و هەژاری و کوێرەوەری کرد و هەموو شتێکتان لێ سەندنەوە ئێستا شەڕی لێ سەندنەوەی ئازادی و کەرامەتیان دەکەن ئەوەندەشتان درۆ کرد هیچ برواو متمانەیەکتان لەلای میلەت نەماوەو سەرەڕای ئەوەش ئەتانەوێ بە زۆر بە شێوەیەکی هەڕەشەو داپڵۆساندن حەلی هەموو مەسەلەیەك بکەن بەڵام باش بزانن ئەوانە هەمووی بەسەر چووەو تەنها حەل بێ توانایی ئێوەو لەدەستدانی کات ئەبێ هەوڵی چۆڵکردنی کورسیەکانتان بدەن و بڵێن ئێمە هیچمان پێناکرێ.نەك زەبرو زەنگ و کوشتن و بڕین چونکە گەلی کوردستان بە گشتی و گەنجانی سلێمانی بەتایبەتی سەریان بۆ بەعس شۆڕنەکرد و سەریان بە بەعس شۆڕکرد ئیتر ئێوە چین کەسەرتان بۆ شۆڕ بکەن.ئەبێ گۆڕینی ڕیشەیی لە کوردستاندا بکرێت چونکە بە بینینی ئەو دەم و چاوانە خەڵکی کوردستان ئاسودە نین بۆیە خەڵکی کوردستان پێتان دەڵێن ئەم پرەنسیپ و مەبدەئەی ئێوە غەڵەتە و لە ئاست حوکم ڕانی گەلدا نی یە ئیتر بۆ چاکسازی خۆتان هیلاك مەکەن و ئیتر بابەس بێت گۆڕەپان چۆڵ بکەن چونکە ئێوە بە کەڵکی ئەم سەردەمە نایەن لە بەرئەوەی ئێستا سەردەمی شاخ نی یە ئێستا سەردەمی تەکنەلۆجیا و ئینتەرنێتە کە کاری درێژ بۆ چەند چرکەیەك کورت دەکاتەوە بۆ گەیاندنی هەواڵ و چالاکی و ئاگاداری بڵاوکردنەوە تکایە ڕێگە لەم ئەزمونە مەگرن با ڕەوشەکە وەك خۆی بەرەو پێشەوە بڕوات بۆهاتنەدی دەسەڵاتی میلەت و بنەمای حوکمڕانیەکی داد پەروەری پڕ لە یاسا دژ بە حکومڕانی حیزبی وخێڵەکی وناعەدالەتی یاساو بیست ساڵ ساوا بۆچاکسازی و خزمەتگوزاری بەڵام بە ئەزموون بۆ تۆقاندن و کورسی وپارەودزی و گەندەڵی کەڕۆژانە باسی لێوە دەکرێت ودەسەڵاتیش هیچ چارەسەرێکی پێ نەبێ کەواتە تەواوی داواکاری یەکانی هەموو خەڵکی سەر شەقام وگەنجان و ڕۆشنبیرانی میلەتەکەمان بۆ نەمانی ئەو دەسەڵاتە داوایەکی ڕەواوهەقە حەل تەنها لەلای میلەتە ئیتر بۆ چی ئەو چینە ڕاپەڕیوە شۆڕشگێرە ڕۆشنبیرە گەنجانەی کە بەخوێنی خۆیان هەوڵی چاکسازی ڕیشەیی دەدەن بۆ بە ئاژاوە گێڕ ناو ببرێن. با سەرانی دەسەڵاتیش ئەوە بزانن ناووهێزی پێشمەرگە تەنها موڵکی ئەو میلەتەیە نەك موڵکی ئیوەو بۆ داپڵۆساندنی براو کەس و کارەکانی خۆیان ڕۆژیك دەبێت بکەونە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگەی وڵات پاریزو بۆ دادگایی کردن و گەرانەوەی حەق ومافی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەو گەلە هەژارە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە