سەر بەخۆیی ئابوری سەربە خۆیی بۆ کوردوستان ناهێنێ

Wednesday, 28/05/2014, 12:00

1655 بینراوە





قەوارەی کەسایەتی کا مەسعود بارزانی لەحاند رووداوەکانی ئەو سەردەمەی کوردوستان وجیهان زۆر نزیکە لە چوارچێوەی کەسایەتی خەیاڵئاوی ،، دۆن کیشۆتی کازانتاکیز،،دۆن کیشۆت بەداردەستی دەستی خۆی وئەسپێکی لەڕولاواز خۆی رێگای دەبڕی ورووبەرووی رووداوە ناخۆشەکان دەبووە. تەنینی خەیاڵ و دابە ستنی رستەی سەرکەوتن ناوەرۆکی سەرەکی ئەو پەڕتووکە بەناوبانگەیە. هونەری نوسەری بەتوانا لە نوسیندا نوسین وڕەشکردنەوی رووپەڕە سپیەکان نییە. هەر کەس دەتوانێ زاخاوی مێشکی خۆ تاو بداوبەرهەم پێک بێنێ.
هەونەری سەرەکی لە نوسیندا بەزاندنی سنوری بابەتە لە داڕشتنی بابەتی پێزدار، کاریگەری لە مەڕ خوڵقاندن وداهێنان بۆ نەتەوەکانی دیکەی جودا لە نەتەوەی نوسەر. لەسیاسەتو نەتەوەداریدا خاڵی هاوبەش هەن لەنێوان ئەو دوو چەمکە، بەوواتایەکە، سیاسەت زان ، سیاسەتوانو بەرپرسی حیزبی ، سەرۆکی نەتەوەیەک،کاتێک لە بەڕێوەبردنی کورتخایەن ودرێژ خایەنی وڵاتێکدا سەرکەوتوو دەبن کە دوورناس ودیرۆکناسانە بۆ ئاڵوگۆڕەکانی دونیای سەردەم بڕوانن.بەچاوو ئاکاری دۆنکیشۆتانە وڵات بەڕێوە بردن ناگەیە مەبەست.
کاتێک کە مەڕحومی مەلا مستەفا بووبە بزووتی سوتەمەنی فێڵ وتەڵەکی ئامریکاو شای ئێران ونەزانی خۆیان دیتمان چییان بەسەر هێناین.! شای ئێرانیش رۆیی وخومەنیان هێنایەسەرکار، ئەو کات کاک مەسعود هەلینگی دا بۆ تاران ووای زانی شای ئێران بابی تێکشکاندووە چووبۆلای دۆستایەتی کۆماری ئیسلامی ونازناوی / پێشمەرگەکانی وەفاداریان / بە کۆماری ئیسلامی پێ بەخشرا!! ئەو بارودۆخەی ئێستێی دەسەڵات لە باشور هێدی هێدی بە جۆریکی دیکە خەریکە دووپات دەبێتەوە.یانی گەورەسیاسەتی جیهانی وبەغداو تورکیە رێک دەکەونو پارەی گیرفانیش دەدرێتە دەسەڵاتی کورد! ئەوانیش بەزەبری کوتەک ودرۆ وچەکدار (کە ناویان ناوە پێشمەرگە) دەکەونە سەر گیان وماڵی خەلکی هەژارونانی رۆژانەشمان بۆ دابین دەکەن!
هەڵبژاردنەکانی چەند رۆژی رابوردووی وڵاتانی ئورووپی هەر چەند دەنگدرا بەمانەوەی ئەو یەکییەتیە بەڵام لە ئینگلیس وفەڕانسە پەیامی جوداجودای مێژوویی هاتن، ئەوان دەڵێن ئێمە لەو یەکییەتیەدادەمێنینەیە بەڵام بۆخۆمان لە پارڵمانی خۆمان سیاسەتە نێودەوڵەتیە کان بەڕێوە دەبەین.هەرچەند زۆرمان ماوە بگەینە ئەو وڵاتانە بەڵام لای ئێمە سەرەڕای ئەو سەروەتوسامانە بە پێچەوانە دەجوڵێینەوە ئیزن بە داگیرکار دەدەین سیاسەتمان بۆ داڕێژێ. و لە بەریشیان دەپاڕێنەوە تا ژێرخانی ئابوریمان ڵێ تاڵان کەن.
دێمۆكڕاسی وکولتوری هەر نەتەوەیەک لە هەڵکەوتەی جوغڕافیای ئەو نەتەوەیە جودا نین.بەو واتایە جگە لە پڕۆسەی گشتی وجەوهەری دێمۆکڕاسی ناکرێ هەموو دەسەڵاتو نەتەوەیە وەک یەک چاو لە دێمۆكڕاسی بکاو وەکی یەک لەسەر کۆمەڵگادا بیمەشێنێ. لەزۆربەی وڵاتانی ئورووپی وئیسکاندیناوی شێوەی جەوهەری بە بنەما گرتنی ئازادی تا رادەیەکی زۆر جیاوازە.
لە ئامریکاش لە هێندێک پارێزگا سزای ئیعدام هەر ماوە ولە جێی دیش هەمان سوچ زیندانی بۆ دەبڕێتەوە. یاسای زانکۆکان لە ئیسکاندیناوی فەڕقی هەیە لە گەڵ وڵاتانی ئورووپی. مەبەستی من ئەوەیە کە لە لای خۆمان بە تایبەت لە باشور بناغەی دێمۆکڕاسی وئازادی خراپ داڕژاوە. یەک بەرپرسم بۆ ناو بەرە کە بتوانێ سمینارێک لەسەر ئازادی ومافی تاک بۆ بەڕێوەبەرێ؟ زانکۆکان لە هەموان خراتر. تەنیا لە فکری سەریمانگدان تا پارەی بژیویان وەرگرن (رەنگە ناحەقیان نەبێ) .
هەناردە کردنی بە میلیونان بەرمیل نەوت بۆ دەرەوە نە نیشانەی سەربەخۆیی کوردوستانە نە نیشانەی هاتنی ئازادییە.ئەوە نییە لە عەڕەبستانی ملهوڕەکاندا رۆژانە ٦تا٧ بەرمیل نەوت دەشتەدەرێ! کەچی ژن ناتوانێ بە تەنیا سەفەر بکا؟ ناتوانێ سەیارە لێخوڕێ! ناتوانێ بە ئیزنی پیاو پاسپۆڕتی هەبێ!؟ یەک لایەنە بە پێی شەریعەتی ئیسلام ٣یا٤ ژنی دی بەسەردێ! یەکلایەنە تەڵاق دەدرێ!؟ دەست بڕین وبە شمشیر لە ملدان هەر بەردەوامە. کەچی نە ئامریکاو نە ئورووپیەکان فززەیان نایە ورەخنەشیان لێ ناگرن.نەتەوەکەمان بۆ گەیشتن بەئازادی نرخی مەزنی داوە.تۆ دەخوازی مێژوو بۆ خۆت تۆمار بگەی ئەویش بەهەر بەهایەک.
راستە بە بێ ئابوری سیاسەت نامەشێ، خەڵک برسی بێ لە ئازادی تامو چێژ ناچێژێ، ئەگەر تێریش بێ بە بێ ئازادی ناژی.دەسەڵاتی روخسار زەردی ئێوە شەوانە بەدزی سامانی خەڵک تاڵان دەکەن کە چی قەوزەپۆشەکانی تاڵەبانی دەست دەدەنە بەغداو بە شیوەیەکی دی خەڵک چووک دەکەنەوە. من لە نوسینی ئەو رستەیەدا خۆم بە شەرمەزار دەبینم بەڵام دەڵێن ئەگەر زۆر هات قەباڵە بەتاڵە:کا مەسعود بەهەموو شێوەیەک پێمان دەڵێ / ئاتاتورک/ دەبێ ببێتە / ئاتا کوردیش!/ ! یانی ئەگەر ئەوان نەبن لەبرسان دەمرین! ئاخر لە کوێ دیتراوە سامانی خەڵکی ئەنفال وشەهیدی هەڵەبچە بدرێتە دوژمنی کورد داهاتی ئەو سامانەش لە بانکەکەی ئەواندا رابگێرێ!!؟ هەروەها لەو پارەیە سەتا لە حەفدەی خەڵكی کوردی لێ بدرێ! ئەگەر وات دەکرد بۆ چی هەر لە بەغدا ئەو سیاسەتەجوانەت بەڕێوە نەدەبرد.! ئەو ئەتۆمەی کە ئامریکا هەیەتی تەواوی دونیا بەرگەی دوو دانەیان ناگرێ ودەبێتە دەشتی قیامەت.فەلاح مستەفای وتەبێژت لەسەرکام هێز، کام چەک، کام پشتیوانیگەل،کام ئابوری ،پارۆی ئاوا زل دەخواو هەڕەشە لە ئەربابەکەت دەکا!
شای ئێران وەک بوکەشووشە هێنایانەسەر کار چون مەستی سەرکەتن بوو لە کۆتایی تەمەنی دەسەڵاتیدا گوتی: ئیدی دەوازەی پێشکەوتن بۆ خۆم دەکەمەوە لە سازمانی ئۆپێک دەبێ قسەی یەکەم من بیکەم! لە ماوەیەکی کورتدا وەهایان ،،،،،، دەرخواد دا کە جێگای ناشتنی بەحاڵ وەگیر کەوت! خومەینی ئینگلیزیەکان وئامریکاییەکان دروستیان کرد کەچی گوتی: ئامریکا شەیتانی هەری مەزنە! هەر بۆیە دوای ٣٥ ساڵ لەتەمەنی کۆماری ئیسلامی سەتا لە هەشتای خەڵک تووشی هەژاری وئیعتیادو دزی و،،،،،،،، بون. من ناڵێم دەبێ لە وڵاتانی زلهێز بترسین ناڵیم ملکەجی وان بین.بەڵام دەڵێم بۆ رزگاریدەری دوێنێمان لێ بونە دیکتاتۆڕی خۆ ماڵی.؟؟

جەعفەر کەریمی
٢٧/٥/٢٠١٤



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە