سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب به‌ ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردم، سوکایه‌تی به‌ باوکی خۆشی کرد!

Thursday, 31/01/2013, 12:00

2069 بینراوە


ئێوارەی چوارشەممە ٣٠-١-٢٠١٣ کاتژمێر پێنج و بیست وحەوت دەقیقە بەکاتی هۆڵەندا ، سۆزانی خاڵەشەهاب لەسەر ووتارێکم لە کوردستانپۆست کە لەخوارەوە لینکەکەم داناوە، بەم ژمارە تەلەفۆنە(009647701540014) ته‌له‌فونی بۆ کردم و هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردم، کە جارێکی تر من بۆم نییە بە هیچ شێوەیەک نووسین لەسەر خاڵەشەهاب بنووسم، بەشێوازێک قسە و هەڕەشەی دەکرد وام هەست کرد ئەفسەرێکی ئەمن لێکۆڵینه‌وه‌م لەگەڵدا دەکات نەک پەڕلەمانتارێک کە سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانیە و سۆزان خۆشی لەسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو پۆستەی پێدراوە.
خۆزیا ئەو گومانەشم لا دروست نەبوایە، که‌ خاڵەشەهاب بەرلەوەی لەخەمی میللەتەکەیدا بوایە لەخەمی پەروەردەکردنی منداڵەکانیدا بوایە، به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و هه‌سته‌م لا دروست بووه‌، که‌ سۆزان جوان په‌روه‌رده‌ نه‌کراوه‌، هەرچەندە هەڕەشەکانی سۆزان تاکە مویەکەی لەشمی نەجوڵاند، بەڵام دەبێت کێ ئەو بوێریەیی بەو خانمە وێنەکێشە دابێت داوا بکات لە منێکی چەندە ساڵەی پیادەکەری ڕێبازەکەی خاڵەشەهاب و بە دەنگە ناسازەکەی پێم بڵێت:
بۆ ئاخر جار ئاگادارت دەکەمەوە تۆ بۆت نییە لە ئاودەستخانەدا باسی باوکم بکەیت!
ئەو سایته‌ی کە ئەو بەوه‌ ناوی هێنا یادی سەدان پێشمەرگەی شەهیدی تێکوشەر به‌ وێنه‌کانیشیانه‌وه‌ تیادا کراوەتەوە! یاخوود دەبێت کێ بێت ئەو مافەی بە سۆزان دابێت بڵێت خاڵە شەهاب شەهیدی میللەت نییە، ته‌نها شەهیدی خێزانەکەمانە و من زۆر خۆم بە مەغدوور دەزانم لەوەی پێم دراوە و شایستەی زۆر لەوە زیاتریشم.
سەیرەکە لەوه‌دایە بە هەموو هێزی ئەقڵی خۆیەوە سۆزان خان، وەک پەڕەلەمانتارێک تەحەدای دەکرد و پێی ووتم : (کەو ئەو کەوەیە بەرامبەر کەو بخوێنیت) سۆزان خان بەوە ئامۆژگاریی ده‌کردین، کە ئێمە چەندین ساڵە لە ئەوروپاین، بەڵام نە فێری جەسارەتی ڕوو بەرووبوونەوە بووین، نە شێوازی ڕەخنەگرتن ده‌زانین، بەڵام خۆی لەبیری چووبوەوە، که‌ بارە دەروونییە قیناوییەکەی لە هۆشی خستبوو، ته‌نانه‌ت وه‌ک زۆر که‌س ده‌یبینی، لەناو پەڕەلەمانیشدا بە چ شێوازێکی شەڕانگێزیی بەڕووی ئەو دەنگە جیاوازانەی ناو پەڕلەمان ده‌چووه‌وه‌، کە تەنها داوای حەقی ڕەوا و ئازادیی خەڵکیان دەکرد، ئیستاش سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب ته‌نها به‌ دوای حه‌قی خۆیه‌وه‌تی و باکی نییه‌ ئه‌مه‌ چه‌ند له‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاره‌ شه‌هیده‌کانیشی ده‌که‌وێت!

نازانم چ بیرمەندێک ووتی "لەبێدەنگیدا هەزاران مانا شاراوە دەبێت"
به‌ڵام ئەم خانمە وێنە کێشە دەگەڕێت کەسێک قسەی لەسەر بکات تا بیداتە دادگا، چونکە هەر ئەم بوو"د. فاروق ڕەفیق"یشی دایە دادگا و ووتی باسی باوکمی کردووە. من لێوەی دوورم بۆیە نازانم ژمارەی تەلەفۆنەکەمی لەچ دەعەجانێک وەرگرتوە، هه‌رچه‌نده‌ گومانم بۆ که‌سێک ده‌چێت له‌م ئه‌وروپایه‌وه‌ ژماره‌که‌می پێدابێت. سۆزان خان زەنگی بۆ لێدام و قینی پەنگ خواردووی ڕەشی دەروونی بەسەرماندا ده‌باراند، قینە سیڵاوییەی ئەو خانمە، منی لەبەردەم گوماندا دانا، ئیتر ڕۆچوومە ناو خەیاڵەوە و پرسیارم کرد ، ئەرێ ئەمە کچی ئەو خاڵە شەهابەیە، کە ئێمە و مانان خەونمان بەجوامێریی و هەڵوێستییەوە دەدی؟ ئێمە لەگەڵ هەڵوێستەکانییدا دەست و پەنجەمان نەرم دەکرد؟ ئەمڕۆ منیش ئیتر مافی خۆمە گومان لە هەموو ئەو قیبلەنمایانە بکه‌م، که‌ سەردەمانێک نوێژمان بۆ دەکردن، چونکە ئێمه‌ لە ڕۆژێکدا دەژین، دۆزینەوەی گەنجینەکانی"عەلی بابا" ئاسانترە وه‌ک لە دۆزینەوەی کەسێکی بەڕێز، کە ڕێز لە قوربانییەکان بگرێت و بۆ بەرژەوەندیی و پارە و دەسکەوت بەسەر کەللە سەری قوربانیەکاندا باز بازێن نەکات.
دەرەنجام پرسیارەکە ئەوەیە: دەبێت چۆن یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێگە بە پەڕلەمانتارێکی خۆی بدا، به‌و زمانه‌ بازاڕییه‌ هەڕەشە و قسەی ناقۆڵا بە خەڵک بدات؟ چونکە بخوازێت و نەخوازێت ئەوە یەکێتییە ئەو هێزەی به‌ سۆزان داوه‌، بۆیه‌ بێباکانه‌ وا ده‌په‌یڤێت و کۆنتڕۆڵی عه‌قڵ و هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی ناکات، ئه‌وه‌ ئه‌و یه‌کێتییه‌یه‌ که‌ رێگا به‌م جۆره‌ که‌سانه‌ ده‌دات تا لە پێگەی پۆستەکانیانەوە چاو لەخەڵکانێک سوور بکەنەوە لەگەڵ بۆچوونەکانی ئەواندا نەبن و جیاواز بنووسن و بیربکەنەوە.
من کۆی قسەکانی سۆزان نانوسم، کە بە تەلەفوون کردی، بریا فریا بکه‌وتمایه‌ ته‌واویی ده‌نگه‌کانی سۆزانم تۆمار بکردایه‌، تا هه‌موو گوێتان لێی بوایه و ئاستیی فیکریی و تێگه‌یشتنی ئه‌م خانمه‌تان بۆ ده‌ربکه‌وتایه‌، ئه‌وسا ده‌تانزانی ئه‌م خانمه‌ نه‌ک شایسته‌ی ئه‌ندامپه‌رله‌مانی و هیچ پۆستێک نییه‌، ته‌نها شایه‌نی ئه‌وه‌ش نییه‌ وه‌کو ژنێکی نۆرماڵ ماڵ و منداڵیش به‌ڕێوه‌ به‌رێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچی خاڵه‌ شه‌هابه‌، ئیستا وا ده‌نگی نێره‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و قسه‌ به‌ نه‌یار و دۆست و خۆشه‌ویستانی شه‌هیدان ده‌دا. تەنها لەبەر خۆڵی گۆرەکەی خاڵەشەهاب ئەم لەسەر خوێنەکەی بۆتە خاوەنی سەروەت و سامان، به‌ سه‌دانیش خوێنی خۆیان کرده‌ فیدایان، ئیستاس زۆربه‌ی نه‌وه‌ی قوربانییه‌کان بریسکه‌ی چاویان دێت لە نەداری و هەژاریدا.

ڕزگار ساڵح
هۆڵەندا - ئەنیشخەدە
٣٠-١- ٢٠١٣
لینکی ئەو نوسینە کە سۆزانی هەناسەسوار کردبوو

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=bfc4944b



****************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە