سامان سابیر بارزانى دوو ملێۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار دەدۆڕێنێ

Wednesday, 04/11/2009, 12:00

2777 بینراوە


سامان سابیر بارزانى برازاى مەسعود بارزانی وخاوەنى گەورە كۆمپانیایى زاگرۆس، لە قۆمارخانەیەكى ئەستەنبول دا بە سەرخۆشى ویارى ڕۆڵێتەوە، 2500000 دوو ملێۆن و پێنج سەد هەزار دۆلارى دەدۆڕێنێ

پێویستە لە سه‌رتادا باسێك و ناساندنى سامان سابیر بارزانى كە برازایى مەسعود بارزانییه‌ بە خوێنەران بکه‌ین؟!
سابیر بارزانى لە دواى مردنى 2 كوڕى بە ناوەكانى سامان و سیروان بۆ تاڵانكردنى سامان و سەروەتى كوردستان بە جێهێشتووە!
سامان بارزانى خاوەنى زەبەلاحترین گروپی كۆمپانیاكانى زاگرۆسە، كە تایبەتە بە بوارى ئاوەدانكردنەوە و ڕێگاوبان و تەندروستى و گەشتوگوزارو قاچاخچێتى نەوت و هێڵى گواستنەوەى فرۆكەوانى و ئەلەكترۆنیات و كارەبایى و كارە تەكنەلۆژیەكانى سەردەم و عقاراتى دەولى و بانكى وبۆرسە و بازرگانى هەچەشن و هێنانى كرێكارى بیانى بۆ كوردستان و چەند بوارێكى دیكە !
سیروان بارزانیش خاوەنى كۆمپانیاى گەیاندنى كۆرەك تیلیكۆمە كە شەریكى مەسعود بارزانى مامێتى! دروشمى جیهان بچوك دەكەینەوە! ئەوەتا لەسایەى سامان و سیروان و مەسعود هەرێمى كوردستانیان ئەوەندە بچوك كردۆتەوە، نازانین سنورى هەرێمى كوردستان لە كوێندەرێدایە!
وەبەڕێوەبەرى گشتى گروپى كۆمپانیاكانى زاگرۆس (دڵسۆز شیروانى)یە ، كە بنەكەى هەوانەوەى لە لوبنان و دوبەیى و ئەستەنبول و لازقیەیە، هەموو كاروبارەكان ئەو هەڵى دەسوڕێنێت!
سەرمایەى ئەم گروپى كۆمپانیاكانى زاگرۆس نزیكەى 1 ملیارو 600 ملێۆن دۆلارە، كە هەموو كورد باش دەزانن كە لە ڕاپەڕینەكەى بەهارى 1991 لە كەرەج و ڕاژانەوە بۆ كوردستان گەڕانەوە پارەى نە ئەسڵى نە عادى نە تومەن و دۆلاریان پێنەبوو، ئەوەشى هەیان بوو لە بانكەكانى ئێران و ئەمریكا تۆز لەسەرى نیشتبوو، ئەى ئەم سامانە مێردمنداڵەى بنەماڵە، كە خۆیان بە سامانە شێت بانگى دەكەن، ئەو ملیارو چەند سەد ملێۆنەى بەچى دەستكەوتووە؟!
لە ژیانیدا نە كرێكارى نە بازرگانى نەكردووە، ئەوا لە قۆماریشدا هەر دۆراوەبووە!
كەواتە سامان ئەو سامانەى لە سامانى گشتى و تایبەتى خەڵكى كوردستان دزیوە، بە زۆر ڕێگەى نایاسایى و ناشەرعى و بە هاوكارى مەسعودى مامى كە بە ئیعازێك بۆ پارێزگاكانى دهۆك و هەولێر، مانگى 30 تا 40 پڕۆژەى گەورەى بە بێ تەندەر دەدەنێ و بە نرخێكى وەها كە قازانجى لە تێچوونى زیاتر بێ، هەر بە وەرگرتنى تەندەرەكان ماڵى سامان بارزانى لەبەر خەڵكى بەڵێندەرو قاچاخچیى و دەڵاڵ بەرناكەوێت، مسكین بارزانى و مەلا عومەر ئەرگوشى و حەسەن مێرگەسورى چەندین جار بە مەسعود بارزانیان گوتوە، نیوەى بارزانیەكان لە گوندەكان نان نیە بیخۆن و گوزەرانیان خراپە، بەڵام كوڕو برازاو ئامۆزاكانى تۆ بە مەلاین دۆلاریان لەم كوردستانە دەستكەوتووە، ئەمە ناهەقیەو خودێ قبۆڵناكات!
مەسعود بارزانى زیاتر لە 2 ساڵ ئەو 3 كەسەى نەدى و تائێستاشى لەسەربێ مسكین بارزانى و مەلاعومەر ئەرگوشى و حەسەن مێرگەسۆرى، موچەكانیان براوەو لە گوندەكانى خۆیان جوتیارى دەكەن!

لە سەرچاوەیەكى نهێنى لە حساباتى گروپى كۆمپانیاكانى زاگرۆسەوە، سامان بارزانى تەنها لە ماوەى 6 مانگد 12 وڵات گەڕاوە بۆ رابواردن و خۆشگوزەرانى لەوانە ئەمریكاو كەنەدا بەرازیل ئیسپانیا فەرەنسا بەریتانیا ئەڵمان نەمسا قبروس لوبنان سوریا دوایان توركیا بووە، كە بەسەرخۆشى بە دەم یارى ڕۆڵێتەوە 250 دەفتەر دۆلارى دۆڕاندووە لە ئەستەنبۆل، شاندە یاوەرەكەى 20 كەس بووەو، یەكیان ئەوەندە شەرمى كردووە، كە بە توركى هاواریان كردووە كوڕى بارزانى وەزعى زۆر خراپە و زۆرى دۆراندووە، تا سەعات 4 ی بەرەبەیان سامان بارزانى بە سامانى گەلى كوردستانەوە سومعە و شكۆى چش لە بارزانیەكان، بەڵكو هەموو كوردى بردووە، وەك باسى دەكەن دۆراندنەكە چەند ناخۆش بووە، هاوارو پێكەنین و گاڵتكردنەكانى توركەكان سەد ئەوەندە ناخۆش بووە، سامان مۆڵەتى دەمانچەیى هەبووەو شاندە قۆمارچیەكەى ترساون تەقە بكات، ناچار خۆیان داوایان لە پۆلیس كردووە چاودێرى قومارخانەكە بكات لە هۆتێل (هیلتۆن)!
هەر ئەو كەسە كە لە گەڵ شاندەكەى سامان بنەماڵەى بارزانى بووە، گۆتیى: كرێكارێكى كوردى كرمانجى زازای ، بە كرمانجى بە دەم گریانەوە گۆتى ئێمەى كوردانى توركیا دڵمان خۆشبوو كە كوردانى باشوور بوونەتە خاوەنى وڵاتێ خۆ و دەبنە پشتیوانى مە، ئێستا زانیومانە ئێوەش هیچتان بە هیچ نەكردووە، هەر خەریكى تاڵانكردنى سامانى باشوورى كوردستانبوون و لێرە بە قومار دەیدۆڕێنن، ئەوەندە نیگەران بوو بە دەنگى بەرز هاوارى كرد ئێمە هیوامان بە بارزانیەكان زۆر دەمێكە نەماوە، ئێمە چاوەڕوانى ئاپۆكەى خۆمان دەكەین و بە خوێنى گەریلا باكور وەردەگرینەوە، كوردانى باكور چاوەڕوانى ئەم قۆمارچیانەى بنەماڵەى بارزانى نین، بە ڕۆڵێت ماڤەكانى ئێمەش زەوت دەكەن و بە قۆمار دەیدۆڕێن!
زۆر بە هێمنى گۆتى: ئەوەى ئەمشەو سامان بارزانى دۆراندى، بە پێداویستی و چەكتان بدایە بۆ گەریلاتان بناردایە تا حەمرینیان لە دەست دوژمنان دەسەندەوە، چونكە ئێوە جارێكى دیكە ناتوانن بەرگرى لە دەستكەوتەكانتان بكەن، ئەوەتا نیوەتان بە قۆمار لە بەغداد دۆراندووەو نیوەكەى تریشتان لێرە بە ڕۆڵێت دۆڕاندووە!
سامان پێش دۆراندنەكەى پارەى بەسەر كارگوزارەكانى ناو هۆتێلەدا دابەش كردبوو، تەنها كرێكارە كوردەكان كە كرمانج بوون و بە زازایەكان ناسراون بێبەش كردبوو!
لە باشوورى كوردستان مەسعود بارزانى تەزویر دەكاو، سامان بارزانیش لە توركیا قۆماردەكا! 
هەزار سڵاو لە گیانى پاكى عومەر ئاغاى دۆڵمەڕى و دكتۆر سەعید بارزانى و عەلى شەعبان، كە لە یادى 16 ئابى 1996 بە مەسعود بارزانیان دەگۆتبۆ: زۆر دەترسێن خۆێنى شەهیدان و دەستكەوتەكانى كوردستان بكەونە دەست نەوەیەكى قاچاخچى و قۆمارچى و سەرلێشواو فاشیلەوە!
ئەوەتا پاش 13 ساڵ خەونەكانى ئەو كەڵە پیاوانە هاتەدى نەك نەوەیەكى قاچاخچى و قۆمارچى لە كاروانەكەدان، بەڵكو سەرۆكێكى تەزویرچیش بۆتە سەرۆكى هەرێمى كوردستان!

سەرنجدانێكى پێویست
جەلال و هێرۆ خاوەنى گروپى كۆمپانیاكانى نۆكانن لە سلێمانى
سامان و مەسعودى مامى خاوەنى گروپى كۆمپانیاكانى زاگرۆسن لە هەولێر و دهۆك
نێچیرو براكانى خاوەنى گروپى كۆمپانیاكانى سەلاحەدینن لە هەولیرو دهۆك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە