پێم بڵێ چۆن ئەخەوی،پێت ئەڵێم تۆ کێی

Saturday, 20/10/2012, 12:00

2537 بینراوە




بەپێی ئەم لێکۆڵینەوە زانستیە نوێیە، لەڕێگای شێوازی نووستنەوە ئەتوانرێ دەست نیشانی کارێکتەر، وەیان کەسایەتی خود بکرێ. لەم لێکۆڵینەوەیە کەلەسەر ١٠٠٠ کەسی خەوتوو کراوە، دەرکەوتوە کە ٤ شێوازی سەرەکی هەیە بۆ خەوتن. هەریەك لەم شێوازانە بەشێوەیەك کەسایەتی کەسەکە دیاری ئەکا.
یەکەم:fetal وەیان (کۆرپەیی) وەك ئاشکرایە کەکۆرپە لەسکی دایکدا بەشێوەیەکە کە قاچەکانی چەماوەتەوەو لەشیوەی بازنەیەکدا دەرئەکەوێ. ئەو کەسانەی ئەم جۆرە نووستنەیان هەیەو قاچەکانیان ئەچیمێننەوە، ئەوانە کەسایەتی نابەختەوەرن و لەژیانی ڕۆژانەیاندا چەندین خەم و پەژارە چواردەوریان ئەگرێ و هەوڵ ئەدەن لەڕێگای ئەم جۆرە لەنووستن جۆرێك لەخۆشی و ئارامی و کامەرانی بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.ئەم جۆرە لەخەو لە٥٠% خەڵکی ئەگرێتەوە.
دووەم:log وەیان(کۆتەرەیی وەیان پەیژەیی) ئەم جۆرە نووستنە لەشێوەی کۆتەرە داردایەوە خەوتوو قاچەکانی ڕاست و لەسەریەکیان دائەنێ و هەردوو دەستی لەسەریان درێژ ئەکات. ئەم جۆرە لە نووستن کەسایەتی توند،تا ڕاددەیەك جدی لەکاروباری ژیاندا دەست نیشان ئەکا. ئەمە جگە لەوەی کەئەم جۆرە لەنووستن،وا لەکەسەکە ئەکا بەردەوام بەئاگا بێت و زۆر بەزوویی بەئاگا بێتەوە لەکاتی هەر جۆرە دەنگە دەنگێك و وورتەو پرتەیەکدا.ئەم جۆرە لەخەو تەنها لە٣٠% خەڵکی ئەگرێتەوە.
سێیەم:yearner وەیان(بەگزادە ، وەیان قەپات) ئەم شێوازە لەنووستن وا لە کەسەکە ئەکا کە هەندێ چەمانەوە لەهەردوو قاچیا بکات و هەردوو دەستی بەتەواوی بکاتەوەو درێژیان بکا. ئەو کەسانەی ئەم جۆرە لەنووستنیان هەیە، کەسایەتی دڵخۆشن و لەکاتی هەڵسانیان بەتەواوەتی هەست بەتێر خەوی ئەکەن و وا هەست ئەکەن کە گەر خەونیان بینیبێ، ئەتوانن لەیادیان بێ و بەردەوام چالاك و کامەرانن.ئەم جۆرە لەخەو تەنها لە٢٥% خەڵکی ئەگرێتەوە.
چوارەم:freefaller وەیان(پەڕەشووتی) ئەم جۆرە لەنووستن، خەوتوو یەك چرپا،قەرەوێڵە وەیان دۆشەك بەشی ناکا، ئەم کەسە لەسەر دەم ئەخەوێ و هەردوو قاچ و دەستی بە تەواوەتی ئەکاتەوەو وەك ئەوەی نەیەوێ کەسی تر لایەوە بخەوێ.ئەم جۆرە لەنووستن کەسایەتی تڕزل،لەخۆبایی و کۆنترۆڵکەرن. ئەمانە هەرگیز تێر خەو نابن و لەگەڵ سێبەری خۆیان شەڕ ئەکەن. ئەم جۆرە لەخەو تەنها لە١٧% خەڵکی ئەگرێتەوە.


http://health.yahoo.net/experts/dayinhealth/what-your-sleep-position-reveals-about-your-personality

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە