کوڕەکەی علی فرەج بۆ وا دەکات بۆ مەسعود بارزانی

Saturday, 11/07/2009, 12:00

2082 بینراوە


نووسەرانێک هەن بێ تام و بێزەلەترین کەسانن لە نێو چینەکەی خۆیاندا یەکێک لەوانە ئلسۆ علی فرەج کوڕە خوێڕیەکەی پارتی یە، ئەم سەرلێوشێواوە بەردەوام بەبێ هیچ بوونەیەک دێتە شان و باڵی پارتەکەی و سەرۆکەکەی و جارجار بەناوی خەڵکی گوندەکەشی یەوە قسە دەکات، ئاسو علی فرەج وەک نەزانرێت پیشەی چی یە خەریکی خەڵتاندنی خۆیەتی ئەوجا خەڵکی ئەو(لە پاراستن مووچەی هەیە بەرەقەمی 108 کە ژمارەکەی ئاشکرایە) بڕی 600 دۆلار وەردەگرێ لە پێناو ماستاوەکانی بۆ حیزبەکەی و سەرۆکەکەی.
نازانم پارە ئەوە دەهێنێ کەسێکی وەک ئاسۆ علی و هاوشێوەکانی بەم شێوەیە بکەونە بازاڕەوە و سووک و ریسوا بن، ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ چەند گەنجێکی کلار پەیوەندی کردووە بە ژمارەی تەلەفونی(4750863) و پێانی ووتووە: هەرچی یەکتان پێ دەکرێ دژی لیستی گۆڕان و ئیسلامی یەکان بیکەن پارەتان دەوێ یا هەر شتێک من هاوکاریتان دەکەم.
تەنانەت ئەوەشی گوتووە: ئێوە بەس باسی هەڵوێستی سەرۆک هەرێم بارزانی بۆ خەڵک بکەن و بڵێن ئەزانن بۆ نەهاتووە بۆ کاتێکی دیکە دێت کە بتوانێت پرۆژە لەگەڵ خۆی دا بهێنێتە گەرمیان.
من وەک گەنجێک کە ئاسۆ پەیوەندی پێوەکردم و گووتی: چیت دەوێ بۆت دەکەم لە هەولێر و وەرە دەعوتی و دیدارێکی باشت لەگەڵ بەرپرسێکی بەرز بۆ رێک دەخەم بەس بەیاننامەیەک بەناوی 200 تا 300 گەنج بنووسن و پشتگیری لە لیستی کوردستانی و ژمارە 12ی مەسعود بارزانی بکەن. منیش وەک هەموو گەنجەکان نەموێرا بڵێم نەخێر، چوونکە ئاسۆ دەیکاتە راپۆرت ئەگەر وابڵێم گووتم: بەسەرچاوان ئێستا دەزانێت کێم تەلەفۆنی بۆ دەکەم جوابمیشم ناداتەوە.
نازانم ئەم گەنجە بێ زەلەتە بۆ ئەوەندە رێکلام بۆ پارتی و مەسعود بارزانی دەکات.
پارەیە بابە پارە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە