بەیاننامەکەی گوران زەمین لەرزە بو بە سەرانی یەکێتی و پارتی

Tuesday, 01/02/2011, 12:00

1872 بینراوە




بەیاننامەکەی گۆڕان لای سەرانی دزو مافیای دەسەڵاتی کوردی زەمین لەرزەیەك بو. بە پلەی 8 ی ڕیختەر ئەگەرچی پێشتر چەندین زەمین لەرزە لەکوردستانی دابو بەتایبەتی لەسلێمانی بەڵام ئەو زەمین لەرزانە تەنها ترسی خستە ناو دڵی خەڵکی فەقیرو هەژار بەتایبەتی ئەوانەی بەهەزار کۆلەمەرگی و سواڵ و سەدەقەو قەرزو قۆڵە لەسەر ئەم خاکەی سەرتاپای ژێر زەویەکەی نەوتە وەك شوێنی حەوانەوە دارو پەردویەکیان بە قوڕو بەرد پێکەوە ناوە یان خانوەکانیان کۆنبوەو بەرگەی زەمین لەرزە ناگرێت. ئەگینا ئەگینا بنەماڵەی هەردو دەسەاتی دزو نیشتمان فرۆش و مافیاو شەیدای پۆستو کورسی لەبەر مەشخوڵبونیان بە ڕابواردن و خۆشگوزەرانیەوە نەك هەر هەستیان بەو زەمین لەرزانە نەکرد بەڵکو مێشیش میوانیان نەبو چونکە ئەوان بە پارەی دزراوی میللەت باشترین کۆشکو تەلاریان بنیادناوەو ترسیان لەڕوخانی خانوەکانیان نیە وەك ئەو خانەوادە دەستکورتو داماوەی لە قەڵادزێ خانوەکەیان بەسەردا داڕماو دوانیان گیانیان لەدەست داو دوانیشیان برینداربون. چاودێرانی سروشتی ئەو زەمین لەرزانەیان گێڕایەوە بۆ داخزانی چینەکانی ژێر زەوی کە ئەو داخزانەش هەر دزو مافیاکان لێی بەر پرسیارن چونکە ئەوان لەژێر زەویەوە هەرچی نەوتە بەتاڵان و هەرزان هەڕاجیان کرد وەك ئەوەی ئەم خاکە تەنهاو تەنها میراتی شەخسی باوکیان بێ. لەسەر زەویش هەرچی بودجەی ئەم میللەتەیە ئەیدزن و بۆ مەرامی شەخسی خۆیان و شەوانی سور بەکاری دێنن. بەڵام بەیاننامەکەی گۆڕان ئەگەر چی داخزانی چینەکانی ژێر زەوی نەبو بەڵکو وریا کردنەوەیەك بو لەلایەن خەڵکی بەشخوراوو ستەم دیدەی ئەم کوردستانەوە بۆیە سەرانی دزو مافیای کوردی حسابی پلەی 8 ی ڕیختەریان بۆکردو لەترساندا ئەژنۆیان شکاو پاشەڵی خۆیان پیس کرد.
هەرچی مەسعودی پاڵەوانی 31 ی ئاب بو لەترساندا دەستی کرد بە دەر بڕینی وتەی شڵیتو پڵیت خۆشی نەیدەزانی دەڵێت چی بەجارێ رەنگو ڕوخساری تێك چوبو بە ئاشکرا ترس لە چاوانیا دەخوێنرایەوەو دەستەکانی ئەلەرزی . هەر ئەوکاتە بۆم دەرکەوت کە ئەم مەسعودە نەك پێشمەرگە نەبوەو نیەلەهیچ شەڕێکی دەستەو یەخەدا بەشدار نەبوە وەك زوڕنای بۆ ئەژەنن. بەڵکو سفری دوای فاریزەش نیە. ئاخر پێشمەرگە هەڵگری خەسڵەتی جوامێری و وڕە بەرزیە نەك ترسان و زارەترەك بونو وەك بی ناو ئاو لەرزین. من بەم چاوانەی خۆم دیومەو لەناو جەرگەی شەڕدا بوم کاتێك گوللەی تۆپ لەبەر دەمی خۆم و هاوڕێکانمدا دەتەقیەوەو خوا دەیپاراستین پێشمەرگەکان قاقای پێکەنینیان ئەهات . کەچی ئەم فس فس پاڵەوانەی 31 ئاب کە خۆی لێکردوین بە پێشمەرگەو سەرۆک ئەتوت لەئاسمانەو پەڕەشوتەکەی ناکرێتەوە وا زەندەقی چوبو. من لێرە حەزدەکەم کە ئەو فس فس پاڵەوانە واتە مەسعودی بەناو سەرۆکی هەرێم دڵنیا بکەمەوە کە لەکاتی ڕودانی زەمین لەرزەیەکی تردا هەر پێشمەرگەی ناو بنکەو بارەگاکانی خۆتان شڕو شیتاڵتان لێ ئەبڕن چونکە ئەوان ئەوەندە لێتان ناڕازین چرکە بەچرکە چاوەڕێی زەمین لەرزەیەکی ترن کە دڵنیابن دێت
لەدرێژەی وتنی شڵیتو پڵیتەکانیدا مەسعودی فس فس پاڵەوان وتی ئێمە بەدەبابەو زڕێ پۆش نەهاتوینە سەر حوکم تا لێمان ڕاپەڕن ڕاستیشی دەکرد چونکە ئەو بەتەزویر هات و هەر بەتەزویریش دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پارتەکەشی گرتە دەست. لەجیات ئەوەی بیر بکاتەوەو بزانێ ئەو بەیاننامەیەی کە وەك زەمین لەرزە وابو ئەوانی خستە ڕادەی هەڵلەرزین هەمو وشەکانی ناو بەیاننامەکە لەناخی دڵی میلەتەوە هەڵقوڵابو.
بۆیە هەر بەدوای ئەویشدا شێخە فشە واتە شێخ جەعفەری داوێن پیس لەترساندا لەترسی لەدەستچونی ڤێلاوباخ و باخاتەکانی لەترسی لەدەستچونی قەسرو قەحبەخانەکەی لای پردەکەی قلیاسانی کەتازە وا خەریکە تەواو ئەبێت پێشمەرگەو زێرەڤانی خستە ئینزارەوە . خۆکاتی خۆی ئەم شێخە فشەیەو باقی سەرانی جەلالی دەیانگوت گۆڕان کەسی بەدەورەوە نەماوە ئەی ئەگەر وایە خستنە ئینزاری پێشمەرگەو زێرەڤانی بۆ.؟
دوا بەدوای ئەو بەرهەمی دزی شەرتە . هاتە سەر خەت و داوای گردەکە ئەکاتەوە بەرهەم واباشترە جارێ داوای ئەو گردەی برایم احمەدو گردی دەباشان و سەیرانگاکەی دوکان و قەڵا چوالان و..... هتد بکاتەوە خۆ ئەوانیش موڵکی میللەتە ئەوە باسی سەری سورو ئەو گردو دەشتانە ناکەین کە مەسحودی فس فس پاڵەوان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریانەی خۆی داگیری کردوە لەگەڵ دەستو پێوەندەکانی . ئێوە ئەی سەرانی دزو داوێن پیس خەیاڵتان خاوە ئەم زەمین لەرزەیە ئەوە سەرەتاکەی بو مشتێ بو لەخەروارێ چاوەڕێی باقیاتی زەمین لەرزەکانی تر بن . بۆ کوێی ئەبەن یان لەکام کونە مشکدا خۆتان حەشار ئەدەن. ئێوە دوای 20 ساڵ دزی و نیشتمان فرۆشی و داوێن پیسی و بەهەدەر دانی سامانی گشتی لەدەست ڕ قو تۆڵەی جەماوەر چۆن دەربازتان ئەبێت ...؟
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە