زمانى سیـَـــــــــدارە

Wednesday, 26/01/2011, 12:00

1110 بینراوە




بارودۆخى ڕۆژهەڵاتى كوردستان ڕۆژلەدواى ڕۆژ ئاڵۆزى زیاتر بەخۆوە دەبینێ ,ئەوەش دواى ئەوەى ڕژێم زۆر بێ شەرمانە لەیاسا ئاسمانى وزەمینیە مرۆیەكان وزۆر ستەمكارانە دوور لەهەر ڕەوشتێكى دینى كە خۆیان بانگەشەى بۆدەكەن ,دەستى داوەتە دادگاى كردنێكى لەپێش بڕیار دراو بۆ چالاكوانانى كورد .كەزۆرى ئەوان بەپەتى شانازى سێدارە پاڵەواندەكات .ئەوان دەیانەوێ بەترسى زمانى پەتى سێدارە خۆشەویستى نیشتیمانمان لەدڵ دەركەن .ئەوان دەیانەوێ بەزمانى سێدارە ملكەچى بڕیارە بۆگەنەكانى خۆیانمان بكەن .ئەوان دەیانەوێ شوێنى سێدارە ببێتە دواین وێستگەى ئەوخەباتە .ئەوان دەیانەوێ زمانى سێدارە ببێتە توانەوەى ئێمە لەجەستەى گەنیوى ئەوان.
ئەوان دە یانەوێ بەزمانى سێدارە نیشتیمان وئاڵاوكەلتورو مێژووگەنج ومنداڵ وپیرى ئێمە بسڕنەوە .بەڵام بابڕۆن وتەماشاى میژوى خەباتى ئازاد ى ئێمە بكەن دەبینن ئەوە سێدارەیە ئێمە زیاتر تینوى ئازادى دەكات ,ئەوەسێداەیە نامانترسێنێت وبەشیرینیەوە بەرەو پیرى دەچین !!,ئەوەئێمەى نەتەوەى كوردین لەپاڵ پایەى سێدارەكانەوە وێستگەى ئازادیمان دەست پێدەكات و(هەولێروسلێمانى وقەڵاى كوردانى ئامەدومهابادو قامیشلۆ)ش نمونەى ئەوەن ,ئەوە زمانى سێدارەكانە جارێكى دى ئیسپاتى جیاوازى ڕەسەن وكەلتوروزمانى ئێمەى كورد دەكەن ,یۆیەئێمەدەلێین ئەگەر لەهەموودونیا سێدارە واتایى كۆتایى هێنان بێت ئەوە لاى ئێمە واتایى دەست پێك ونوێ بونەوەى خەباتمان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە