قەل بە قەلى ووت ڕووت ڕەش بێت

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1871 بینراوە


مەسعود بارزانى لە كۆبونەوەكەیدا لەگەڵ سەرۆكى عەشیرەتەكانى موسڵ كەوتە هەڕەشە كردنێكى درۆزنانە ، هەڕەشە كردنێك كە تازە كەس گوێى لێ ناگرێت و كاریشى پێ ناكات ، چونكە ئەو هەڕەشەى ئەوە دەكات كۆتایى بە لێخۆش بونەكەى بەرەى كوردستانى دەهێنێ و فایلى ئەو سەرۆك عەشیرەت و عەشیرەتانە هەڵدەداتەوە كە ڕۆژێك خزمەتى ڕژێمى پێشویان كردوە بەو مەرجەى ئەگەر ئێستا بچنە ناو هێزەكانى ئیسنادەوە بەڵام ئەگەر نەچن و تاماوە مل كەچى دەسەڵاتەكەى مامە و كاكە بن ئەوا كەس گوێ بە تاوانەكانى پێشویان نادات كە بەرامبەر بەم میللەتە كردویانە ، بەڵام مەسعود بیرى چوە لە دوایى ڕاپەڕینەوە نەوەیەكى نوێ لە جاش و خیانەتكار دروست بوون كە پێشى كۆنەكانیان داوەتەوە ، ئەو خیانەتانەى مەسعودو حیزبەكەى كردیان هیچ موستەشارێك نەیكردوە ، ئەى ئەبێت بۆ خۆى چى بڵێت ، ئەى ئەبێت كێ بێت و فایلەكەى خۆشى هەڵبداتەوە و بیداتە دادگایەكى عادیلانە ، من پێم سەیرە ئەو كەسەى خۆى خائین بوبێت چۆن ئێستا هەڕەشە لەو كەسانە ئەكات كە ڕۆژگارێ خیانەتیان كردوە ، بۆ مەسعود ئامادەیە فایلى ئەوانە هەڵبداتەوە كە ئەیانەوێت لە دەسەڵاتەكەى هەڵبگەڕێنەوە بەڵام ئامادە نیە فایلى ئەوانە تەسلیمى دادگا بكات كە بەشدار بوون لە ئەنفالدا و ئێستا لە بن باڵى مامە و كاكەدا ن، هەر كاتێك مەسعود ئەوانەى تەسلیم كرد كە تادوێنێ خیانەتكارو ئەمڕۆ تێكۆشەرى پێشەوەى حیزبەكەى كاكە و مامەن ئەو كاتە ئێمەش بڕوا بەو هەڕەشانەى دەكەین ، من بۆیە دەڵێم مەسعود هەڕەشەكانى درۆزنانە و شەرمنانەیە لەبەر ئەوەى خائینى گەورە خۆى هەڕەشە لە خائینەكانى بەردەستى ئەكات ، با مەسعود ئەوانە تەسلیم بكات كە ئێستا ڕیزى پێشەوەى حیزب و پەرلەمان و حكومەتیان داگیر كردوە ، سەرۆكى فراكسێونەكەى حیزبەكەى مەسعود چەپڵەى بۆ ڕژێم لێ داوە لە كاتى ئەنفالى بارزانیەكاندا ، سەدان تاوانبارى تر كە ئێستا هى ئەوەن مەسعود فایلەكانیان هەڵبداتەوە و بیان داتە دادگا نەك لە ژێر باڵى ئەو و مامەدا خۆیان حەشار دابێت ، هەموو ئەوانەى ئەمڕۆ ئەیانەوێت بچنە ناو ئیسنادەوە ئەوانەن تا دوێنێ دیوەخانانەیان لە پارتى و یەكێتى وەردەگرت ، ئەوانەن كە باشترین موچە و قسە ڕۆیشتوو بوون ، یان كوڕى بنەماڵە بوون ، بۆ ئێستا مەسعود لێیان كەوتۆتە تەقەوە ، تەنها لەبەر ئەوەى مەسعود پێى ناخۆشە كەسێكى تر پەیدا بێت بۆ جاشایەتى و خیانەت پێش بڕكێى بكات ، دنیا سەیر نیە خەڵكینە ، مەسعود ئیسناد بە خیانەت ئەزانێ بەڵام 31 ى ئاب بە خیانەت نازانێ ، ئەى مەسعود بۆ لەو لێپرسراوانە ناپرسێتەوە كە دواى ڕوخانى سەدام فایلەكانیان ئاشكرا بوو ، بۆ لەوانە ناپرسێتەوە كە تا سەعاتێك پێش ڕوخان هەر پەیوەندیان هەبوە ، ئەمە دوو ڕوویە لە كارەكانى مەسعودا ، ئەم ووڵاتە بە كۆن و نوێ وە پڕە لە خیانەتكار كەچى مەسعود هەڕەشە ناكات ، بەڵام ئێستا ئەزانێ ئیسناد ترس بۆ دەسەڵاتەكەى پەیدا ئەكات بۆیە كەوتۆتە هەڕەشە ،جاشیەتى و خیانەت كۆن و نوێ ى بۆ نیە خیانەتكار لە هەر سەردەمێكدا بوبێت هەر خیانەتكارە ، ئیتر بۆ ئەبێت لەوانە خۆش ببن كە گەورەترین خیانەتیان كردوە بەڵام ئەمانەى ئێستا بە تەمان فایلەكانیان هەڵبدرێتەوە و بدرێنە دادگا ، با سەرۆكى هەرێمەكەمان یەكەم جار فایلەكەى خۆى ئاشكرا بكات ئەو كاتە هەڕەشە بكات ، ئیتر ئێمەش بڕواى پێ دەكەین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە