حەججاج و كۆمەڵگاى ستەم لەكوردستان

Monday, 10/09/2012, 12:00

1413 بینراوە





حەججاجى كوڕى یوسفى سەقەفى:لەمێژووى حوكمڕانى ئیسلامیدا،نمونەى ستەمە لەلوتكەدا،بێگوێدانە بارى تەقواو ئاین و هیچ پێوەرێكى ئەخلاقى،ملى ێەدان كەسی دەپەڕاند.لەسەرەتاى هاتنى بۆ والى عێراق،لەبەردەم حەشاماتێكدا وتارێكى خوێندەوە،ووتى:" هەندێك سەرئەبینم،كاتى بڕینیان هاتووە".ئەوەى جێگاى تەواو هەڵوەستە لەسەركردنە،ئەوەیە:كۆمەڵگاى عێراقى تەواو ڕاهاتووە لەگەڵ خوێن ڕشتن و بیرى ناكۆكیخوازى و سەرپانكردنەوەو سووتاندنى مرۆڤ و شێواندنى جەستەو....هتد.لەسێ هەزار ساڵ پێش زاینەوە دۆڵى رافیدەین جمەى دێت لەتاوان و تاقە شتێك كە غیاب بووە:كەرامەتى مرۆڤ بووە.عەقڵ و لۆژیك بووە.مرۆڤ لەم سەرزەمینە هەمیشە بیر لە ئازاردانى ئەویتر دەكاتەوە،چێژ لەكوشتن و كارەسات دەبینێت.حەججاج:یەكێكە لەسەرۆكە ستەمكارەكانى مێژووى ئیسلامى،ڕەنگە نیشانمان بدا حوكمڕانى بە ئیسلامى و عیلمانى نییە،بەڵكو ئەمیان ئیسلامەو،وا ڕەفتارى كرد،"هیتلەریش" عیلمانى و ڕۆژئاوایی بوو،جیهانى هێنایە پەلەقاژە.بە چاوگێرانەوە دەردەكەوێت: تەنها حەججاج و شەلمنەرى سێهەم خەڵكى عێراق نەیكوشتوون و لەدارى نەداون،ئەگینا گشت سەرۆكەكات تا دەگاتە ێەدام بەر چەپۆكى تۆڵەى لەبن نەهاتووى عێراقیەكان كەوتوون. خودا لەخەوێكى شیریندا ئەكوژێت،لەكاتێكدا جارێكیان كەسێكى ئیماندارو لەخواترس بەناوى "ماهاى" هەر بەعەمدەن ئەكات بەداراو ئەیخنكێنێت،تا رۆحى دەردەچێت،شایەتومان دەهێنێت و بەمردوویش گشت پەنجەكانى "ماهاى" نوقابوو،پەنجەى شایەتومانى نەبێت..!!.
جارێكیان: بەحەجاج یان ووت:" تۆ ئەم هەموو پیاوە بۆ دەكوژی...؟.ووتى: هەردوو سێ رۆژەو خەڵك هەڕەشەت لێدەكاو دوایی كەس بیرى نامێنێت.هەرچى دەكەم ماوەیەك هاژوو هوژ ئەبیستم،دوایی هەموو سارد ئەبنەوە..ماناى وایە ئەم ستەمكارە هەموو تاوانەكانى بەسەرەوە ڕۆیشتووەو كەس بەرۆكى پێ نەگرتووە.كۆمەڵگاى ستەم.لەبوارى سۆسیۆلۆژیادا ڕێك كۆمەڵگاى داخراوە.ڕێك ئەو هزرەیە كە هەمیشە دەیەوێت سەروەتى وڵات بۆ بەئەمنیكردنى كۆمەڵگە بخاتە گەڕ،بۆ ئەوانەى كەپێچەوانەى ئەون و وەك ئەو نین.ئەو فەزایەیە كەزانست تیایدا گەشە ناكات،نەوەكانى نوێ دەخەسێنێت و دەخڵەفێنێت و دەجەهلێنێت و دەگەوجێنێت.لەهەموو جیهانى پێشكەوتوودا كۆمەڵگاى نێو دەوڵەتى پۆلێن دەكرێت،لەسەربنەماى،یەكەم:بیركردنەوە.كە فەلسەفەى ڕۆشنگەرى لەوێوە دەستى پێكرد:من بیردەكەمەوە كەواتە هەم".بەڵام لێرە من پارەكۆدەكەمەوە.من رۆح ئەكوژم.من نزیكم لەهەموو سەركردە حزبیەكانەوە كەواتە "من هەم".بۆ یەكێ گەرەكى بێت دووەم جار پۆلێنى پێشكەوتنى كۆمەڵگا بكات،ئەوەیە (پیشەسازى گەورە،بچووك،هیچ و موستەهلیكەكان).بەڵام لە وڵاتى من دواى سڵاوكردن،یەكسەر تۆ یەكێتیت یان گۆڕانێت..؟ئەى چۆن قەد قابیل نییە؟.ڕاستەكەن.هەركەسێك لەم وڵاتە ووتى سەربەخۆم درۆیەكى شاخدار ئەكا..!!.سەیرە..!.ڕۆژ ئەبێتەوە ئەبێت حەزەر بكەى لەهەموو ئەم شتانەى خوارەوە:-
یەكەم: نەكەویتە ناوگەمە ئەمنیەكانى پارتیەوەو پەلامارت بدەن.
دووەم: ئەبێت لەناو یەكێتى ئەگەرەكان زیاتر بن،چونكە لەوبەر ئەگەر خوا نەتكوژێت،پارتیە.بەڵام لێرە (ئەلف و،باو،جیم و.......هتد) هەركەسەو بۆى هەیە هەڵەیەكت بەرامبەر بكا.
سێهەم: ترسی لەمە گەورەترو چاوەروانكراو: ئەگەر رۆژى بتدەن بەدەست حكومەتى توركیاوەو،بێژن ئەمە پەكەكە بووە..یان تەسلیمى ئێرانت بكەن و بڵێن:پیاوى ئیسرائیلە..!!.یان هەرخۆیان لێرەن و دەتبەن..!!.ئەمە خەمە گەورەكەیە.دوواییش ئەڵێن: ووسسسس بن ئێمە شەڕى ئەوانمان پێناكرێ،سنورەكە دائەخەن..!.
چوارەم: رۆژە بێتەوە،ئەبێت بترسی لەوەى ئۆپۆزسیۆن هێرشت نەكاتەسەر.ئاگات لەدەمى خۆت بێت ئەمانیش رەخنە قبووڵ ناكەن.مەترسی زیاترى ئەمان لەوەدایە وەها بەمرۆڤ ئەكەن كەجارێكى تر ڕووى نەبێت بێتە ناوكۆمەڵ..!!.ئەبێت بترسی قوورمساغێك بەدوو ناوى خوازراوەو وێنەكەت وەك شەیتان لێ نەكا.
پێنجەم: ئەبێت ترسی مالكى و ئەنفالێكى تر.ترسی مەرگى تەواوى ناوچە دابڕاوەكانت بەسەرو ماڵەوە لێ بنیشێت.
لەو ڕۆژەوەى،پیاوى تێكۆشەر دەكوژن،لەو رۆژەوەى گۆڕستانەكان جمەیان دێت لەوكەسانەى لەپشتەوە لێیان دراوە.ڕۆژنامەوان و رۆشنبیر دەكوژن و ئازارئەدەن و بەبەن و ئەفڕیننن..لەو ڕۆژەوەى قایمقامێكى زل و زەبەلاح لەناو ئەچێت.لەو رۆژەوەى هەزاران ڕاپۆرتى چاودێریی دارایی هەتیو دەكەون.هەشت شەهید و چوارێەد بریندارى شوبات وەلا ئەخرێت..ئاخر هەر بەجدى كوا خوێنى ئەمانە..؟ بۆچى وایان بەخۆیان كرد..؟.بەڵام واتێنەگەن هەموو كەس دەستى لەسەر كڵاوەكەیەتى.ئەمە كۆتایی یارییەكە نییە.ناتوانن حەجاجەكان ئەمە بیرببنەوە.بۆیە بۆ خەڵكى عەوام هەرچۆنێك لێرە.لەم هەرێمە،كە تاوان وەك ئاوو دۆیەو،لە لاشمان بوووەتە بابەتێكى ڕۆژانەو بەسەر دەسەڵاتیشدا دەڕوات،زۆربترسن..بترسن لە دەرزى و حەپى بەسەرچو..لەخۆراك و ئاوى پیس..لەژینكەو ڕووداوى هاتووچۆ..لەبێدادى خانەى داد.لەستەمى مامۆستاو پەروەردە لەخوێنكار..لەمیدیاى ئەهلیش هەربترسن..چونكە فەرقى نییە.ئێرە كۆمەڵگاى ستەمە.كۆمەڵگاى لەناكاو پێوەدان و خیانەتە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە