چەند راستیەک کە پێویستە هەموو تاکێکی کورد بیزانێت

Wednesday, 10/03/2010, 12:00

1757 بینراوە


1-ئەوەی ئێستا بەسەر کوردا دێت، باجی سەرکەوتنەکانی سەلاحەدینی ئەیوبیە بەسەر خاچ پەرستەکاندا.
2- گەورەکردن و بەسەرۆک کردنی مەلامستەفا لەملی هەندێ کەسایەتیەکانی سلێمانیە لەساڵی چلەکاندا.
3- بەناو شۆرشی ئەیلول شۆرش نەبوو چونکە(شۆرش ئەبی بنەماو تاکتیک و ستراتیجی) هەبێت، بەڵکو بزوتنەوەیەک بو بەدەستی ساواک و مەوساد دامەزرا دژ بە عەبدولکەریم قاسم و ئیسلاحی زراعی کە ئاغاکان دژی بوون.
4- تا بنەماڵەی ته‌زویری مه‌سعود مابێت کورد نابێت بەهیچ و چاوەروانی دیمکراسیەت مەبن، ئێستا بنەماڵەی جه‌لالشی هاتەسەر.
5- شەری ناوخۆ بنەماڵەی ته‌زویری مه‌سعود هەڵی گیرساند بەفیتی ئیستیخباراتی بەعس،بۆ دەست بەسەراگرتنی گومرگ و داهاتی کوردستان و دەسەڵات لەلایەن بنەماڵەوە.
6-جه‌لال هۆکاری باڵادەستی بنەماڵەی بارزانیە لەکوردستاندا.
7- جه‌لال هۆکاری بچوک بونەوەو ئاژاوە و کوتلە بازیەکانی ناو یەکیەتیە.
8- بونی جه‌لال بەسەرۆکی عێراق جگە لەزیان گەیاندن بەمەسەلە نەتەوەیەکان هیچ سودێکی بۆ کورد نەبووە و نیە و نابێت.
10- مەسەلە نەتەوەیەکان و مادەی 140 لە بەغدا کرا بە قوربانی کورسیە شرەکەی جه‌لال و بودجە و گرێ بەستیە نەوتیەکان.
11 - دەرهێنانی نەوت هیچ سودێکی دورونزیکی بۆ میللەتی کورد نیە جگە لەزیان..
12- داهاتی کۆمپانیاو گرێبەستیە نەوتیەکان، تەنها دەچێتە باخەڵی نێچیر و بنەماڵەی جه‌لال.
13 - جه‌لال هۆکاری کۆتای هێنانی شەڕی نێوان شیعە و سونەبوو،کەبە زیانی کورد تەواو بوو.رۆژ بە رۆژ بەغدا لە پێشکەوتن دایە و کوردیش لە پاشەکشە.
14- جه‌لال ئەوەی نەیبێت سەنگ و نرخە لای برا عەرەب و تورکەکانی.
15- ئەو دەنگەی دەسەڵات هێنای لەهەڵبژاردنەکاندا دەنگی تەزویر و هەرەشەو پارە و مێلیشیاکانە، نەک هی جەماوەر.
16 - دەنگ هێنانی لایەنەکان لە دەرەوەی وڵات پێوانەیە بۆ بنکەی جەماوەری حیزبەکان، چونکە تارادەیەک دوربووە لە هەرەشەو نان بڕین و بەرتیل و تەزویر.....
17 - مەحاڵەدەسەڵات بتوانێت حیزب و حکومەت لێک جوداکاتەوە،گەر ئەوە بکات واتا مەرگی خۆی رادەگەیەنێت.
18 - شتێک نیە لە هەرێم بەناوی حکومەت، بەڵکو حیزب هەیە لە حیزبیشدا بنەماڵە دەور دەبینێت...
19 - تا ئێستاو تا دوارۆژی ئەم دوو بنەماڵەیە دوو دەسەڵات و دام و دەزگا هەیە دەبێت لە دەڤەری زەرد و سەوز...
20- بە مردنی جه‌لال کۆتایی بە یەکیەتی دێت، بەڵام بنەماڵەی ته‌زویری مه‌سعود، مەگەر تەنها بەغدا کۆتاییان پێ بێنێت...
هەریەکی لەم خاڵانە، گەر بە دورو درێژی باس بکرێن و لێیان بکۆڵدرێتەوە، بەدەیان و سەدان وتار تەواو نابن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە