با هەموومان دادگایی (هیوا ئەحمەد مستەفا)کانی پارتی بکەین

Saturday, 07/01/2012, 12:00

1912 بینراوە


پرسییلا دەیڤس دەڵێت: هەر کەسێک مناڵێکی کوشت وەک ئەوە وایە هەموومانی کوشتبێت.
ئلیۆت ئەنجێڵ دەڵیت: ناتوانین ئازادییەکانمان بپارێزین گەر پاسەوانی ئازادیی بکوژین.
لەناو فەلسەفەی مرۆڤایەتیدا تیرانیزم و دیسپۆتیزم کوشتنی هەڕەمەکی و فڵیقاندنەوە و دەرهێنانی دڵی خەڵکی بە فیشەک زۆر و زەوەندە، مێژووی هەموو ڕووداوەکان ئەوەمان نیشان دەدەن کە مرۆڤایەتی زۆربەی کات خەریکی کوشتنی نەوەکانی خۆی بووە، جا بەهەر بڕو بیانوویەکەوە بووبێت، لە دارفۆر و ڕواندا و فەلەستین و کۆڵانەکانی ئەنبار و بەغداد و قەندەهار و مە‌قادیشۆ، ڕۆژانە خەڵکی سینەیان پڕ فیشەک دەکرا، بێجگە لە کوردستانی خۆمان کە نموونە زۆرن.
لە ١٧ی شوباتی ساڵی ڕابردوو و جەلادەکانی پارتی بە ڕابەرایەتی هیوا ئەحمەد مستەفای کەوتنە کوشتنی منداڵ و مێرمنداڵە یاخیبووەکانی سەر شەقامەکانی سلێمانی. ئەو منداڵانەی لافیتەی بڕوخی بارزانیان بەرکردبۆوە، ئەوانەی هاواریان دەکرد سەرۆک بە قوربانت بێت، ئەوانەی داوای یەکسانی و نەمانی گەندەڵیان دەکرد، ئەوانەی داوای هەبوونی ئازادی نەمانی دیکتاتۆری حوکمی بنەماڵەیی و خێڵەکیان دەکرد، ئەمانیش هەتا بۆیان کرا سنگیان پڕکردن لە فیشەک، هەتا بۆیان کرا بە لولەی (بی کەی سی) جەستەیان فول گوللە کردن. ئەمڕۆش هیوای ئەحمەد مستەفای لە زاگرۆش تیڤی دێت قسە و پاکانە دەکات، دەپاڕێتەوە، سەرەتا با لە قسەکانی ئەوەوە دەست پێبکەم:
خوینەری بەڕێز کلیلک لەسەر ئەو لینک بکە بۆ ئەوەی بە وردی گویی لە چڵکاوخۆری پدک هیوا بگریت:

************************

************************

هیوا دەڵێت : یەکەم دەست ڕێژی گوللە لای ئەوان کرا بۆ ئێمە ،
بێژەرەکە دەپرسێت: بەڵگەتان هەیە
ئەویش دەڵێت : بەڵگەمان نییە
هەر کەسێک ڕۆژیک لە ڕۆژان بەناو دوو شەقامی سیاسەتدا پێاسەی کردبێ دوو دێڕی فەلسەفە و سیاسەتی خویندبێتەوە دەزانێت، کە قسەکەی چەندە بوختانی گەورەن بە خەڵکی .. ئاخر کوا خەڵکی تەقەی کرد گەر خەڵکی سەرەتا تەقەی کرد بۆ ڕێژوان کوژرا بۆ کەسێک لە ناو لق نەکوژرا؟ کە وایە بە زمانی خۆی دەڵێت بەڵگەمان نییە، ئەی چۆن دەزانی کە خەڵکی تەقەیان کرد؟ تێناگەم هەڵبەستنی ئەو درۆ و دەلەساتانە یانی چی و خزمەت بە چی ئەکا، سەیر بکەن پدک بە وێنە ڕێژوان ببینن

ئەوەتا جەلادەکانی پدک چی ئەکەن لە ڕێژوان .. ئەوەتا بە کوتەک چۆن جەستەی ئەنجڕ ئەنجڕ ئەکەن

سەیر بکەن ئێستاش ئەڵێن بە قەزا و قەدەر بووە خودی هیوا دەڵێت خۆ من فەرمانی کوشتنم نەداوە قەزاو قەدەر بوو کە کوژرا

گەڕانەوە بۆ مێژووی پدک و خیانەتکاری بنەماڵەی بارزانی دەیسەلمێنێت، کە هەرچی جاشی خۆفرۆش و پیاوکوژ و جەلاد هەبوو لە خۆی کۆکردنەوە لە دوای ڕاپەڕینەوە ئیتر چی نەما نەیکا لە کوشتن و زیندانی کردن و بە جەلاد کردنی خەڵکی لە قاسم ئاغای کۆیە بگرە بۆ عەباسی بایزی باڵوائاگا و عومەر ئاغای سورچی وچەندان شەڕواڵ پیس و چەقۆ کێش و خوینخۆری تر بۆ ئەوەی لە هەموو ئان و ساتێکدا خەڵکی ڕەشو ڕووتیان پێ بکوژن،هیواش یەکێکە لەو قوتابیانە کە هیچ نەما نەیکا لە کوشتنی منداڵانی سلێمانی ئەمڕۆش هاتووە لە زاگرۆش تیڤی باسی قەزاو قەدەر دەکا.. پارتی هەمان ڕۆژ فازیل میرانی وتی ئەوەی دەستمان بۆ درێژ بکا دەستی دەبڕینەوە نێچیر وتی پارتی ئەوەندە پاروویکی ئەوەندە بچوک نیە بە هەموو کەس بخورێ.. ئێستاش هەر ئەو پارتیەیە هیوای هێناوتە سەر شاشەی تەلەفزیۆن وەک ئەوەی بڵێت من خۆم حاکم خۆم یاسام خۆم منداڵ کوژم کەسیش بۆی نیە قسە بکا..چ کارەساتێکە لە وڵاتێکدا سەرۆک دەبابە وتانکەر بێنێتە ناو شار و خەڵکی پێ چاوبترسێنێ پیاوەکانی ڕاسپێرێ کە دەمی خەڵکی پڕ کەن لە خوین و بەناو جادەکان بە عەنتەری بسوڕێنەوە.. بۆیە ئێستا کاتی خۆیەتی هەموومان تف کەین لە هیواکانی ناو پارتی و پدک و هەموو ئەو هیوایانەی کە سنگی منداڵانی سلێمانیان پڕ فیشەک کرد....
تف کەین لەوانەی کە زرێپۆش و دەبابە و لۆریە دۆشکەیان دەنارد بۆ شەقامەکانی سلێمانی بۆ چاوترساندنی خەڵکی ..
هاوڕێ ڕەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە