ڕێکخستنەکانی یەکێتی لەبەریتانیا دیسان بایکۆتی بەشداریکردن دەکەن !

Wednesday, 08/08/2012, 12:00

1437 بینراوە


ماوەیەکەی زۆرە لیژنەیەک بەسەرپەرشتی سیروانی کوێخانەجم بەحیساب بۆچارەسەری کێشەکانی یەکێتی سەردانی وڵاتانی دەرەوەی کردووە ، بەڵام لەبەرئەوەی کێشەی بەریتانیا کێشەیە لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی تاکوئێستا کەس جورئەتی ئەوەی نەبووە بەناوی کێشــــەو چارەسەرسەردانی دەرەوە بکات ئەگەرشتی لەوبابەتەش ببێت دەبێ چارەسەروگۆڕانکاریەکان بەقسەی ئەوان بێت ولیژنە فەرمانبەرێکی بێ دەسەڵات بێت ..تەنانەت مەلابەختیارکە بەحیساب کارگێری مەکتەب سیاسی یە ئەوماوەی پێشوو کەسەردانی دەرەوەی کردبوو چەند کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێکخستنەکان کردبوو ئەوان ئاگاداری نەبوون شانازو هاواری جانتا هەڵگری بۆی چووبون بەبەرچاوی ڕێکخستنەکانەوە کەرامەتیان شکاندبوو پێیان گوتبوو بۆت نی یە جارێکی ترکۆبوونەوە
بەڕێکخستنەکان بکەی تەنانەت مەلا بەختیار واپۆرتیان شکاندبوو کەگەڕایەوە لەڕاگەیاندنەکانیش  نەیوێرا باسی کۆبوونەوەکان بکات ، ئەگەرتۆزێک جورئەتی هەبایە دەبوایە ئەوڕۆژە وازلەیەکێتی بێنێ کە شانازو تەنانەت عەدەدمەسینەکەش قسەی پێ گوتبوو دیارە ئەوە بەئیعازی دادە هێرۆبووە تا بیترسێنن جارێکی تر فێرنەبێ سەهووی وا بکات .....با بێینەوە سەرباسەکەم بێگومان لیژنە  لەڕووی یاسایی یەوە دەبێت لانی کەم لەسێ کەس کەمترنەبێت بۆ یە پێی دەگوترێ لیژنە ، بەڵام
ئەوان بۆئەوەی بەخشکەیی هەڵبژاردنەکان تێپەڕێنن دلێری ئەحمەد شوکریان بەتەنیا بۆ بەریتانیا ناردووە بەدزی وبێ شەهامەتی دوێنێ شەو لەڕێگەی ئەندام کۆمیتەیەکیانەوە تەلەفۆنیان بۆهەندێک لە بەرپرسی ڕێکخستنەکان کردووە بەیانی هەڵبژاردنە بێ ئەوەی کەس بزانێ هاتۆتە بەریتانیا  بێ ئەوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کەس کردبێ بێ ئەوەی کەس ڕاوبۆچوونی لێ وەرگیرابێ ......
یەکێتی وکاک سیروانی کوێخا ئەوە لیژنەی چارەسەرەکانتانە ؟! 
بۆیە ڕێکخستنەکانی یەکێتی لەهەمووشاروشارۆچکەکان بەڕوویاندا دەتینەوەو بایکۆت وئیهانەی ئەوبەناولیژنەیە دەکەن کەدەیانەوێ بەدڵی شــــاناز خان هەڵبژاردن تێپەڕێنن بەفلتەری خۆیان ..

کادیرێکی یەکێتی لەبەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە