بۆ حكومەت و پەرلەمانی كوردستان موچەی مانگانە بۆ دایكانی كوردستان

Sunday, 19/04/2009, 12:00

1347 بینراوە


راستییەكی سادەو لەبەرچاوە كە هەركەسێك كاری كۆمەڵایەتی بەرهەمهێنەر ئەنجام بدا(مامۆستا، كرێكار، جووتیار، فەرمانبەر یان شوفێر...هتد)، لەبەرامبەریدا كرێكەی وەردەگرێ. دایك تاقە بوونەرە كە گەورەترین و سەخترین و بەبەهاترین كاری كۆمەڵایەتی بەرهەمهێنەر(كاری ناوماڵ و پەروەردەكردنی منداڵ) ئەنجام دەداو بە جوانترین و مەزنترین و میهرەبانترین كەس لەلایەن پیاوانەوە وەسفدەكرێ، كەچی لەم مافە بێبەشەو بەبێ بەرامبەر كاری كوێلایەتی شەوڕۆژ لە ناو چواردیواری ماڵ ئەنجامدەدا.
هەموو شاعیر، هونەرمەندو بەرپرسەكانی حزب و حكومەت لەبۆنەی جیاجیادا دایك بە پیرۆز یان"بەهەشت لە ژێرپێی دایكەكانە، كەچی ملیونان دایك هێشتا ساكارترین مافیان پێ ڕەوا نابینرێ و دەبێ چاوەڕوانی دەستی هاوسەرو كەسەكارەكەی ببن.
ئەمە دژ بە ئەقڵ و لۆژیكی مرۆیانەیەو ئیدی دەبێ كۆتایی پێ بهێنرێت.
بۆ ئەوەی هەنگاوێكی زیاتر بەرەو بەدیهێنانی مافی یەكسانی ژن و پیاو بنێین، ئێمە وەك رێكخراوی ژنان و ئافرەتان، حزب و گروپ و سەرنووسەرانی رۆژنامەو سایتە ئەلكترۆنییەكان، داوا لە حكومەت دەكەین موچە بۆ ئەو ژن و ئافرەت و كچانە ببڕنەوە كە كاری ناوماڵ و پەروەردەی منداڵیان لەئەستۆیەو وەك شەخست، هیچ داهاتێكی تریان نییە.

ناو ئەدرەسی ئەلكترۆنی ژمارەی تەلەفۆن
سەلام عەبدوڵڵا [email protected] 07701929872
كۆمەڵەی گەشەپێدانی ئەرتەمیتا(خانەقین) 07701397835
رێكخراوی فریاكەوتنی مرۆیی(خانەقین) [email protected] 07701507269



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە