کورد لە نێوان گەمە ئەهریمەنی یەکاندا - بەشی دووهەم

Thursday, 07/06/2012, 12:00

1475 بینراوە







دەربازبوون

ئەگەر بمانەوێ کۆمەڵگای کوردی پێشکەوێ دەبێ دەیان ساڵ چاوەروانی بەرهەم نەکەین ،تەنها هەوڵی ئەوە بدەین ئەو خواری و لاری وخراپەکاری یەی کە نەوەی پێشوو بۆ نەوەی سەردەم گواستویانەتەوە نەگواسترێتەوە بۆ نەوەی . داهاتوو.کورد هەڵەیەکی گەوەرە دەکات هەمان پەروەردە وهەمان سیستەمی خۆێندنی دوێنێ بۆ ئەمرۆ دەسەبەر بکات دەبێ پەروەردەکردنی نەوەی داهاتوو تەنها بە سەرقاڵبوونکردنیان نەبێ بەو وانانەی لە ژیانیاندا رۆژێ لە رۆژان لە ژیانی رۆژانەیاند سودی لێنابینن یان لە هەموو تەمەنیاندا رۆژێ لە رۆژان نایەتە سەر رێیان و بە بێهودە لە خوێندنگاکان وزانکۆکان دەخوێندرێن ،دەبێ نەوەی داهاتوو زیاتر ئاشنا بکەین بە دنیای کردار وپراکتیکی ،واپەروەردەبکرێن چاویان لە دامەزراندنێك نەبێ لە فەرمانگەی ئەوقاف یان لە تاپۆ یان وەك مێگەل لە وزاراتە هەمەچەشنەکان ویان هەر فەرمانگەیەکی رۆتینی ترئەوەندەی ئارەزوویان بەرەو پیشەو بنیاتنانەوەو دورستکردنی شارستانی وپیشەسازی زانستی ببەین ،دەبێ پلانێك بۆ دامەزراندنی ئەو لێشاوە مامۆستایانە دابندرێ،هەر کەس بە پێی پرۆفیشینالی جێی خۆی بگرێ نەك مامۆستای زمانی ئینگلیزی وەرزش بداتەوەو بیرکاری وانەی مێژوو ئەم مەهزەلەیە دەبێ کۆتایی بێ ،دەکرێ سیستەمێکی نوێ دەسەبەر بکرێ نەك تەنها ناوی گەورەو دێی وێران ، ئەم جۆرە پەروەردەکردنە دەبێ لە باخچەی ساوایانەوە دەست پێبکات گرنگە باخچەی ساوایان ودواتر قوتابخانەش تاکو پۆلی دە بە ویستی کەسوکاریان نەبێ ،بەڵکو لەسەر هەموو کەس بسەپێ هەر کەسیش سەرپێچی بکات بەرەوروی جۆرێك لە سزایی شارستانیانە ببێتەوە .لە پاڵ دەسەبەر کردنی ئەم هەنگاوانە دوو خاڵی گرنگی تر هەن
١/ پەروەردە ودورستکردنی کادر ومامۆستا وکەسی شارەزاو پرۆفیشناڵ لە بوارەکانی مەعریفی وفەلسەفی ودەرون زانی یەوە ،بۆ پەروەردەکردن وفێرکردنی نەوەی داهاتوو
٢/ پلانی درێژ خایەن بۆ نەوەی داهاتوو ، بۆنمونە جۆرێك لە پلانی شەشی ، واتا شەش ساڵی شەش ساڵ بۆ بنیات نانی ئابوری وپیشە سازی ،شەش ساڵ لە بونیاتنان ولە ماوەی ئەو شەش ساڵەشدا ئامادەکردنی نەوەیەک بۆ پرکردنەوەی ئەو پلانانەو بەدیهاتنی ئامانجەکان وشەش ساڵی داهاتووش پلاندانان بۆ فراوان کردن ولەماوەی ئەو شەش ساڵەشدا نەویەك دورست بکرێ بۆ فراوان بوون .
ئەگەر پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەیەوێ هەنگاوێکی جدی وکارامە بنێ بەرو دیموکراتی وشارستانی یەت ،هەنگاوێ بەرو خزمەت کردنی گەل بنێ و راستگۆبێ لە گەڵ سوێندەکەی دەبێ بیر لە پرۆژەیەك بکاتەوە کە لە جیاتی دامەزراندنی ئەو سوپا گەورەیەی فەرمانبەران و تەرخانکردنی بودجەیەکی زەبەلاح بۆیان ،پرۆژەی دابینکردنی مانگانە بۆ مناڵ دەسەبەر بکەن ،هەر مناڵێ لە کاتی لە دایك بوونی یان پێش لە دایكبوونی ،منگانەیەکی دیاری کراوی هەبێ وتا ئەوکاتەی لە خوێندنگا ئەمێنێتەوە وبەردەوام ئەبێ لە خوێندنی بەردەوام ئەو منگانەیە وەربگرێ بەوەش دوو کەموو کوری سەرەکی ناو کۆمەڵگا چارەسەر دەکرێ .

یەکەم چارەسەری دیاردەی کارکردنی مناڵان
دووهەم زامنی بەردەوام بوونی نەوەی داهاتوو لە خوێندن وبنبرکردنی نەخوێندەواری لە کوردستان .

هەوڵدان بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی زانستی پیشەسازی دوای سەرکەوتنی هەر شۆرشێ یان گۆرینی هەر سیستەمێکی حوکمرانی لەوانەیە لە شۆرش وبەرخودانەکە گرنگ تر بێت لە بەر ئەوەی ئەبێتە پایەیەکی سەرەکی بەردەوامی وپراکتیکە کردنی سیستەمی حوکمرانی و سەرکەوتنی دیموکراتی لە هەر شوێنێك بێت .لە باشوری کوردستان لەسەر ئاستی گشتی وتاکی حیزبە دەسەڵاتدارەکان پایە سەرکی یەکانی ئابوری وکۆمپانیاو بازرگانی قۆرخ کراوەو ،ئەوەندەی لە هەڵپەی خۆدەوڵەمەند کردن وکەڵەك کردنی پول وزیاد کردنی ڤێلاو کۆمپانیا دان ،ئەوەندە غەمی گشتیان نەبووە ،بەوەش گەورەترین زیانیان بە داهاتوو چارەنوسی هەرێمێکی دارزاو گەیاندووە.
چەند بێ مانایە سەرۆك پارتەکان وئەندامە پاڵاکانی لە پەنای حیزبایەتیەوە کۆمپانیای بازرگانیان هەبێ ،یان کەس وکارە نزیکەکانیان خاوەنی گەورەترین کۆمپانیاو فراوانترین بازرگانی بن .
ئەمە نەهامەتی هەرێمی کوردستانە ،ئەمە ئەو تراجیدیایەیە کە کە خەڵکی باشوری کوردستان تێی کەوتووە ، سیاسەت مەدارانی کورد یان بەناو سیاسەت مادارانی کورد ئەوەندەی لە بازرگان وخاوەن کۆمپانیا دەچن لە ئەندام سەرکردایەتی یان سەرۆك پارت ناچن.
.کە دەبوا بیر لەوە بکرێتەوە ،بە پشتیوانی بودجەیەکی خەیاڵی کە هەرێمی کوردستان لە ناوەندی عیراق وەری دەگرێ گەورەترین ومۆدرێنترین کارگەو کۆمپانیای وەبەرهێنان دامەزرێ وبرەو بە زیاد کردن وفراوان کردنی پیشەی سەردەمیانە بدرێ و کەرتی تایبەت چالاك بکرێ لە خزمەتی گشتی نەك زیاتر دەوڵەمەندکردنیان و دورست کردنی چینی جیاواز و لە یەك دووری کۆمەڵگا  .هونەری حوکمرانی و پێشکەوتنی سیستەمی دیموکراتی پەیوەندی بەوەوە هەیە تا چەند گەل باری ئابوری بەرزەو تاچەند تێرە ،تاچەند ترسی داهاتوو لە بەردەوامی ژیانێکی ئاسودەی بێکەموکوری مادی هەیە
. گەل کە خاوەن ئابوری یەکی پتەو بوو ئاوڕ لە کەموو کورتی حوکمرانی ئەداتەوە ،سازش لە ناکارەمایی پەرلەمان ناکاو وبە گژ ناراستی ونا دورستی بریارە سیاسی یەکان ئەچێتەوە
.ئەو کاتەی کە تەرخانی دەکات بۆهەوڵ و هەڵپەی بژێوی ژیانی تەرخانی دەکات بۆ وردبوونەوەو بینینی کەموکورتیەکانی دەوڵەت
. لەبەر ئەم هۆیانەیە کە پتر لە ٢٠ ساڵە لە پاشوری کوردستان ،هەر پێشمەرگە زیاد دەکەن و هەر جیلی نانخۆر بەرهەم دەهێنن و هەر فەرمانبەری فەرمانگە رۆتینی یەکان دائەمەزرێنن، ساڵانە دنیایەك مامۆستا لە باشوری کوردستان لە زانکۆ وپەیمانگاکان بروانامە وەردەگرن و دەردەچن کەچی ئاستی فکری و رۆشنبیری کورد لە دابەزیبدایەوبە ئەو پەری سادەیی پارتێکی وەك پارتی وبنەماڵە بەبیانووی سوکایەتی کردن بە ئایین ،هەولێر وتەواوی باشوری کوردستان ئەهەژێنن وسادەترین سینارێۆ بەسەریانا تێئەپەرێ،خەلکی بەو ماوە کەمە لەیادیان کرد پارتی بۆ خۆی چەندین بەرگە قورئانی لە بارەگاکانی یەکگرتوو سوتان . کەچی ئەو هەموو کەموکوریەی حیزبە دەسەڵات دارەکان هەیەو ئەو هەموو بریارە سەقەتانەی حوکمرانان دەیدەن ،بە ئاسایی تێدەپەرێ وکۆ دەنگی یەکی گەورە دوروست نابێ .
ئەوەی هەیە دەنگی تاك وتەرای ئەم رۆژنامەو ئەم کەناڵی میدیایە کە مرۆڤ بە دیان جار بیرکردنەوەو ترسەوە هەمەهانگی دەکات لە ترسی ئەوەی نەوەك سیناریۆی پارتێکی سیاسی بێت یان دەستێکی رەشی لە پشتەوە بێ. .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە