وەزیرى ... پەروەردە ..كاك محسن دزەیى .....

Monday, 08/11/2010, 12:00

1201 بینراوە



بۆئەوەى چاەرنووسى ئێمە خۆێندكار نەفەوتێت . فریاى پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى كفرى بكەوە .بووە مەڵبەندى یەكێتى .
  ....
سەردەمێك بوو دەموو چاوى ئەو حیزبییە نابووتانەى كە بەردەوام خەریكى جاسووسى و ملشكاندن و تەڵكەبازى و كۆكردنەوەى ئیمتیازات بوون . نەمان بینیبوون . ئەوانەى كە هەر خەریكى خۆ قەڵە و كردن و تەكەتول بازى و نان بڕین بوون . ئەوەندە ناشرینن بووبون لاى خەڵك . هەموو كەس بێزى لێدەكردنەوە .. دووساڵ زیاترە . ئەو ڕۆبۆتانەى یەكێتى . دوور كەوتبوونەوە . لە ئێمەى خۆێندكارى هونەر . كە فێرى ئەو كەشە نەبووینە . هەرگیز . تەنها خەریكى وێنەكیشان و مۆزیك و شانۆ . بووین . زۆر دەمێك بوو پیاوە كانى مەڵبەند دەیانویست ئەو پەیمانگایەیەى ئێمە بكەنە . مەڵبەند . بیكنە جێگەى كۆبوونەوە و قسە كردن لە سەر ئەم و ئەو . زۆر هەوڵ درا . سەرنجام . پیاوەكانى مەڵبەند و ئەو حیزبیە نەخوێندەورانە . توانیان . مامۆستایەكى كوردى . كاڵفام لە هونەر . بكەنە بەڕێوەبەرى پەیمانگاى هونەرەحیزبییەكانى كفرى . ڕۆژى 7-11-2010. چەند پیاوێكى حیزبى نەخوێندەوار.مەلا ئدریس و مەلا ڕەحیم و سابیر و چەند جامانە بەسەرێك كەماوەیەك بوو نەمان بینووبوون . دیسان هاتنەوە . لە هونەر دووریان خستینەوە .. دیارى حیزبیان بۆهێناین . مامۆستایەكى نەشارەزاى هونەریان بۆ هێناین . .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە