لە پرۆژە بودجەی ٢٠١٥ باسی ماددەی ١٤٠ نەکراوە

Friday, 26/12/2014, 12:00

1887 بینراوە


وەک مافیکی کورد لە پرۆژەکانی پێشووی بودجەی عێراق، بڕگەیەکی جودا هەبوو بۆ تەرخانکردنی مەبلەغێک پارە بۆ چێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ کە سەبارەت بە ناوچە جێی ناکۆکەکانە،
وەک باس دەکرێت، لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٥ هیچ پارەیەک بۆ ماددەی ١٤٠ تەرخان نەکراوە، پرسیارەکە ئاراستەی پەرلەمانتارانی کورد بە گشتی و ئەندام پەرلەمانانی کوردی کەرکوک و دوز و خانەقین و مەخمور و شەنگال بە تایبەت، ئەگەر مەسەلەکە ڕاستە، هێشتا وەخت ماوە کە لە سەر ئەو مەسەلەیە بێنە دەنگ، چونکە هێستا خوێندنەوەی یەکەمەی بۆ کراوە.
ڕاستە ئەبوایە وەزیرە کوردەکان لە ئەنجومەنی وەزیران ئەو مەسەلەیەیان فەرامۆش نەکردایە، بەڵام ئێستا تۆپەکە لە باوەشی پەرلەمانتارانی کوردە
عبداللە گۆل سەرۆکی پێشوی تورکیا، پاش ڕوخانی سەددام لە ٢٠٠٣ لە کۆبۆنەوەیەکی نهێنی لە گەڵ جەبهەی تورکمانی، پێی وتبون کە ئەمەریکا بەڵێنی بە تورکیا داوە کە تا ١٠ ساڵی تر مەسەلەی کەرکوک بە تایبەت و ناوچە دابڕێوەکان یەکلا ناکرێتەوە، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەی بێکەر- هامیلتۆن و لە پەرەگرافی ٣٠ دەڵێت مەسەەلەی کەرکوک وەک بەرمیلێکی پڕ باروتە، پێویستە ئیدارەی ئەمریکا ئەو مەسەلەیە هەتا بۆی دەکرێت دوای بخات،
لە پرۆژە بودجەی تورکیا ساڵانە وەک شتێکی ڕەمزی لیرەیەک تەرخان دەکەن بۆ ویلایەتی موسل، چونکە تورکەکان پێیان وایە ولایەتی موسڵ بە زۆر لە تورکیا دابڕینرا

بۆیە دەبێت پەرلەماتارانی کوردی کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق بکەونە خۆ، ئەبێت ئەو بڕگەیەی کە لە پرۆژە بودجەکانی تر وەک بڕگەیەکی سەربەخۆ پارەی تەرخان کردبو بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ لە پرۆژەی بودجەی ٢٠١٥ دوبارە تەسبیت بکەن هەتاوەکۆنێ ئەگەر تەنها یەک دیناری عێراقیشی تیا تەرخانکرابێت بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠----چونکە ئەگەر وا بڕوا ئەو ماددە دەستورییەی کە سەبارەت بە ناوچە دابڕاوەکانە لە ڕووی مالییەوە هیچ ئەرزشێکی نابێت، ڕەنگە لە یەک دوو ساڵی داهاتوودا هەر لایبەرن لە دەستور و ئەبێت تەعزییەی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە