مام جەلال بوو بە سەرۆكى شارەوانى سلێمانى

Wednesday, 02/03/2011, 12:00

1475 بینراوە


تاڵەبانى یەكیك بوو لەوانەى پرۆژەیەكى دا بە حكومەت كە ئەبیت حكومەت و حیزب لیك جیا ببنەوە , ئێستا كوردستان ئەگەر بەناویش بیت شتێكى هەیە ناوى حكومەتە , بەڵام ئەم حكومەتە هەتا ئێستاش لە بیشكەى حیزبدا گڕوگاڵ ئەكات و ناتوانى بى ئەمرى حیزب گڕوگاڵیش بكات ,دەمیكە ئەڵێن دوو ئیدارەى نەماوە , حكومەت حكومەتە و حیزبیش حیزب , كەچى ئەمە بێجگە لە درۆیەكى كەشخە هیچى ترى لێ سەوز ناكەیت , ئەمشەو سەیرى سایتى مەڵبەندى سلێمانیم كرد ئەم خەبەرەم خوێندەوە ((به‌بڕیاری سه‌رۆك مام جه‌لال خانووه‌‌ زیاده‌ڕۆكانی 3 گه‌ڕه‌كی شاری سلێمانی قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه‌)) زۆر پێكەنیم ,تاڵەبانى سەرۆك كۆمارى عێراقە , بۆى نیە ئەم بریارە بدات لەبەر ئەوەى لێرە حكومەت هەیە ,بۆیە ئەگەر شتێكى وابێت پێویستە حكومەتى هەریم یان سەرۆكى هەرێم بڕیارێكى وابدات , بەڵام سەرۆك تاڵەبانى وەكو سەرۆك كۆمارى عێراق ئەمەى نەكردوە بەڵكو وەكو سكرتێرى یەكێتى ئەمەى كردوە , كە ئەمە تەواو پێچەوانەى ئەو بڕیارانەیە كە خۆیان داویانە , وەبێ ئەهەمیت كردنى حكومەت و پەرلەمانە , ئێوە سەیرى ئەم ئەقڵیەتە بكەن كە ئەمانە ئیشى پێ ئەكەن , ئەم تاڵەبانیە خەڵەفاوە خۆى ئیشى بۆ مەسعود ئەكرد ببێت بە سەرۆكى هەرێم , حكومەتەكە بە دەست حیزبەكەى خۆیەوەیەتى , كەچى ئەمانە دەخاتە ژێر پێڵاوەكەیەوە و حسابى تورێكى قوڕاویان بۆ ناكات و جارێكى تر حكومەت دەخاتە خزمەتى حیزبەوە و ئەیەوێت لە ڕٍێگەى حكومەتەوە دەنگ بۆ حیزبەكەى كۆبكاتەوە , ئەگەر ئەمە نەبێت هیچى تر نیە , ئەمە ئیشى سەرۆك كۆمارى ووڵاتێكى بێگانە نیە , كەواتە وەزارەت و حكومەت و سەرۆكى هەرێم لێرە ئیشیان چیە ؟ ئەوەتا سایتى مەڵبەند ئەڵێ ((به‌بڕیاری سه‌رۆك مام جه‌لال، خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانی گه‌ڕه‌كه‌كانی زه‌گه‌ته‌ی كۆن و كانی سپیكه‌ و كه‌ڵه‌كن له‌شاری سلێمانی به‌پێدانی زه‌وی قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌)) مەسعودیش هیچ و پوچە , ئەویش هەر سەرۆكى خێلە و سەرۆكى هەریمى زەردە ئەگینا ئەگەر بەڕاست خۆى بە سەرۆكى هەرێم بزانیایە ئەبوایە ئەمەى قبوڵ نەكردایە , ئەمە ئیشى سەرۆكى حكومەتە نەك سكرتێرى حیزب , ئەگەر ئێرە سەرۆك و پەرلەمان و حكومەتى نەبوایە یان ڕاستەوخۆ پەیوەست بوایە بە بەغداوە ئاسایى بوو , بەڵام لێرە ئەو شتانە هەیە كەچى بڕیار دەدات قەرەبوى خەڵك بكرێتەوە , وەكو ئەوەى زەوى و زارى ئەم ووڵاتە مولكى شێخ حسام الدینى باوكە جاشەكەى بوبێت و بە ئارەزووى خۆى تەخشان و پەخشانى بكات , درۆیە دوو ئیدارەیى هەرماوە , تەنها ئەم هەواڵەى سایتى مەڵبەند بەسە بۆ ئەوەى بیسەلمێنین دوو ئیدارەیى هەر ماوە , حكومەت لە گیرفانى حیزبدایە و تا ئێستاش سەرۆكو سكرتێرى حیزب خاوەن بڕیارن نەك حكومەت و پەرلەمان , كە خەڵكیش داوا دەكات با ئەم حكومەتە كارتۆنیە هەڵبوەشێتەوە , ئەوا ئیتر بە فیشەكى بیكەسى وەڵام وەرئەگریتەوە و كفرێكى گەورەت كردوە , ئاخر تاڵەبانى وەزیرى شارەوانى نەبیت , ئاخر تاڵەبانى تۆ سەرۆكى شارەوانى نەبیت كەچى لە خۆتەوە بڕیار بدەیت زەوى بە خەڵك بدرێت , من سەرۆكى هەرێم بومایە , من سەرۆكى حكومەت بومایە , من وەزیرى شارەوانى بومایە , یان تەشتێكم دەرخواردى تاڵەبانى ئەدا یان ئەوەتا دەستم لەكار ئەكێشایەوە و وازم ئەهێنا , ئەوەتا مەسعودیش سەرۆكى هەرێمە كەچى بە بڕیارى ئەو چەتەكانى حیزبەكەى تەقە لە خۆپیشاندەرانى سلیمانى ئەكات , سەدان كەس لەم شارە بریندار بوو , چەندین كەس شەهید بوون تاڵەبانى وورتەى نەكرد , كەچى وا لێمان بۆتە سەرۆكى شارەوانى و بڕیار دەدات و لە سەر بڕیارى جەنابى زەوى دابەش ئەكەن , پیرۆزە هەر ئەم پۆستەمابوو وا تاڵەبانى ئەمیشى وەرگرت........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە