بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانی بۆ ئەوەی خیانەتە گەورەکانی خۆیان بچووکتر ببینرێت
 ئیسلامی سیاسیی دروست دەکەن، تا زیاتر ماڵی کوردی پێ وێران بکەن


ڕاگەیاندكارى شۆڕشگێڕو، بلیمەتى درۆ

Thursday, 13/02/2014, 12:00

2019 بینراوە





درۆ پێوستى بە بلیمەتى یە ، بریتیە لە تواناى عەقڵ ، سەر بە خێزانى شیردەرەكانە كە تێیاندا((بەشەرو ، مەیمون و ، مانگا)) زیاتر لەو خێزانەكانى دیكە درگ بە ترس دەكات . پەپولە شەوق و شۆڵەى ئاگر بۆ خۆى ڕایدەكێشێت و لە ئەكامدا دەمرێت ، چونكە بێ زاكیرەیە و فێر نابێت لە ئەزموون و ئازارى سوتاندنى ڕابردو . مێژووى دروست بوونى درۆ بە هۆى گەشەى خانەكانى مێشكەوە بووە كە درك بە ئازار دەكات . بە دووبارە بوونەوە فێر بوو چۆن قوربانى بدات بۆ مردن یان بەرگیرى لێ بكات ، مانگاش كاتێك هەست بە مەترسى دەكات دەلوشكێنێت و جووتە دەوەشێنێت . ڕێویش خۆى بە مردوو پێشان دەدات بۆ خۆ لادان لە مردن . ترس ڕۆڵێكى گرنگ دەگێڕێت لە فریودان و درۆدا ، ماوەى هەزاران ساڵە پرۆڤە بە مرۆڤ دەكات ، لە سەردەمى كۆیلایەتیەوە فریوى دەسەڵات دەدات كە خاوەنى سزاو پاداشە لە ژیانیان و پاش مردنیشیان . مێژوو ئەوەى ئاشكرا كردووە كە پەیوەندى لە نێوان دروست بوونى دەسەڵاتى كۆیلایەتى و دروست بوونى خێزان و دەوڵەت دا هەیە . هەردووكیان وابەستەن بە یەك سیستەمەوە ، هێزى مادى ((چەكى كوشندە)) و هێزى نا مادى كە مەبەست كەرەستەكانى ڕاگەیاندنە ئەم سیستەمەى ڕاگردووە ، لە سەرەتاوە چەكى كوشندە سنووردار بوو پێش ئاشكرا بوونى ڕوكێتى نەوەوى و چەكى لە ناو بردنى گشتى . پاش ئاشكرا بوونى ئامرازەكانى ڕاگەیاندن و ئامێرەكانى جاسوسیكردن ، هەر كەسێك خاوەنى ئەم كەرەستانە بوو بێت دەتوانێت بە ملیۆنەها خەڵك بخاتە ژێر دەسەڵاتى خۆیەوە . ئامێرەكانى ئاسایش لە جیهاندا ململان دەكات بۆ مۆنۆپۆڵ كردنى ئەم تكنۆلۆژیا نوێیە ، وەكو ((نموونە)) ئاژانسى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمریكا خاوەنى سەدان و هەزاران ئامێرى كۆمپیتەرن لە ڕێگەى كەناڵى نەهێنى شەپۆلەكانى لاسلكیەوە كارى جاسوسى دەكەن ((لە ناوەو دەرەوەى ئەنتەرنێت)) بە سەر جیهاندا . هەروەها دیسان دەوڵەتى ئەمریكا جاسوسی بە سەر گەلەكەى خۆیشیدا دەكات . هەوڵى ئەوە دەدات گورزێك بوەشێنن وەكو ئەوەى ((نیۆرك ساڵى 2011)) ڕویدا لە بزووتنەوەى ((ۆۆڵ سترێت داگیر بكەن)) ، هەروەها جاسوسی بە سەر دوژمنەكانی دەرەوەو دۆستەكانیەوە دەكات و جێوازى ناكات ، دوژمن دەبێتە هاوڕێ و هاوڕێش دەبێتە دوژمن . ئەو جیهانەى كە لە سەر بنەماى درۆو تەفرەدان بەندە ، هیچ بیروباوەڕێكى مرۆڤایەتى و مۆڕاڵى و ((ویژدانى)) بە تایبەتى لە بوارى ڕاگەیاندن لەو جیهانەدا تێیدا جێى نابێتەوە بە تایبەتیش لەو وڵاتانەى سەربەخۆنیین و لە فەلەكى ئەمریكادا دەسورَێنەوەو وڵاتەكەى ئێمەش یەكێكە لەو وڵاتانە . پێویستە ڕاگەیاندنى میسر خزمەتى گەل بكات بە تایبەتى ستەم لێكراوان و چەوساوەكان ، بەڵام ترس لە سزا ((یان چڵێسى پاداش)) دەبێتە هۆى نەغرۆ بوونى هەندێك لە میدیاكاران بۆ نێو چاڵى درۆو تەفرەدان بە تایبەتى ئەوانەى لە دەسەڵاتەوە نزیكن . درۆ پێویستى بە بلیمەتیە بۆ ئەوەى ببێتە ئەستێرەیەك لە ئەستێرەكانى ڕاگەیاندنكار ، بزانێت چۆن چۆنى ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرێت چۆنیش لێى ناڕازى دەبێت بە چەشنێك ئازارى پێنەگات . ئەگەر بیكاتە ئامانج ئازارى پێناگات و، بەڵكو ناوبانگى ئۆپۆزسیۆنى زیرەك بە دەست دێنێت . چۆن میدیاكارى بلیمەت بەشدارى دەكات لە شۆڕشێكى شكۆداردا بە بێ ئەوەى دووچارى ڕوشاندن و بریندار ببێت !!، چۆن دەبێتە یەكێك لە پاڵەوانە شۆڕشگێڕەكان و شكۆمەندى نیشتمان و ئەدەبى بە دەست دێنێت !! . چۆن خەلك بڕوا بە ووتەكانى ئەو ئەستێرە وابەستەیە دەكات و لێى نزیك دەبێتەوە هەر كەسێك ڕوناكیەك بخاتە ڕوو!! . بەڵام ئەو ڕۆژە هات كە ئەم پاڵەوانە نیشتمانیە تێیدا هەرەسیهێنا ، ئازایەتیەكەى خەیانەتى لێدەكات كاتێك دژ بە شۆڕشگێڕان دەوەستێتەوە ، بانگەشەى ئەوەى دەكرد ئەمانە ئەو كەسانەن كە لە خۆپیشاندانەكان لە گەڵیاندا بووە و هاوڕێ شۆڕشگێرەكانى ئەون ، كەچى پێشیان دەڵێت دزو بەڵتەجى . سەرەتا ئیدانەى دەسەڵات دارانى پێشووى دەكردو تاوانباریانى دەكرد بە گەندەڵ و خائین ، پاڵەوان بوونى ڕاگەیاندكارانەى خۆى لە مەڕ ئەم تاوانباركردنە بونیاد نا ، هەروەها چۆنیش 180 پلە بایدایەوە و خۆى بێ بەرى دەكات لە خوێنى هەزاران لە هاوڕێ شۆڕشگێڕە كۆنەكانى خۆى كە لە سەر شەقامە قیرەكان خوێنیان ڕژا . درۆ پێویستى بە بلیمەتییە تا ئازاكان بڕوایان پێ بكات ، بەڵام تا ئەو كاتەى وادەى خۆى دێت .

نوال السعداوى ــ حوارالمتمدن ــ العدد ((4339)) لە 19/ 1/ 2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە