وا بە هێزى حیزبەكانتان لە دادگا ڕاتانكرد ئەى بكوژانى ڕێژوان و هاوڕێكانى،!! ئەى لەو ترسەى ناودەرونتان و بێخەوى شەوانەتان چۆن ڕادەكەن.؟؟

Tuesday, 29/03/2011, 12:00

1405 بینراوە



ئێوە ئەى ئەو كەسانەى بە فەرمانى سەركردەكانتان كەلولەى چەكەكانتان ئەمڕۆ لە سنگى براكانى خۆتان هەڵچەقاندو فیشەكەكانتان لە جەستەى هاونیشتمانیانى خۆتان ساردكردەوە شەقامەكانى وڵاتتان بە خوێنى گەنجە دەرونپاكەكان نەخشاند! كوا؟؟؟؟ كوا ویژدانى مرۆڤانەتان؟؟؟؟ ئێوە ئەى پیاوكوژانى حیزبەكان شەوانە نابینن لە كەناڵەكانەوە دایكان و باوكانى ئەو شەهیدانەى بە دەستى ناپاكى ئێوە شەهید كران داواى خوێنى كوڕەكانیان ئەكەن داواى دادگاییكردنتان و وەرگرتنى سزاى ڕەوا بۆتان ئەكەن، ها: ئەى فرمێسكى ئەو خوشكانە نابینن بە چۆن ئازارێكەوە لە چاوانیان هەڵدەوەرێ، هەژارىو داماوى خانەوادەكانیان نابینن! ئێوە ئازارو ژانو گریانتان خستۆتە ناو چەند خێزانەوە! ئایا ئەو هەموو هاوارانە نابیستن لە شەقامەكانەوە بە هەزارەها هاواردەكات بكوژان بدەن بە دادگاو دەبێ سزاى خۆیان وەربگرن! كوا؟؟ ویژدان كوا هستى مرۆڤایەتى؟؟؟
یان ئەوتا لە ئاست بیستنى ئەو هاوارانە گوێى خۆتان داخستوە، بۆ بینینى وێنەى تاوانەكانتان شەوانە چاوى خۆتان گرتوە، بۆ وەڵامدانەوەى ئەو پرسیارانەى ئاراستەتان كراوە زمانتان ڵال بوەو نایەتە گۆ.
وا ئەمڕۆ بە هێزى حیزبەكانتان توانیتان لە دادگاو سزا ڕابكەن، ئەى بۆ سبەى ئەگەر مرۆڤ بن لە دادگایى ویژدانى مرۆڤانەى خۆتان بۆكوێ ڕادەكەن؟؟ ئەى لەوترسەى ناودەرونتان چۆن ڕادەكەن؟؟ ئەى لەبەرامبەر بێ خەوى شەوانەو نائارامى تەواوى ژیانتان بۆكوێ هەڵدێن؟؟
بۆ تەمەنێكى پڕ پارەو پڕ شورەیى، پڕ پشتگیرى حیزبەكانتانو پڕ ترسو نائارامى دەرونى تاچەنێك ڕادەكەن؟؟
ئێوە دەزانن ئەمڕۆ بەكوشتنى براكانى خۆتان حیزبەكانتان دەپارێزنو تەمەنیان درێژدەكەنەوەو تەمەنى گەندەڵىو دزىو خیانەت تەمەنى خێڵەكایەتىو دكتاتۆرى درێژ دەكەنەوە. بەڵام سەیركردنى سەركردەكانتان بۆ ئێوە جگە لە پیاوكوژ بە هیچى تر ناتانبیننەوە!! گەر واز لە پیاوكوشتن بهێنن بێ سێودوو خۆیان دەستەخەنە بینەقاقاتانو مافى ژیانتان لێ دەستێننەوە.
ئێوە دەزانن كاتێ چەكیان كردە شانتان بەوە هەڵیان خەڵەتاندن كە گوایە ئەو چەكانە هڵگرتنى شەرەفەو بۆ پارراستنى گەلو خاكو سنورى وڵاتە، ئێوە بە كارێكى شەرەفمەندانە ئەركدار كراون، كەچى لەڕاستیا توركیا سنور دەبەزێنێ و ئێوەش بێدەنگ كراون، ئێران هەركاتێ ئارەزو بكات تۆب بارانى خاكمان دەكاتو ئێوە هەر بێدەنگ كراون. لەبەرامبەردا ڕۆڵەى گەل ناڕەزابى دەردەبڕێو داواى چاكسازى لە حكومەت دەكات، بۆ ئەمەیان كەرامەتیان دەروشێو فەرمانتان پێ دەكەن بیانكوژن، ئێوەش بێ وەستان پێكى دەهێنن ئەم فەرمانە نابەجێیە.
هەر بە خۆتان دەڵێم ئایە ئەمە چەكى شەرەفە یان بێشەرەفیە! ئایە بۆ پاراستنى گەلو خاكى كوردستانە یان پاراستنى تەنها حیزبەكانتان؟
ئێوە تازە حیزبەكانتان ناشرینى كردون لە ناو هاونیشتمانیانى خۆتان بە پارەو ڕاكردن بۆ وڵاتانى بیانىو بەرزكردنەوەى پۆستى حیزبایەتى ئەو ناشرینیە ناتوانن بسڕنەوە، تەنها شتێ مابێ كە بتوانن شەرەفو كەرامەتو خۆشەویستى بگێڕنەوە بۆ خۆتان!!! وازهێنانە لە حیزبەكانتان و خۆدانە دەستى دادگاو قبوڵكردنىڕاى شەقامە.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە