ڕێژوانەکەم

Monday, 21/02/2011, 12:00

1130 بینراوە


دوێنی شەوێ
کاتی خەوێ
من ڕێم گرت و
ڕێژوان ڕێ ی گرت
بەئەسپایی
زۆر بێ دەنگی
بەدوای کەوتم بۆ جێی ژوانێ
بەلکو لێم کات پڕ بەدەمی
ماچی کوڕێ
بۆمنی کچە سلێمانی
.............................
کە هەردوکمان
گەیشتینە شوێنی مەبەست
لەخۆمان بڕی هەردووکمان هەست
دەستێک لە مل و یەک لە ئەستۆ
پێک وەنوساین
وەک دووماری
نەرم و خرپە هەروەک پەمۆ
هەلم مژی پڕ بە دەمم
لێستمیەوە پڕ بە زمانی
شاگەشکە بووم شاگەشکە بوو
لێک ڕاشکاین هەروەک مردوو
.....................................
لەپڕ گوتی
هێ کچە هەتیو
ئەتۆ بۆچی
دەست نوێژەکەی منت شکاند
تۆ نازانی
لە تەکیەکەی شێخی گەورە
وا بانگ ئەداو هاوار ئەکا
هۆ گەنجینە ، هۆ کوڕینە
هۆ شۆخینە، هۆ کچینە
دەست نوێژ هەلگرن وەرنە نوێژێ
......................................
کەبەیانی لەخەو هەستام
چومە حزوور دەستە خوشکان
گوتم ئەوەی ئێوە بۆی عەودالن
ئەوەی ئێوە بۆی بێحالن
ئەوەی ئێوە قەد پێ ی ناگەن
ئەوەی ئێوە بەشەووڕۆژ
هەر پەی ئەکەن
تاپێ ی بگەن
دوێنێ شەوێ
لەشیرین خەوێ
کاتێ ویستیان
ئەهریمەنە شەرخوازەکان
لەداری دەن لەخاچی دەن
فریشتەکەی خوای جوانی
هێنایەلام بەمیوانی
ووتی ئەمە ڕیژوانە
تاجی سەری هەمووتانە
دوگمەی سینەی مەمەتانە
لەسەر سینەو مەمەی خۆتان
جێ ی بۆ داخەن
نەکەن هەرگیز هوشیاری کەن
بابنوێ
بابنوێ
بابنوێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە